دوای زیاتر له چوار ساڵ مانه‌وه‌یان به داخراوی له‌ترسی بۆمبی توندڕه‌وه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانیان، شوێنه‌كانی مۆزیك جارێكی تر له به‌سرا كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له خۆشییه‌كانی به‌سراییه‌كاندا بێته‌وه گوێ، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به داخراوی مابوونه‌وه، كه‌لوپه‌له‌كان مۆزیكیش به‌هێزی چه‌ك مابوونه‌وه و نه‌ده‌فرۆشران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگ گێڕانی پڕ له‌شێوه‌ن و گریان به‌سه‌ر به‌سراییه‌كاندا سه‌پێنرابوو، به‌ناوی "بووكی ئیسلامی"ه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مۆزیسیانه‌كان، له‌به‌سرا، سه‌عد خزه‌یر، گوتی موسیقا بۆته هونه‌رێك له هونه‌ره‌كانی شه‌یتان، له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته خۆیانی لێ بپارێزن، گوتی "به‌ساڵێك دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، دوای ئه‌وه‌ی كه میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر به‌سرا‌دا سه‌پاند، چه‌ند لایه‌نێكی توندڕه‌و ده‌ستیان به دژایه‌تیكردنی مۆزیك كرد به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ده‌ستیان به ڕاوه‌دوونانی مۆزیسیانه‌كانیش كرد. له‌خوایان ده‌ویست یه‌كێك له شه‌قامێكی گشتیدا ئامێرێكی مۆزیكی به‌ده‌سته‌وه بوایه، له‌ترسی ئه‌و لایه‌نانه هه‌موو تیپه مۆزیكییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌وه، شوێنه‌كانی مۆزیكیش ده‌رگاكانی خۆیان گاڵه‌دان، هه‌موو مۆزیكژه‌نه‌كانیش ئامێره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌لاقه‌کان هه‌ڵگرت و خۆیان به كاری تره‌وه خه‌ریك كرد".
خزه‌یر ڕوونی كرده‌وه كه "ڕاوه‌دونانی مۆزیكژه‌نه‌كان دوای چه‌ند مانگێك له‌دوای ڕژێمی پێشوو ده‌ستی پێكرد، کاتێك گروپی توندڕه‌و هه‌ڵده‌ستان به ده‌ستگیركردنی مۆزیكژه‌نه‌كان و شكاندنی ئامێره‌كانیان، پاشان گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ندێكیان. بۆمبڕێژكردنی شوێنه‌كانی مۆزیك و ته‌قاندنه‌وه‌یان، وێڕای كوشتنی هه‌ندێكیشیان".
پێشان 50 تیپی مۆزیكی فه‌رمی و میللی له به‌سرا هه‌بوون، زیاتر له 250 مۆزیكژه‌ن له یه‌كێتی مۆزیكژه‌نانی به‌سرا تۆمار بوون، ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و یه‌كێتییه كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، "به‌سرا سروشتێكی تایبه‌تی جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری عێراقدا له بواری مۆزیك، به‌هۆی شوێنی نزیكی له به‌نده‌ر، كه وای لێ‌كرد پێشوازی له كه‌لتوره‌كانی تر بكات، به‌تایبه‌تیش مۆزیك، چونكه ده‌ریاوانه‌كان له شوێنی دووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات كه‌لوپه‌لی كولتووری و فۆلكلۆری خۆیان ده‌هێنا، له هه‌مووشیان گرنگتر مۆزیك بوو".
مسته‌فا یاسین، خاوه‌نی شوێنی مۆزیك له به‌سرا‌ی كۆن، باسی له خۆشی بێسنووری خۆی كرد به‌هۆی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی مۆزیكخانه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به داواكاری زۆریش له‌سه‌ر به‌كرێدانی ئامێره مۆزیكییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كان، گوتی "له‌و چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا تاڵییه‌كی زۆرمان چه‌شت، مۆزیكخانه‌كه‌م چوار جار ته‌قێنرایه‌وه، به‌ده‌یانجار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه، به‌ناوی كافربوونمانه‌وه"، به‌رده‌وام بوو و گوتی "خه‌ڵك زۆر له توندڕه‌وه‌كان ده‌ترسان، كه‌سێك غیره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد تیپێكی مۆزیكی به‌كرێ بگرێت بۆ ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه یا هه‌ر شتێكی تر، له‌به‌ر ئه‌وه بێكاری هه‌موومانی تاوانده‌وه".
