خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی له زانکۆی بابل هه‌ستان به سازدانی ئاهه‌نگی ده‌رچونی خولی ده‌یه‌م به ناوی خولی "رۆز"ه‌وه له باخچه‌ی کۆلێژه‌که‌یان به ئاماده‌بوونی خێزانی ده‌رچوه‌کان و ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێژی پزیشکی.
ئاهه‌نگه‌که ژماره‌یه‌ك له پارچه‌ی هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگ و نمایشی فیلمی درامی له‌خۆ گرتبوو که خوێندکاره ده‌رچوه‌کان هه‌ستابوون به به‌رهه‌مهێنان و رۆڵ بینین تیایاندا.
ڕاگری کۆلێژی پزیشکی بابل دکتۆر عه‌لی خه‌یروڵا گوتی که "ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تی جیاوازه له ئاهه‌نگی ده‌رچونی ساڵانی پێش‌و به‌هۆی باشبوونی بارودۆخی ئاسایش و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌کان، خوێندکاره ده‌رچوه‌کانیش شادومانی خۆیان ده‌ربڕی به‌م بۆنه‌یه‌وه".
کچه خوێندکاری ده‌رچوو شه‌هد ره‌عد عه‌باس گوتی که "خۆشیه‌که‌ی وه‌سف ناکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌ش ساڵی خوێندنی ته‌واو کردوه و ئێستا به‌روبومی هه‌وڵ و تێکۆشانه‌که‌ی ده‌چنێته‌وه،" هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد که به‌شداریان کردووه له سازدانی ئه‌م ئاهه‌نگه هونه‌رییه گه‌وره‌یه‌دا.
کچه خوێندکاری ده‌رچوو ساره عه‌دنان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "باشبوونی بارودۆخی ئاسایش کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر سازدانی ئاهه‌نگه‌که" که تیایدا ده‌رچوان و خێزانه‌کانیان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌که بوون که زیاتر له پێنج کاتژمێری خایاند و له کاتێکی دره‌نگی شه‌ودا کۆتای هات.
دکتۆر مونعه‌م شه‌وك که وانه‌بێژه له کۆلێژی پزیشکی داوای‌کرد که خوله‌که ناوبنرێت "رۆزی میزۆپۆتامیا" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خوێندکار رۆز که توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن "لیوکیمیا" بوو پاشان له ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری بۆ کرا و پاش چاکبونه‌ووه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌واکردنی خوێندنه‌که‌ی و وه‌ك شانازییه‌ك به ئه‌و خوێندکاره خوله‌که ناوی ئه‌وی لێ‌نرا.
شایه‌نی باسه کۆلێژی بابل پزیشکی له ساڵی 1998دا دامه‌زراوه و سه‌ر به زانکۆی بابله و ژماره‌ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵی 75 خوێندکاره.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت
داوا له خوا ئه‌که‌م بارنتان بۆ ببارێنێت و هه‌موو کچه‌کانتان به حه‌ڵال به‌شوو بده‌ن له‌سه‌ر سوه‌نه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا