ناوه‌نده سیاسی و حکومییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ عێراق له کۆنگره‌ی کوێت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر و پێشتریش له سه‌ردانێکیدا بۆ برۆکسل و چاوپێکه‌وتنی به به‌رپرسه ئه‌وروپیه‌کان، وا چاوه‌روان ده‌کرێت سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی عێراقی بکات له کۆنگره‌کانی شه‌رمئه‌لشێخ و ستۆکهۆڵمدا بۆ مه‌سه‌له‌کانی وه‌به‌رهێنان و به‌دواداچونی ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
مالیکی داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی له حکومه‌تی سویدیه‌وه پێگه‌یشت بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا که له کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا له ستۆکهۆڵم ده‌به‌سترێت و له هه‌مان کاتیش‌دا مالیکی سه‌رله‌نوێ داوه‌تنامه‌ی بۆ کۆمپانیا سویدیه‌کان نارده‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق.
ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی ئه‌و پێشوازیکردنه‌دا هات که سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی نوری مالیکی له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا له باڵوێزی سویدی له عێراق نیکۆڵاس ترۆفیه کردی و له‌گه‌ڵیدا باسی له مه‌سه‌له هاوبه‌شه‌کان و چۆنێتی باشکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌کان کرد، ئه‌مه‌ش به پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رچوو له له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه که مه‌وتنێش کۆپێکی ده‌ستکه‌وتووه.
به‌یاننامه‌که ئه‌وه‌ی ڕونکردۆته‌وه که باڵوێزی سویدی داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی پێشکه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی کردووه بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا که له کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا له ستۆکهۆڵم ده‌به‌سترێت و ده‌رباره‌ی پێشکه‌شکردنی هاوکارییه بۆ عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ تاوتوێکردنی بواره‌کانی سیاسه‌ت و ئاسایش و ئابووری.
هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌ی جێبه‌جێکه‌ری به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سازدا به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح و به ئاماده‌بوونی باڵوێز ستیفان دی میستۆرا نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و وه‌زیری دارایی باقر جه‌بر زوبه‌یدی و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی نه‌سیر عانی و سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌رانی سکرتاریه‌تی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی و تیایدا باس له ئاماده‌کارییه تایبه‌ته‌کان کرا که په‌یوه‌ستن به کۆنگره‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که وا بریاره له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید ئه‌نجام بدرێت له کۆتایی مانگی داهاتوودا.
وته‌بێژی حکومه‌تی عێراقی عه‌لی ده‌باغ به مه‌وتنی ڕاگه‌یاند که سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی و 80 که‌سایه‌تی سیاسی جیهانی به نیازن که به‌شداری بکه‌ن له کۆنگره‌ی سێیه‌می به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا که له بیست و نۆی مانگی ئایاری داهاتوودا ساز ده‌کرێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که له هه‌مان کاتدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ کاروباری ئابووری دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری به‌شداری له کۆنگره‌که‌دا ده‌که‌ن.
بێگومان مالیکی له هه‌نگاوێکی نوێ‌دا فایله‌کانی سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان ده‌بات بۆ کۆنگره‌کانی شه‌رمئه‌لشێخ و ستۆکهۆڵم بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌وڵه نیشتمانییه‌که‌ی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاکان و جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بیناکردنه‌وه ده‌بێته ناونیشانی سه‌ره‌کی کۆنگره‌ی شه‌رمئه‌لشێخ که له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا ده‌به‌سترێت و کۆنگره‌ی ستۆکهۆڵمیش ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌بێت که به‌ده‌ستهێنراون له به‌نده‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که له شه‌رمئه‌لشێخ به‌سترا له کۆتایی ساڵی رابردوودا.
حکومه‌تی عێراقی به ئاڕاسته‌ی پرۆژه ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌کاندا ده‌ڕوات پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنه ئاسایشه‌کان که له ئاکامی پلانی سه‌پاندنی یاساوه به‌ده‌ستهاتوون و (هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران) باره‌کانی وڵاتی باشتر کرد.
مالیکی به‌ستنی کۆنگره‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سوید به هه‌لێك له قه‌ڵه‌م ده‌دا بۆ نوێکردنه‌وه‌ی داوه‌تکردنی کۆمپانیا سویدیه‌کان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراقدا و به‌شداریکردن له جێبه‌جێکردنی پرۆژه ئابووری و ئاودانکردنه‌وه‌کاندا و سودوه‌رگرتن له شاره‌زاییه سویدیه‌کان به تایبه‌تی و ئه‌وروپیه‌کان به گشتی له‌م بواره‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





مالیکی داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی پێگه‌یشتوه له حکومه‌تی سویدیه‌وه بۆ ئاماده‌بوون کۆنگره‌ی په‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی که له ستۆکهۆڵم ساز ده‌کرێت له کۆتایی مانگی ئایاردا له کاتێکدا که مالیکی بانگهێشتی کۆمپانیا سویدیه‌کانی کرد بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق خواش رێنیشانده‌ره‌ی سه‌رکه‌وتنه زۆربه‌ی کۆمپانیا ئه‌وروپیه‌کان ئومێده‌وارن به‌شداریبکه‌ن له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی ئازیزدا