یاسین باسی له زیادبوونی داواكاری كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره مۆزیكیانه‌ی كه تایبه‌تن به به‌سرا و گوتی ئێستا له‌كارێكی به‌رده‌وام داین، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام بوو و گوتی "ئێستا ده‌رگای دوكانه‌كانمان خستنه سه‌ر پشت، ئامێره‌كانیشمان به‌شه‌و و ڕۆژ ده‌به‌ینه ده‌ره‌وه به‌بێ ترس، خواستێكی زۆر به‌هێز لای خه‌ڵك هه‌یه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشی و ده‌ستكردن به ژیانێكی نوێ".
به‌سرا به‌ناوبانگه به هونه‌ری مۆزیكی تایبه‌ت كه جیای ده‌كاته‌وه له شاره‌كانی تری عێراق، له‌وانه‌ش خه‌ششابه، ئه‌وانه، چه‌ند تیپێكن ئامێری ئیقاعی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌پللێدان به‌كار دێنن، كه له ڕه‌گه‌ز و كولتوری جیاوازی دیكه‌وه هاتوون، جۆرێكی تایبه‌ت له گۆرانی به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌و جۆره تیپانه له ناوچه‌ی زۆبێر و ئه‌بولخه‌سیب زۆرن. هه‌روه‌ها به‌سرا به‌ناوبانگه به سه‌مای ده‌ریاوانی تایبه‌ت كه سه‌رده‌گرێت بۆ ئیقاعی ئه‌فریقی وه‌كو، "هیوه" و "لیوه" به‌هۆی ئاماده‌بوونی زۆری چڕوپڕی ئه‌فریقیه‌كان له به‌سرا.
حوسێن عه‌لوان، خاوه‌نی مۆزیكخانه‌یه‌ك له عه‌شار، به‌شداری هاوڕێكه‌ی خۆی بوو له به‌خته‌وه‌ری و گوتی "له‌و سێ هه‌فته‌ی دوایی زۆر شت گۆڕاوه، خۆشی و مۆزیك و ڕه‌نگه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌سرا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌جێیان هێشتبووین".
عه‌لوان بێ ئه‌وه‌ی خه‌مباری له‌سه‌ر ڕوو دیار بێت گوتی "سێ جار مۆزیكخانه‌كه‌یان ته‌قاندوومه‌ته‌وه، به‌ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌به‌رده‌م دوكان و ماڵه‌كه‌مدا فڕێ داون، به‌ڵام چونكه كارێكی تر نازانم بۆیه دوكانه‌كه‌م دانه‌خست، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كانمان بازاڕی شكا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی توندڕه‌وه‌كان، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا وه‌كو بێكارمان لێهاتبوو". ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی، "به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر گۆڕاون، بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێشان بترسن دێنه لامان، له‌و سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیپه مۆزیكییه‌كه‌م ڕۆژانه بۆ ئاهه‌نگێك ده‌رده‌چێت".
به‌سرا شارێكه خولیای خۆشییه، ئه‌مه‌ش بیروڕای هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی. ئه‌وان به سروشتی خۆیان به‌ره‌و لای خۆشی و ڕابواردندا ده‌شكێنه‌وه و لێبوورده‌ییان زۆره به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌ز و كولتوره‌كانی دی‌دا. زوربه‌ی به‌سرییه‌كان وای ده‌بینن كه ئێستا له قۆناغی پشووداندان و سه‌رله‌نوێ ته‌ندروستی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه، چونكه ناسرابوو به زۆری وێرانه‌كانی، هه‌روه‌كو له په‌ندی میللی‌دا هاتووه، "به‌عد خه‌راب به‌سرا/دوای وێرانی به‌سرا". هه‌روه‌ها ناسره‌ویشه به هه‌ستانه‌وه و سه‌رله‌نوێ خۆ نوێ كردنه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته له دوا هه‌فته‌ی ئازاری ڕابردوودا شه‌ڕوپێكدادانی توند له شاری به‌سرا سه‌ری هه‌ڵدا له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و گروپی تاوانبار و لاده‌ران له یاسا، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستكردن به پلانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران.
دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هێزه‌كانی حکومه‌ت توانییان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ژیاندا زاڵ بن، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به ڕاوه‌دوونانی توندڕه‌وه‌كان كرد و توانییان زۆریان ده‌ستگیر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دایه ئه‌و شاره بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخساره‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌و توندڕه‌وانه له‌ده‌ستی دابوون.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌زانم ئێوه كۆممێنته‌كانی من بڵاوناكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆممێنتی خۆم هه‌ر ده‌نوسم و ده‌ڵێم، ڕه‌حمه‌ت له سه‌ید شه‌هیدی یه‌كه‌م، ئه‌و گه‌وره‌یه، (ئه‌وه‌ی كه هه‌موو بیردۆزه‌كانی ماركسی و سه‌رمایه‌داری پوچه‌ڵ كردنه‌وه، بیردۆزی ئیسلامی هێنا كه ڕه‌سوڵی گه‌وره محه‌مه‌د (ص) هێنای وه‌كو ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ بیردۆزه مادیه‌كان، چۆن كۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه و پێشكه‌وتوو و خوێنده‌وار ده‌كات، نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك به موزیك ڕابوێرێت، هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی خۆیان به هێڵی سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در ده‌ژمێرن، ده‌ستخۆش ئه‌ی حكومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ساد و موزیك و عه‌ره‌ق بۆ به‌سره.
هه‌ڵمه‌تی سوارچاكان ژنه‌كانی په‌رته‌وازه كردن ناسراوه كه له بووكگواستنه‌وه و له بۆنه‌كان له هه‌موو نیشتمانی عه‌ره‌بیدا (ژن به‌كار ده‌هێنرێن بۆ تلولولێدان) ژنه‌كانیشمان له به‌سره به شێوه‌یه‌كی زۆر هونه‌ری ئه‌و بۆنانه به‌كار ده‌هێنن، پێش چه‌ند ساڵێك جوانترین شت له به‌سره بوكگواستنه‌وه بوون، كه گۆرانی میللی ده‌گوترانه‌وه كه شیرینی و جوانیه‌كی ده‌به‌خشیه‌وه بۆنه‌كه، خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌مایان ده‌كرد، تا ئه‌و گروپه تیرۆریستانه هاتن و ئه‌و گۆرانیانه‌یان بۆ گۆڕین بۆ له‌خۆدان و خه‌م و خوێن و فرمێسك، چه‌پڵه‌لێدان گۆرا بۆ سینه‌كوتان، تلولوش بوو به هاواری ئێشوئازار، زه‌رده‌خه‌نه‌ش بو به ئه‌سرین بۆ ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی كه هه‌ندێك وایان پێناساندین كه خزمه‌تی خۆیان و سه‌ره‌كانی خۆیان بكات. له‌و ڕۆژانه‌شدا كه شێوه‌یه‌كی له شێوه‌كانی ڕابردووی بۆ گێڕاینه‌وه و ناوی هه‌ڵمه‌تی سوارچاكانی له‌خۆ نا، پشویه‌كی خۆشمان هه‌ڵكێشا، ئه‌و میلیشیایانه‌ش بوون به مشكی هه‌ڵاتوو، به‌دوای ده‌روازه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان له ترسی شێره‌كانی عێراق، به‌ڵێ به‌ڕاستی كه هه‌ڵمه‌ت بوو له دژی..... له‌سه‌ر دیواره‌كانی به‌سره نوسرا هه‌ڵمه‌تی سوارچاكان ژنه ترسنۆكه‌كانی په‌رته‌وازه كرد، ئه‌وانه‌ی چوار ساڵ بوو ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌سره‌دا گرتبوو، ناخۆشیان بۆ ئه‌و میلله‌ته هێنان، كه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ خۆشی له‌سه‌ر ڕووه‌كانی بوو، سوپاس.