دكتۆر ته‌حسین شێخلی، وته‌بێژی مه‌ده‌نی پلانی سه‌پاندنی یاسا ڕوونی كرده‌وه كه گروپه چه‌كداره‌كانی شاری سه‌در هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شاره و ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاریه‌كان. شێخلی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌و دواییانه له‌به‌غدا سازی كرد مه‌وتنیش ئاماده بوو، دووپاتی كرده‌وه كه حکومه‌ت سووره له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی ئه‌و گروپانه و له‌و كاره‌شیدا پاشگه‌ز نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری ئه‌و گروپانه و ڕێگری له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاریه‌كان، وته‌بێژی مه‌ده‌نی به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌ر 86 قوتابخانه‌ی شاری سه‌در داخراون، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له قوتابییان و كادیری وانه‌وتنه‌وه. نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، كه شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی له‌و شاره و یه‌كێكیش له‌ناوچه‌ی حه‌بیبیه داخراون به‌هۆی كردنیان به بنكه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه، له‌ڕێی ئه‌و بنكانه‌شه‌وه هه‌ڵده‌ستن به لێدانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه داووده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه ده‌گوازنه‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێكهاته نه‌وتییه‌كان، شێخلی ڕوونی كرده‌وه كه حکومه‌ت 77 ئۆتۆمبیل و تانکه‌ری گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی بۆ ناو شاری سه‌در ته‌رخان كردوون، به‌ڵام له‌به‌ر به‌ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كان و دزینیان، ته‌نها 22 ئۆتۆمبێل توانیویانه بچنه ناو ئه‌و شاره. وێڕای ڕێگرتن له ئۆتۆمبێله فریاگوزاری و پزیشكییه‌كان له گواستنه‌وه‌ی كیسه‌ی خوێن بۆ خوازیاران له نه‌خۆشخانه‌كه، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی چاكردنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با.
دكتۆر ته‌حسین شێخلی دووپاتی كرده‌وه كه حكومه‌ت ڕێ به‌و گروپانه نادات ڕێ له سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌ت بۆ شاری سه‌در بگرن. ئاشكراشی كرد كه تا ئێستا 925 كوژراو و 2605 بریندار له چه‌كداره‌كان و هاوڵاتیان له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه هێزه‌كانی حكومه‌ت له كۆتایی ئازاری ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه، كه‌وتوون. ئه‌و هاوه‌نانه‌ش كه چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و هه‌ره‌مه‌کی ده‌یهاوێن تا ئێستا بۆته هۆی كوژرانی 40 هاوڵاتی و برینداربوونی 370ی تر له‌و سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا له به‌غدا.
وا پێده‌چێت ئه‌و ڕووداوانه ڕێ له حکومه‌ت نه‌گرن له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاوه‌انكردنه‌وه‌ی ژێرخانی شاره‌كه، به‌تایبه‌تیش كه له ماوه‌یه‌كی ڕابردوودا 100 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردبوو به‌ته‌نها بۆ شاری سه‌در. بۆیه وته‌بێژی مه‌ده‌نی به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌ت ده‌ستی به دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌در كردووه كه ئا‌و بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌و نزیكانه ده‌ست ده‌كرێت به چه‌سپكردنی وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی كاره‌با له ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌نات، كه كاره‌با بۆ ئه‌و شاره دابین ده‌كات، وێڕای دروستكردنی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری سه‌در له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدادا، كه كۆمه‌ڵك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی شاری سه‌در وه‌كو كاری سه‌ره‌كی خۆیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
شێخلی ئه‌وه‌شی گوت كه "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ته‌نها لایه‌نی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو لایه‌نێكی تریش هه‌بوو كه لیژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی وه‌خۆ گرتوون، له‌وانه‌ش هاوكاری كردنی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و شێخی هۆزه‌كان و پیاوماقوڵانی دانیشتووی شاری سه‌در، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه خۆشكه‌ر بن بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆڵه‌كانی ئه‌و شاره پته‌و بكاته‌وه، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیش به‌شێك ده‌بێت له‌و هه‌نگاوانه، وێڕای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ بێكاران و قوڵكردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێنوێنی كردنی خه‌ڵك و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شێخلی به كه‌سی تاوانكار ناوی بردن له دانیشتوانی شاری سه‌در.
ئه‌وه‌ی چاودێری جڵه‌وكێشی ڕووداوه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له پارێزگای به‌سرا و له ڕێگای پلانی ئاسایشی (هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران) و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شاری سه‌در، بكات، ده‌یبینێت كه حکومه‌ت سووره له‌سه‌ر بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی. ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتن به دیارده چه‌كداریه‌كان و بنه‌بڕكردنی گروپه لاده‌ره‌كان له یاسا، كۆتاییان پێ دێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




