له چاوپێکه‌وتێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئێم‌بی‌سی، گۆرانیبێژی عێراقی ماجید موهه‌ندیس گووتی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که گۆرانی عێراقی به 'ئاستی دابه‌زیوو' پێناسه بکات و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وه هه‌موو گۆرانییه‌کان ناگرێته‌وه و گووتی "ڕاسته به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ده‌نگخۆشانی نه‌وه‌ی پێشوو، ئێستاکه ژماره‌ی گۆرانیه جوانه‌کان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن به‌ڵام ئێمه شێلگیرانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که ئه‌و کاروانه‌ی ئه‌وان درێژ پێبده‌ین و گۆرانی وه‌ها بڵێین که بۆن و به‌رامی ڕه‌سه‌نایه‌تیی پێوه بێت و، من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م هونه‌رێکی جوان پێشکه‌ش بکه‌م که له ئاستێکی به‌رزی سه‌لیقه‌ی هونه‌رییدا بێت".
ماجید موهه‌ندیس ئه‌وه‌شی درکاند که پرۆژه‌یه‌کی گۆرانیگووتنی دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ کازم ساهیر پاش 'نام یا عێنی – بنوو چاوه‌که‌م' ئه‌نجام داوه، که به ئه‌م زووانه ده‌خرێته به‌رده‌ست.
ماجید موهه‌ندیس ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که گوایه به شێوازی لادێیانه‌ی عێراقی گۆرانی ناڵێت، به‌ڵام گووتی که زۆربه‌ی ئه‌لبومه‌کانی جگه له شێوازی عێراقی هه‌روه‌ها بریتین له تێکه‌ڵه‌یه‌ك له گۆرانیی لوبنانی و میسریی و که‌نداو و، ئه‌و مکوڕه له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه و شێوازی عێراقیانه‌ی و هه‌ر که کاتی گونجاو هاته پێشه‌وه ئه‌مجا ئه‌و به شێوازی لادێیانه‌ی عێراقی که شایسته‌ی ئه‌و شێوازه بێت گۆرانی ده‌ڵێت.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که په‌یوه‌ندیی به‌تینی له‌گه‌ڵ شاعیر فایه‌ق حه‌سه‌ن 'هۆکارێك' بێت بۆ هاوکاریی به‌رده‌وامی نێوانیان و، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وه په‌یوه‌ندیی نیه به ئه‌و شه‌ش کاره هونه‌رییه‌ی ناو دوا ئه‌لبومی به ناوی 'ئه‌نسا-له یاد ده‌که‌م' و، گووتی فایه‌ق حسه‌ن ده‌زانێت چی بۆ ئه‌و گونجاوه و هه‌میشه له لای ئه‌م مه‌رامی خۆی ده‌بینێته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به گه‌شته‌که‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی کوه‌یت، ماجید موهه‌ندیس خۆشحاڵیی زۆری خۆی ده‌ربڕی ده‌باره‌ی سه‌ردانی لانکه‌ی هونه‌رمه‌ندانی وه‌کو عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولقادر و عه‌بدوڵا ڕوه‌یشد و، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وه خه‌ونێکی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و بووه. ئه‌گه‌رچی کوه‌یت زۆر په‌رۆشی گۆرانیی عێراقی نیه، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌خوازه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه "کێشه‌یه‌ك بێت که ئیتر له یاد بکرێت"، چونکه چه‌ندین په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و کوه‌یت به یه‌کتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هونه‌رمه‌ندان خاوه‌نی په‌یامی ڕاسته‌قینه و ڕاستگۆیانه‌ن که ئه‌وه هه‌ستێکه ده‌بێت بگات به هه‌موو خه‌ڵك و، ئه‌و گووتی که کوه‌یت به نیشتمانی دووه‌می خۆی داده‌نێت.
ماجید موهه‌ندیس هیواخوازه که چه‌ندین ئاهه‌نگ له کوه‌یت بگێڕێت و گۆرانییه‌کی نوێ ده‌چڕێت که هۆنراوه‌ی شێخ ده‌عیج خه‌لیفه سه‌باحه و، خه‌ون و ئاواتی ئه‌وه‌یه که ڕۆژێك له ڕۆژانه بچێته سه‌ر شانۆی 'هه‌لا فبرایه‌ر'.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





کاتێك که موهه‌ندیس له‌وێ نه‌بێت ده‌بێت بڵێین که گۆرانی عێراقی دابه‌زیوه به‌ڵام کاتێك که بوونی هه‌بێت پێویست ناکات ئه‌م وشه‌یه بڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه هونه‌ری عێراقی گه‌شه‌ی نه‌ده‌کرد و نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای و بۆ پێشه‌وه ئه‌ی عێراق.
كه عێراق كه‌سێكی وه‌كو كازم ساهیر و ماجید موهه‌ندیس و ڕه‌زا عه‌بدوڵا به‌رهه‌م بێنێت مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆرانی عێراقیدا نیه، له‌بارودۆخی زۆر سه‌ختدا داده‌به‌زێت پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی به‌رزی خۆی كاتێك عێراقی خۆشه‌ویست گه‌شه ده‌كاته‌وه به پشتیوانی خوا.
گۆرانیی عێراقیی یه‌کێکه له خۆشترین گۆرانییه‌کان و من هه‌ر ته‌نها حه‌ز ده‌که‌م گوێ له گۆرانیی عێراقی ڕابگرم چونکه دایکم و باوکم و خوشكم و براکه‌مم به یاد ده‌هێننه‌وه که ساڵانێکه ئه‌وانم نه‌بینیووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌که له ئاستێکی نزمیشدا بێت و له ئه‌و ئاسته باڵایانه‌دا نه‌بێت که پێشتر پێیان ڕاهاتووین، چونکه گۆرانییه‌که هه‌ڵقوڵاوی ناخ و ده‌روون و جه‌سته‌ی که‌سێکی عێراقییه که ته‌نانه‌ت ناتوانین پێی بڵێین گۆرانیی ئاستی نزم و، سوپاس.
ئاستی گۆرانیی عێراقی له سه‌رجه‌م هه‌موو گۆانییه‌کی تری عه‌ره‌بی به‌رزتره، له ڕووی وشه‌کانی و چۆنیه‌تی گووتنی و ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه به‌سۆزه تایبه‌تیه‌ی.
ئیستا گۆرانی عێراقی ئاستی له جاران زیاتر دابه‌زیوه، هه‌روه‌کو وه‌رزش، و هونه‌ری عێراقی به قۆناغێکی شیوا و بێ ناسنامه‌ییدا ده‌ڕوات، گه‌ڕان به‌دوای پاره و باری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌خت هاوکات له‌گه‌ڵ ئاست نزمی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان یارمه‌تی ده‌ربوون له دابه‌زینی ئاستی گۆرانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و عێراقی به‌تایبه‌تی، ئه‌مه جگه له گۆڕانی ئاستی زه‌وق و هه‌ستی گوێ‌گران و هونه‌ر دۆستانی عه‌ره‌ب که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه ونبووه.