گۆشه‌ی خێزان

print thisemail this
photo[میگێل ئالڤارێز/ ئەی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] پزیشکان هیوادارن ئامێرەکانی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی یارمەتیدەر بن لە دیاریکردنی نەخۆشیدا لە قۆناغەکانی سەرەتادا.
بەشێکی نوێی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی لە شاری پزیشکی بەغدا دەکرێتەوە

(10/9/8) -- ئەحمەد شاکر لە بەغدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق یەكشەممە (5 ئەیلول) بەشێکی نوێی کردەوە بۆ وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی (کە بە MRI ناسراوە) لە شاری پزیشکی لە بەغدا.

لەگەڵ کردنەوەی ئەم بەشە نوێیەدا، ئێستا لەعێراقدا سێ بەشی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا هەن، لەوانەش لە نەخۆشخانەی گشتی بەسرە و لە نەخۆشخانەی گشتی موسڵ.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نوێیە بڕی 1.85 ملیۆن دیناری لە ئامێری وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی جۆری سمینسدا سەرفکرد، وەك بەشێك لە گرێبەستی دابینکردنی ئامێرە پزیشکیە پێشکەوتوەکان بۆ وەزارەتی تەندروستی.

کاربەدەستانی نەخۆشخانەکە هیوادارن ئەم ئامێرە یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی نەخۆشیەکاندا لە قۆناغی سەرەتایاندا.

هانی موسا، کە بەڕێوەبەرێکە لە شاری پزیشکی بەغدا، وتی "چەند رۆژی داهاتو پێشکەوتنێکی بەرچاو لە بواری چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەدا بەخۆوە دەبینێت کە پێویستیان بەم جۆرە ئامێرەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی دەتوانێت رۆژانە پشکنین بۆ 40 تا 50 نەخۆش بکات."

هانی موسا وتیشی کە بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ سیمنسدا ئیمزاکراوە، وەزارەتی تەندروستی بەم زووانە دوو ئامێری تری وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی وەردەگرێت. ئەم ئامێرە نوێیانە لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەغدا و نەخۆشخانەی دار تەمریز خاس دادەنرێن.

عێراق ژمارەیەك ئامێری پزیشکی پێشکەوتوی تریش هاوردەدەکات، لەوانە ئامێرەکانی تۆمۆگرافیکردن بە کۆمپیوتەر (سی تی) و رادیۆلۆجی بۆ یارمەتیدان لە دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمك لە قۆناغەکانی سەرەتادا.

هانی ئەوەشی وت "وەزارەت لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ راهێنانی پسپۆڕانی پزیشکی لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکانی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دابینکەری ئامێرەکاندا."

د. محەمەد حلی، بەڕێوەبەری بەشی رادیۆلۆجی و نۆژداریە تایبەتەکان لە نەخۆشخانەی شەهید غازی حەریری، وتی کردنەوەی بەشی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی "بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی مەینەتیەکانی هاوڵاتیانی عێراق دا و یارمەتیدەریشە لە کەمکردنەوەی سەردانەکانی نەخۆشەکان بۆ عیادە تایبەتەکان، کە زۆر گرانترن بە بەراورد لەگەڵ نەخۆشخانە حکومیەکاندا."

نرخی تێچوونی پشکنینێك بۆ وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی لە عیادە تایبەتەکان بە لایەنی کەمەوە 125,000 دیناری تێدەچێت، بەڵام ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانە حکومیەکان دەکەن، 1,000 دینار دەدەن.

خالید یەعقوب، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای سیمنس لە عێراق، وتی ئەو ئامێرانەی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی کە وەزارەتی تەندروستی هاوردەی کردوون زۆر پێشکەوتون و وردن.

خالید وتیشی "سەرجەم ئەو ئامێرانەی کە وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی بۆ مۆرکردووە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا لە سێ مانگی داهاتودا دەگەنە عێراق."

شاری پزیشکی بەغدا یەکێکە لە گەورەترین دەزگا تەندروستیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێنج نەخۆشخانەی سەرەکی لەخۆگرتوە کە بریتین لە نەخۆشخانەی دار تەمریز خاس و نەخۆشخانەی نوژداریە تایبەتەکان و نەخۆشخانەی نەخۆشیەکانی جگەر و کۆئەندامی هەرس و نەخۆشخانەی فێرکاری بەغدا و نەخۆشخانەی منداڵپارێزی.

فالح ئەلعیسا کە هاوڵاتیەکی دانیشتوی بەغدایە وتی "کردنەوەی بەشەکانی وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا بەڵگەیە لەسەر ئەو گرنگیپێدانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقیەوە دەدرێت بە پەرەپێدانی رەوشی تەندروستی لە وڵاتدا، کە بە دەست کەمی دەزگا پزیشکیە پێشکەوتووەکانەوە دەناڵێنێت."

نیهاد جبوری ،کە دانیشتویەکی تری بەغدایە، وتی نرخی پشکنین بە وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی لە عیادە و نەخۆشخانەکاندا زۆر گرانە و بە زۆربەی نەخۆشەکان هەڵناسوڕێت.

هەروەها وتی "بەڵام نەخۆشەکان ناچارن نرخی تێچوونەکان بدەن، لەبەرئەوەی وەك پێویست ئامێر نیە لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا. بۆیە کردنەوەی ئەم بەشە یارمەتیدەرێکی گەورەیە لە کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی کەسوکاری نەخۆشەکاندا".

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  3.6/5 (346   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this
عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | منوعات | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد