شێخی هۆزه‌كان و پیاوماقوڵان پشتیوانی خۆیان بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی له دژایه‌تی كردنی قاعیده و لاده‌ران له یاسا له ناوچه‌كانی خۆیان دووپات كرده‌وه. به‌ڵێنیشیان دا ئاگاداری ده‌سته‌ڵاتی ئاسایشی تایبه‌ت بكه‌نه‌وه له چه‌ته‌كانی فڕاندن و كوشتن كه له‌ڕێگا گشتییه‌كان و شارۆچكه‌كانی شاری میقدادیه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
شێخی هۆزه‌كان و پیوماقوڵانی شارۆچكه‌ی زوهێراتی سه‌ر به شاری میقدادیه، (90 کیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیاله لیوا ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم ڕوبه‌یعی دیداریان ساز كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌سته‌ڵاتی ئاسایش و داواش بكه‌ن كه ڕۆڵه‌ی هۆزه‌كانیان تێكه‌ڵ به فه‌وجه‌كانی ئاسایشی نوێ بكرێن، ئه‌و فه‌وجه‌ی به‌نیازن له‌و زووانه پێكی بێنن.
سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیاله له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له وه‌ستانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ڕۆڵه‌ی هۆزه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كرد له دژایه‌تی که‌ردنی ڕێكخراوی قاعیده و به‌شداری به‌رپرسیارانه له دابین كردنی بنکه‌یه‌کی زانیاری متمانه پێكراو، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتی گومانلێكراوان و لاده‌ران له یاسا.
ڕو‌بێعی له تێكڕای شاره‌كانی پارێزگادا، جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌قامگیری بارودۆخی ئاسایش كرده‌وه، ئه‌و كرده‌خۆكوژیانه‌ی هه‌فته‌ی دوایی به سه‌ره‌مه‌رگی ڕاسته‌قینه‌ی قاعیده و ڕێكخراوه‌كانی نیشان دا. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌رۆك هۆزه‌كان ڕۆڵه‌كانی خۆیان پاشه‌كشێ پێ كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی هێز و به‌رده‌وام بوونیان.
شایه‌نی گوتنه، شارۆچكه‌ی زوهێرات كه ده‌كه‌وێته نیو ڕێگای گشتی، باقوبه – میقدادیه، ژماره‌یه‌كیش له لادێكانیان له‌و 3 ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده دووچاری دوژمنكاریی بوونه‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




