له كۆڕێكی جه‌ماوه‌ریدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تكریت (175 كم له باكووری به‌غداوه)، له هۆڵی ناوه‌ندی ئا‌هه‌نگ گێڕانی زانكۆی تكریت به‌ستی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پارێزگا، د. حاته‌م ئه‌لهه‌زال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌لاحه‌دین داوای چالاك كردنی ڕێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی (شارستانیی) كرد، به شیوه‌یه‌ك که ببنه هانده‌ری هاووڵاتیان بۆ به‌شدار بوونیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، كه بڕیاردراوه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌لهه‌زال گوتی "مه‌به‌ست له كۆڕه‌كه چالاك كردنی ڕێكخراوه‌کانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه له پارێزگاكه‌دا له پێناوی به‌شداری كردنێكی به‌رفراوانتری هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆن بایه‌خی دا به گرنگی ئه‌وه‌ی كه "ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی نیازی تۆمار كردن و باوه‌ڕپێدانیان هه‌یه پێویسته هه‌مان ناو و درووشمی سه‌رۆكی قه‌واره بهێڵنه‌وه و چه‌كێكی پاره‌ی باوه‌ڕپێكراو به بڕی بیست و پێنج ملیۆن دینار و چه‌كێكی باوڕپێكراوی دیكه به بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هه‌ر پاڵێوراوێك به‌رده‌سته بكات".
هه‌روه‌ها عه‌لی عیسا عومران به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن وای داده‌نێت كه "ئامانجی كۆڕه‌كه ناساندنی یاسای كۆمیسیۆن و لیژنه چالاكه‌كانی و چۆنیه‌تی كاركردنیانه له ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن وده‌نگدان له پارێزگاكه".
سالح جابر، ته‌مه‌ن 42 ساڵ، ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی له به‌شداری كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا و گوتی "ئاستی به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابووردوودا باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێین وه‌ك كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا".
دنیا جیهاد ته‌مه‌نی 36 ساڵه و له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ڵێت كه "به‌شداری كردنی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابووردوودا چالاك نه‌بوو"، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا هاوبه‌شی كردنێكی به‌رفراوانتر چاوه‌ڕوانی ژنان ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن".
به‌شداربووان كۆڕه‌كه‌یان به‌جێهێشت و یاسای هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌سته‌وه بوو و گشتیان نیازی به‌شداری كردنیان هه‌یه چوونكه باوه‌ڕیان وایه به به‌شداربوونیان ده‌سكه‌وتی سیاسی و ئابووری بۆ شاره‌كه به ده‌ستده‌هێنن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




