منداڵی عێراقی یه‌كێكه له گرنگترین گره‌وه‌كانی داهاتوو بۆ بیناكردنی ڕۆشبیری لێبوورده‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی. دوای ئه‌و شه‌پۆڵه جه‌نگانه‌ی كه وه‌چه‌كانی پێشوو به‌خۆیانه‌وه بینی، پاشان گرنگیه‌كه له‌و یاسادانانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ دارشتنی سیستمێك بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵ و چاودێری كردن و ئاماده‌كردنی به شێوه‌یه‌كی شیاو، وێڕای چاودێری كردنی بێ دایك و باوكان كه ژماره‌یان له دوو ملیۆن تێپه‌ڕی كردووه.
سه‌میره موسه‌وی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژن و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا، سێ یاسای دانراوی تایبه‌ت به منداڵانی عێراقی بۆ زیاتر ئاگا لێبوونیان، ڕاگه‌یاندن. ئێستاش له ناو ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
موسه‌وی ده‌ڵێت "یه‌كێك له‌و یاسایانه، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی منداڵان ده‌كات و ده‌سته‌ی چاودێری كردنی منداڵانی له جێگادا دابمه‌زرێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕێكخراوه دابنرێت. له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێ سپێردراودا". ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "ده‌سته‌ی منداڵان كاریگه‌ری نیه و ئه‌م یاسایه‌ش كار له‌سه‌ر كاراكردنی ده‌كات".
په‌رله‌مانتاری عێراقی ده‌ڵێت، "دانانی سه‌رژمێرییه‌كی ورد بۆ ژماره‌ی منداڵانی عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، وێڕای دانانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاودێری منداڵان و به‌دوای پێویستییه ڕۆشنبیری و زانستییه‌كانیاندا ده‌چین، هه‌روه‌ها چاودێری منداڵانی بێ دایك و باوك، له‌گه‌ڵ دانانی چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رۆزه‌كردنی منداڵان، دامه‌زراندنی خانه‌ی ڕۆشنبیری بۆ منداڵ و دانانی شوێنی ڕابواردن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژن و منداڵان له په‌رله‌مانی عێراقی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی "ئه‌و یاسایانه‌ی داده‌نرێن له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ستبوونانه‌ی عێراقدا دێن به ڕێككه‌وتنه ده‌ره‌كییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی عێراق واژۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی منداڵان كرد".
شایانی بیرئانینه، كه عێراق له ساڵی 1979دا واژۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ش ڕێگرتن له بازرگانی پێكردن و به‌شداری پێكردنیان له شه‌ڕوپێكدادانه چه‌كداریه‌كان و ڕێگرتن له به‌كارهێنانیان به مه‌به‌ستی سێكسی، له‌خۆ ده‌گرێت.
موسه‌وی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت "یاسای دووه‌می پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ژن و منداڵان 'یاسای پارێزگاری كردن له منداڵان'ه، که هه‌موو كۆنسێپته‌كانی تایبه‌ت به منداڵ له یه‌ك یاسادا كۆ ده‌كاته‌وه، وه‌كو، چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندام و منداڵان و پارێزگاری كردنیشی به بڕیاری یاسای نوێ به پێی ڕێككه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژن و خێزان و منداڵ، سه‌رنجی دا كه "دوای ئه‌و یاسایانه منداڵان چاودێریه‌كی زۆریان له لایه‌نی ئابووری و زانستی ده‌كرێت، له ڕێی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه یاره‌مه‌تییان ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی د‌رکی و ژیرییان".
ئه‌و ڕوونیشی كرده‌وه كه "چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌شداربوون له دانانی یاسایه‌كه، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت "یاسایه‌كی تریش بۆ پێكهێنانی سندوقێك بۆچاودێری بێ دایك و باوكان له قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه که دوای ته‌واوبوونی ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "له مانگی حوزه‌یرانی 2008دا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر سێ یاساكه ده‌درێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا".
شایانی باسه كه منداڵانی خوار 15 ساڵی نزیكه‌ی 12 ملیۆن منداڵن، به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانی لێژنه‌ی ژن و خێزان و منداڵانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، لیژنه‌كه پێی وایه كه 2 ملیۆن منداڵ له‌وانه بێ دایك و باوكن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی منداڵانی عێراقیش كه‌وسه‌ر ئیبراهیم فازل له لایه‌ن خۆیه‌وه، بیرۆكه‌ی لێكدانی یاسای ده‌سته‌ی منداڵانی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن ده‌سته‌ی منداڵاندا، به یاسای چاودێی منداڵانی پێشكه‌شكراو له لیژنه‌ی ژن و خێزان و منداڵانی ڕاگه‌یاند.
فازیل گوتیشی "ئه‌و دوو یاسایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژی ده‌وڵه‌ت ده‌ستاو‌ده‌ستیان پێ ده‌كرێت، كار له‌سه‌ر پاراستنی منداڵان ده‌كات له زۆر هۆكاری نێگه‌تیف كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه وه‌كو، ده‌رۆزه، لانه‌وازبوون و كاركردنی منداڵان".
ڕوونیشی كرده‌وه كه، "ئه‌و یاسایانه وه‌زاره‌تی كار پابه‌ند ده‌كات به چاودێری كردنی منداڵ له‌ڕێگای پشتیوانی پێشكه‌شكردن بۆ خێزانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش به پێشكه‌ش كردنی قه‌رزی بچوك، وێڕای پشتیوانی كردنییان به تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو گوتی "وه‌زاره‌تی كار جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی"، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌كه، پڕۆژه‌یه‌كی ئاشكرا كرد كه ده‌سته‌كه به هاوكاری ده‌سته‌ی یارمه‌تی له ڕێكخراوی یونیسێف، پێی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌ویش پڕۆژه‌ی تێكه‌ڵكردنی خێزانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان له‌ده‌ست داون"، ئه‌وانه‌ی یاساكه‌ش ده‌یانگرێته‌وه له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییه‌وه تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی ده‌بن.
ده‌سته‌ی منداڵان له ساڵی 1979 دا دروست بووه، دوای ئه‌وه‌ی عێراق چووه ناو ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری منداڵان.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




