عه‌قید عه‌بدولهادی ساڵح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕایگه‌یاند كه ئامێری نوێ بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی بۆمبی چێنراو گه‌یشتووه‌ته پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
عه‌قید محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێك له‌و بۆمبانه‌ی كه له تكریت له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا ده‌ستگیر و پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه ده‌ستكردی ناوخۆیه و به‌شێكی تریشی ده‌ستكردی بیانییه و به‌شێكیشی له پاشمه‌وه‌کانی سوپای عێراقی پێشوو بوه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه "ئێستا ده‌زگاكه‌مان به‌رده‌وامه له به‌رده‌سته‌كردنی ئامێری نوێ و پێشکه‌وتووی تایبه‌تمه‌ند به دۆزینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمۆبیله مینڕێژكراوه‌كان. ئێستا خولی چڕ له ئارادایه به‌و هیوایه‌ی بتوانرێت كه كادێر ئاماده بكرێت بۆ كاركردن له‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا پیایدا تێپه‌ڕده‌بین".
هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه شان به شانی هاوڵاتیان به هاوئاهه‌نگی كارده‌كه‌ین له پێناوی پاراستنی شاره‌كان و دانیشتوانی له مه‌ترسی. هاوڵاتیه به‌ڕێزه‌كان ئه‌مڕۆ زانیاری و هه‌واڵ به ده‌زگاكه‌مان ده‌گه‌یه‌نن سه‌باره‌ت به بۆمبه‌کان و ته‌نه سه‌یرو نائاساییه‌كان و به باشترین شێوه ده‌ستی یارمه‌تیمان بۆ درێژ ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێكی وشیاركردنه‌وه بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ دوور كه‌وتنه‌وه و ده‌ستكاری نه‌كردنی بابه‌ته سه‌یرو نائاساییه‌كان. هه‌روه‌ها ئاگاداری كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و ماڵوموڵكیان و ژێرخانی ئابووری ده‌وڵه‌ت".
شایانی باسه كه به‌كارهێنانی ئامێر‌و ته‌كنۆلۆژیای نوێ دژ به چه‌كداران كاریگه‌ری هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ناشتنی بۆمبه چێندراوه‌كان له تكریت، كه ده‌كه‌وێته 175 كم له باكووری به‌غداوه و وه‌ك ده‌رئه‌نجام، بارودۆخی پارێزگاكه به ئاشكرا به‌ره‌و باشی چووه، ئه‌مه پاش هێنانی ئه‌م ئامێرانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاكه و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی هێزی ئاسایش.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




