وه‌رزش

نائیل لوتفی له به‌غدا – 21/3/10
قوهئهلجهویه ته‌نها یه‌ك خاڵی ماوه بگاته‌وه به هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌کانی گروپی باکور، پاش ئه‌وه‌ی له‌یارییه‌که‌ی سێشه‌ممه (16 ئازار) دا له هندیه‌ی برده‌وه 2-1.
له گه‌ڕی دوانزه‌هه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا که له یاریگای قوه ئهلجهویه ئه‌نجامدرا، یاریزان ئه‌مجه‌د رازی گۆڵی یه‌که‌می له خوله‌کی 22 ی یارییه‌که‌دا بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا تۆمارکرد. به‌ڵام یاریزان ئه‌رشه‌د حسێن به گۆڵێك له خوله‌کی 25 ی یارییه‌که‌دا پارسه‌نگی گۆڵه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هندیه دایه‌وه و به‌مه‌ش جێمی یه‌که‌می یارییه‌که به یه‌کسانبون به 1-1 کۆتایی هات.
جێمی دووه‌می یارییه‌که به هێرشه چڕه‌کانی قوه ئهلجهویه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام زۆربه‌ی هێرشه‌کان بێهوده بوون هه‌تا یاریزان جاسم محه‌مه‌د غولام گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌که‌ی تۆمارکرد.
قوه ئهلجهویه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێرشه به‌تینه‌کانی به مه‌به‌ستی تۆمارکردنی گۆڵی سێهه‌م. هندیهش ناوبه‌ناو به‌هێرش به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام گۆڵی تر تۆمارنه‌کرا و یارییه‌که به 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندی قوه ئهلجهویه کۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌یه، خاڵه‌کانی قوه ئهلجهویه زیادیکرد بۆ 31 و گه‌یشته پله‌ی دووه‌م و به‌ته‌نها یه‌ك خاڵ له دوای هه‌ولێری پێشه‌نگی گروپی باکوره‌وه‌یه. هندیهش دابه‌زی بۆ پله‌ی 14 و ته‌نها دوانزه خاڵی هه‌یه.
له یارییه‌کی تری گروپی باکوردا که له یاریگای دهۆكدا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی پێرز له یانه‌ی سامه‌ڕای میوانی برده‌وه به 2-1 گۆڵ. له خوله‌کانی 9 و 12ی یارییه‌که‌دا، یاریزان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د کارزان دوو گۆڵی تۆمارکرد، به‌ڵام ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له خولی سێهه‌می کاتی زیادکراودا گۆڵێکی بۆ سامه‌ڕا تۆمارکرد.
هاوکات، یانه‌ی ره‌مادی له‌یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی میوانی برده‌وه به ئه‌نجامی 1- 0 ، ئه‌و تاکه گۆڵه‌ش له خوله‌کی پێنجه‌مدا یاریزان جه‌واد شاکر تۆماریکرد.
یانه‌ی ئهلشرقات له یانه‌ی دیاله‌ی میوانی برده‌وه به ئه‌نجامی 1- 0، گۆڵی بردنه‌وه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان محه‌مه‌د مه‌هدی له خوله‌کی 66 دا تۆمارکرا.
له یارییه‌کانی گروپی باشوردا، یانه‌ی ناسریه و یانه‌ی نه‌فت ئهلجهنوبی میوان به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌کسان بون. گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی نه‌فت ئه‌لجه‌نوب له لایه‌ن یاریزان عه‌لی جه‌واد له خوله‌کی 80 دا تۆمارکرا، به‌ڵام ئه‌سیل فه‌یسه‌ڵی یاریزانی ناسریه له خوله‌کی دووه‌می کاتی زیادکراودا گۆڵی یه‌کسانبونه‌وه‌ی تۆمارکرد.
له‌یارییه‌کی تردا که له یاریگای زه‌ورا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئهلحهسهنهین له یانه‌ی ئیتیسالاتی برده‌وه به ئه‌نجامی 1- 0. یاریزان ئه‌حمه‌د سه‌عد گۆڵی بردنه‌وه‌ی له خوله‌کی 70 دا تۆمارکرد.
هاوکات، له گه‌ڕی 12 ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقیدا ته‌ڵه‌به و که‌رخ و دیوانیه و حدود و مینا و موسڵ و سامه‌ڕا کشانه‌وه. کشانه‌وه‌ی ئه‌م تیپانه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بوو سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نیشتیمانی ئۆڵمپی عێراقه‌وه درا به پاشگه‌زبونه‌وه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق.
ناوبژیوانانی یارییه‌کان بۆ ماوه‌ی 15 خولهك چاوه‌ڕوانی تیپه کشاوهکانیان کرد تا بگه‌نه‌جێ. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی نه‌هاتن بۆ یاریگاکه، ناوبژیوانان فیکه‌ی بردنه‌وه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه ئاماده‌بوه‌کان لێدا به راگه‌یاندنی 3-0 گۆڵ.
یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقیش گۆڵه‌کانی به فه‌رمی ناساند و بڕیاریدا به غه‌رامه‌کردنی تیپه دۆڕاوه‌کان به بڕی پێنج ملیۆن دینار. ئه‌گه‌ر تیپه‌کان جارێکی تر ئاماده‌ی یاری نه‌بن، ئه‌وا داده‌به‌زێندرێن بۆ خولێکی نزمتر.
وێنه: [نائیل لوتفی] قوه ئهلجهویه (ره‌نگی شین) کۆنترۆڵی یارییه‌که‌ی کرد له به‌رامبه‌ر هندیهدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه











