دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ركراوه سیاسییه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، زانرا كه ئه‌و بڕیاره زۆر توێژی كه زیانمه‌ند بوو بوون له‌ده‌ستی زوڵمی ڕژێمی پێشوو، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی گیران و ده‌ركردن له كار و له خوێندن بووبوونه‌وه، زۆرێك له‌وانه سكاڵای خۆیان ئاڕاسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان، به‌تایبه‌تیش كه زیانمه‌ندی ئه‌و ڕژێمه بون، ئه‌مه‌ش وای له لیژنه‌ی سكاڵا كرد كه له 13 نیسانی ڕابردوو كۆبێته‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شه‌هید و قوربانیان و گیراوه سیاسییه‌كان بۆ قسه‌كردن له سروشتی ئه‌و سكاڵانامانه و خستنه‌ڕووی پێشنیاره گونجاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی . ئه‌و پێشنیارانه خرانه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی قوڵی له‌سه‌ر كرد و هه‌ندێك هه‌موواركردنی بۆكرد بڕیاری له‌سه‌ر دا.
وێڕای ئه‌وانه‌ی كه یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ی كه سزای سیاسی بووبێته هۆی ته‌واونه‌كردنی خوێندن و یاخود به‌رده‌وامنه‌بوونی له كاره‌كه‌ی یاخود نه‌توانینی وه‌رگرتنی كار له‌یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت یا كه‌رتی تایبه‌ت، یاخود كه‌رتی تێكه‌ڵ، دوای ده‌رچوونی له به‌ندیخانه یا گرتووخانه، له‌وانه‌ش:
1- ئه‌وه‌ی ناچاربووبێت خوێندن له زانكۆ و ئامۆژگا و یاخود ئاماده‌یی و ناوندی به‌جێبێڵێت، وێڕای ڕاونانی له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایش.
2- ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیبێت ده‌ستبه‌كار بێت له كاره‌كه‌ی به‌ر له گیرانی یاخود به‌ندكردنی یا به‌هۆی ڕاونانی.
3- فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی دامه‌زراو به كۆنتراكت، له‌به‌ر هۆی سیاسیش له كاره‌كه‌یان نه‌مابن.
یاساکه ماوه‌ی ده‌رکردن له کار له‌به‌ر هۆی سیاسی به خزمه‌تێكی به‌رده‌وام ژماردووه به‌مه‌به‌ستی به‌رزبوونه‌وه و زیاده و هه‌ڵكشان بۆ پله‌ی به‌رزتر و خانه‌نشینی، هه‌روه‌ها ژماردنی كاتی گیران و ڕاگیران و به‌ندی سیاسی و دواتریش به‌مه‌به‌ستی ته‌رفیع و زیاده‌ی موچه و هه‌ڵكشان بۆ پله‌ی به‌رزتر و خانه‌نشینی.
یاسا‌كه موچه‌یه‌كی خانه‌نشینیش ده‌بڕێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 68 ساڵ له ده‌رکراوه سایسییه‌كان، دوای ژماره‌كردنی كاتی گیرانه‌كه‌یان، به‌پێی مادده‌ی سێ له‌و یاسایه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه كه له‌به‌ر به‌ته‌مه‌نداچوون یا نه‌خۆشی ناتوانن ده‌سته‌به‌كار بن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار، موچه‌یه‌كی خانه‌نشینییان بۆ ببڕێته‌وه و ماوه‌ی گیرانه‌كه‌شی بۆ ژماره ده‌كرێت له‌پێناو ته‌رفیع و زیاده‌ی موچه و هه‌ڵكشان بۆ پله‌ی به‌رزتر و خانه‌نشنی. ئه‌و یاسایه واریسه‌كانی ده‌ركراوی سیاسیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه واریسی موچه‌ی خانه‌نیشینی كه‌سی مردوون.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆیه‌كانی دانانی ئه‌و یاسایه، یاسا‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌موواركردنه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی زوڵم له‌سه‌ر توێژێكی فراوان له‌وانه‌ی یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ركراوه سیاسییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، به‌هۆی دیاریكردنی نزمترین ڕێژه كه ژماره ده‌كرێت له‌پێناو ته‌رفیع و زیاده‌ی موچه و هه‌ڵكشان بۆ پله‌ی به‌رزتر و خانه‌نشینی. هه‌روه‌ها له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی درزه‌كانییاساکه، كه بووبووه هۆی ئه‌وه‌ی توێژێكی زۆریاساکه نه‌یانگرێته‌وه.
هه‌موواكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ركراوه سیاسییه‌كانی كه زۆریان له زوڵمی ڕژێمی پێشوو چه‌شتووه، ڕۆڵێكی ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی ڕێز بۆ ئه‌و توێژانه له‌و زه‌ره‌رو زیانه ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌ی كه پێیان گه‌یشتووه، به‌ڵكو ئه‌وه خۆپه‌یوه‌ستكردنی سه‌رده‌می نوێی عێراقه به هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی به ده‌ركراوه سیاسییه‌كانیشه‌وه.





من سه‌رم سوڕما که سه‌رنجه‌که‌ی خۆمم لێره دی و خوێنده‌مه‌وه، سوپاستان ده‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌که‌م، به‌لام ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ڵه‌یه‌ك لێره‌دا هه‌یه، من کاتێك خوێندنم له له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ته‌واوکرد نه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵاته‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر حوکوم بوو. هه‌ر بۆیه چووم بۆ ئێران و له‌وێ به‌رده‌وامیم به خوێندنه‌که‌م دا تا ئه‌و کاته‌ی سه‌دام گۆڕبه‌گۆڕ بوو ئه‌وسا گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵاته‌که‌م له 2003دا.
به‌ڕیزم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئێوه کارتان نیه بێجگه له له‌سه‌رکار لابراوانی سیاسی وڵات ببینن ئه‌وا عێراقی مه‌زن ده‌ڕمێت و له‌ده‌ستتان ده‌رچوو به‌سه بونیاد بنێن و ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر راکردن به‌دوای ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌دا که خوا به‌دبه‌ختی کردوه لێگه‌ڕێن خه‌ڵکی بژین به‌س ئێوه ده‌ژین ئه‌وه‌ش بزانن که میله‌ت برسیه و راپه‌ڕینێک له راپه‌ڕینی شه‌عبانی گه‌وره‌تر ده‌خولقێت به‌سه لێمان گه‌ڕێن بژین چجای ئێوه په‌رین کوره به‌سه ئیتر ئێوه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندان و هه‌ر رۆژه و یاسایه‌کی نوێ به‌سه له خوا بترسن لێگه‌ڕێن با فه‌رمانبه‌ر وه‌ک فه‌رمانبه‌ره‌کانی تر بژی ره‌حم به حاڵمان بکه ئه‌ی خوا سوپاس باری گوزه‌رانمان له‌به‌رچاوبگرن ده‌مرین تکاتان لێده‌که‌م.
ئاشكرایه بێئاگایی سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان له‌باره‌ی زه‌ره‌ره‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێچ كه كه‌سوكاریكیان نیه به ناحه‌ق شتی ده‌ستنه‌كه‌وتبێت (وه‌زیفه‌یه‌كی نوێ)، بۆ خاتری خوا هێچ كه‌سوكارێكتان هه‌بووه كه خوێندكاری زانكۆ بوبێت كاتێك كه راپه‌ڕین رویدا، و وڵاتیان جێهێشتبێت به‌هۆی زوڵم و زۆری دیكتاتۆره‌وه، و وه‌ك من له ئێران ونبوبێت، من خوێندكاربوون له قۆناغی سێهه‌م له به‌شی میكانیك له زانكۆی به‌سڕه، و به‌هۆی به‌شداریكردنم له راپه‌ڕیندا ناچاربوون بچم بۆ ئێران، له‌وێ و پاش دوو ساڵ چووم بۆ هه‌ولێر بۆ ته‌واوكردنی خوێندن، و پاش ته‌واوكردنی خوێندن و له ئه‌نجامی هاتنه‌ناو هه‌ولێری سوپای عێراق جارێكی دیكه چوومه‌وه بۆ ئێران، پاش روخانی سه‌دام گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م و له وه‌زاره‌تی نه‌وت دامه‌زرام، به‌ڵام من گوناهم چیه كه پێشتر دانه‌مه‌زرابووم، و ئایا پێویست بوو له عێراق بمێنمه‌وه تا كاتی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌م (تا چاوه‌ڕوانی له سێداره‌دانم بكه‌م هه‌ر وه‌ك چۆن مامم له سێداره درا) ئینجا كارم ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌م زوڵم و ناحه‌قیه چیه ده‌رحه‌ق به راپه‌ڕینی شه‌عبانی ئه‌وانه‌ی كه خوێندنیان ته‌واونه‌كرد به‌هۆی به‌شداریكردنیان له روداوه‌كانی گۆڕاندا له عێراق، ئێستا هاوڕێكانن خزمه‌تی 18 ساڵیان هه‌یه، به‌ڵام من ته‌نها خزمه‌تی سێ ساڵم هه‌یه، چما ئایا ساڵانی خه‌باتمان له دژی سه‌دام بۆ هه‌ژمار ناكرێت، ساڵانی خیانه‌ت یان ساڵانی خزمه‌ت بۆ رێزلێنان له‌و رۆڵانه‌ی كه به ڕووی دیكتاتۆردا وه‌ستانه‌وه، خودایه په‌نامان به‌یت.
یاسا‌كه هه‌نگاوێكی باشی ناوه گرنگ جێبه‌جێكردنه‌كانیه‌تی گومانم هه‌یه (و هه‌ندێك گومانیش گوناه) له جێبه‌جێكردنه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سایه‌ی ره‌شی ئێستادا بیهێننه به‌رچاوی خۆتان ته‌نانه‌ت به‌عسیه كۆناكانیش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زیفه‌كانیان و قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه به‌ڵام زۆرێك له فه‌سڵكراوه‌كان له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و له سه‌رده‌می به‌عسی دیكتاتۆره‌وه نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زیفه‌كانیان. به‌داخه‌وه واقیع پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه یاسای بۆ ده‌رده‌كرێت و جێبه‌جێكردنه‌كانیشی خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه و په‌یوه‌ست نیه‌ن به حیزبه‌كان و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واوه به‌داخه‌وه ئه‌مه ره‌وشه‌كه‌یه ئیتر سیاسیه‌كان باسی جێبه‌جێكرنی كام یاسا ده‌كه‌ن؟!
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که