جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین نه‌بیل ئیسماعیل ئیبراهیم، گوتی زیاتر له 176 ملیار دیناری عێراقی بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ته‌رخان كراوه که كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند له پارێزگا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم گوتیشی "ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌ستیان پێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پڕۆژانه بخرێنه به‌رده‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان، بۆ به‌رجه‌سته كردنی دروشمی سه‌رۆك وه‌زیران کاتێك گوتی "با ساڵی 2008 ساڵی ئه‌وه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی کارگێڕی بێت".
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌و پارانه به‌سه‌ر پڕۆژه‌كاندا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گوتی "هۆكاره‌كانی وه‌كو چڕی دانیشتوان و پێویستییه گرنگه‌كان ڕۆڵیان ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه، پڕۆژه‌كان به‌پێی چڕی دانیشتوانی یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له پارێزگادا دابه‌ش ده‌كرێن، له باكووری شه‌رگاته‌وه تا باشووری دوجه‌یل، هه‌موو كه‌رت و لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌رده‌وام بوو و گوتی "ئه‌و بڕه‌پارانه وه‌كو كه‌رتی جیاواز دابه‌شكراون، بۆ نموونه، كه‌رتی په‌روه‌رده 18 ملیار دیناری پێ دراوه، به‌پێی پێویستییه‌كانی دیار و چڕی دانیشتوانی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به شاره‌وانییه‌كان به‌پێی گرنگی شار و چڕی دانیشتووان دابه‌شكراوه، 15 ملیاریش بۆ ته‌ندروستی ته‌رخان كراوه، له‌و 15 ملیاره‌ش 5 ملیار دیناری بۆ قه‌زای دوجه‌یل دانراوه بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به توانای 100 قه‌له‌وێره".
شایه‌نی گوتنه كه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بزاڤێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چالاك به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌تایبه‌تیش دوای ئارامبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی پارێزگا، كه ئازایه‌تییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌ندامانی ڕابوون، كه توانیان گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ر‌په‌ڕێنن و دووریان بخه‌نه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




