وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه باندێكی ده‌ستگیركردووه كه تایبه‌تمه‌ندبووه به بڕینی بانك و هه‌ستاوه به بڕینی بانكی وه‌ركای بازرگانی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو.
به‌یاننامه‌كه، كه مه‌وتنیش کۆپییه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بانده‌كه توانیویه‌تی هه‌ڵبكوتێته سه‌ر بینای بانكه‌كه له گۆڕه‌پانی خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدادا له ئێواره‌ی هه‌ینیدا و هه‌ڵستان به شكاندنی گه‌نجینه‌ی سه‌ره‌كی و دزینی هه‌موو پاره‌كه‌ی ناوی و پاشان هه‌ڵبێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری، كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵێنه‌ی تاوانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵگیری ده‌رباره‌ی ئه‌و باندانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا چالاك بووه و ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌ختی جموجۆڵه گوماناویه‌كانی پاشان شوێنپێ هه‌ڵگرتنی ئه‌و بانده و ده‌ستگیركردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو پاره دزراوه‌كان بۆ گه‌نجینه‌ی بانكی ناوبراو.
به پێی به‌یاننامه‌كه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به بانده‌كه گیراوه گه‌یشتۆته ملیۆنێك و حه‌وسه‌د و چوارده هه‌زار دولاری ئه‌مه‌ریكی هاوکات له‌گه‌ڵ چوارسه‌د و نه‌وه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، پاشتریش ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه پاره‌كه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه بووه كه له بانكه‌كه‌دا هه‌بووه پاش ئه‌وه‌ی كه ژمێریاری گشتیان ئه‌نجامداوه بۆ دینار و دراوی بیانی.
لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ئابووریه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پاسه‌وانانی بانكی وه‌ركادا كارئاسانیان كردوه بۆ بانده‌كه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر بانكه‌كه و بڕینی و پاشان پارێزگاریكردنیان له دوای دزیه‌كه، ئه‌مه‌ش وای له وه‌زا‌ه‌رت كرد كه ده‌ستبه‌جێ هێزێك له پۆلیس بنێرێت بۆ پاراستنی بینای بانكه‌كه و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كان ده‌ستگیر بكات كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانیانناوه به تاوانه‌كه‌یاندا كه هه‌ستاون به وه‌رگرتنی بڕێك پاره له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ بڕینی بانكه‌كه.
له پێشكه‌وتنێكی په‌یوه‌ندیداردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری توانی باندێك ده‌ستگیر بكات كه هه‌ڵده‌ستا به كاره‌كانی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی هاوڵاتیان، بانده‌كه هه‌ستاوه به وه‌رگرتنی پاره له هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی پاسپۆرتی عێراقی ساخته.
به‌پێی هه‌مان به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی تاوانی ئابووری باندێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فایلی هاوڵاتیانی پێبووه له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له پاره‌دا، ده‌ستگیركراوه‌كان نێردراون بۆ دادگا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسیان.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌وه كۆتایی پێهاتووه كه جه‌خت له‌سه‌ر توانای فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ ڕاوه‌دونان و ده‌ستگیركردنی بانده‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت زیان به ئاسایشی وڵات بگه‌یه‌نن و یاری به ئابوورییه‌كه‌ی بكه‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌بێ ماندووبوون هه‌تا تاوان له ریشه هه‌ڵده‌كێشێت و له دژی گه‌نده‌ڵی و له یاسا ده‌رچوان ده‌جه‌نگێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوا عێراق و ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی بپارێزێت و خۆتان گورج بکه‌نه‌وه چونکه ئه‌ی مه‌ردان ئێوه عێراق بنیات ده‌نێن.
به خۆشی و کامه‌رانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی باندێکی دزیکردنم خۆێنده‌وه که بانکی وه‌رکایان بڕیبوو، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ستایشی خۆم ئاڕاسته‌ی پاڵه‌وانانی هێزه چه‌کداره‌کان ده‌که‌م به سوپا و پۆلیس و پۆلیسی نیشتیمانیه‌وه، له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه بیانپارێزێت و سه‌ریان بخات، له‌هه‌مان کاتدا داوایان لێده‌که‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ی پاره‌و ده‌رامه‌تی عێراق ده‌دزن ده‌ستگیر بکه‌ن هه‌ر چ کاره بن و هه‌ر کێیه‌کیش بن، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌که‌م سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵکه‌ران و ساخته‌کاران له هه‌موو به‌شه‌کانی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا.
راستکردنه‌وه‌ی زانیاری و هیوادارم بڵاوی بکه‌نه‌وه... پرۆسه‌که به هه‌واڵی یه‌کێك له عێراقیه‌کان هات که گومانی هه‌بو له جموجۆڵی بانده‌که و برده‌نژوره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و بتڵێکی ئۆکسجین بۆ ناکه‌که به تایبه‌ت که رۆژی هه‌ینی بوو ئه‌ویش ته‌له‌فۆنیکرد بۆ فه‌رمانگه‌ی تاوانه گه‌وره‌کان و مه‌فره‌زه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌که‌وه هات و چاودێری گروپه‌که‌یانکرد تا کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان و سواری ئۆتۆمبێلێک بوون رۆیشتن به‌ره‌و پردی سه‌نه‌ک و ده‌تگیرکران له کاتی تێپه‌ڕبونیاندا به خاڵێكی پشکنیندا له‌سه پرده‌که.
خوا موباره‌کتان بکات ئه‌ی پیاوانی نه‌هێشتنی تاوان و تاوانی ئابووری، ئینشاڵا به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی هه‌موو بانده تیرۆریستی و تاوانباره‌کان که خراپه له وڵات‌دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی دزه‌کردنی نه‌وت، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وێرانکردنی وڵات و گه‌یاندنی زه‌ره‌ر به دارایی و ئابووری وڵات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه کار ده‌کات که سه‌ر ده‌رامه‌ت و بژێوی هاوڵاتی و ئێوه‌ش. جارێکی تریش، خوا موباره‌کتان بکات ئه‌ی شێره‌کانی وڵات و له هه‌موو مه‌ترسیه‌ك بتان پارێزێت، ئینشاڵا، خوا سه‌رتان بخات ئه‌ی کوڕانی عێراق، ئه‌ی کوڕانی غیره‌ت و سه‌ربه‌رزی، سه‌رکه‌وتن له لای خوادایه و له‌سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌که‌وتنێکی تر و نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خراپه‌کاری له وڵات‌دا ده‌که‌ن و هه‌موو بانده تاوانکه‌ره‌کان و تیرۆریسته‌کان. براتان
سوێند به خوا، هه‌رده‌م گوێبیستی چالاکیه‌ك و سه‌رکه‌وتنێکی سوپا و پۆلیس ده‌بین دڵمان خۆشده‌بێت و کامه‌ران ده‌بین، ده‌پاڕیینه‌وه که خوا مۆفه‌قتان بکات و ئینشاڵا دزیکه‌ره‌کان تێر ده‌بن له ماڵی گشتی. تکایه تکایه ئه‌و دزان بخه‌نه به‌رده‌م گه‌ل و هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له عێراقدا لێپرسینه‌وه هه‌یه و به‌رپرسیارێتی ئاسایش هه‌روه‌ها خه‌ڵکانێك هه‌ن که عێراقی مه‌زنیان خۆشده‌وێت، هه‌رده‌م سه‌ربه‌رز بن بۆ عێرا ق ئه‌ی کوڕانی ڕافیده‌ین.
خوا خاکی عێراق و گه‌له‌که‌ی بپارێزێت له دوژمنانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.