پۆلیسی نیشتمانیی ڕایگه‌یاند که چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له هێزه‌کانی توانیویانه ژماره‌یه‌ك تێرۆریست ده‌ستگیر بکه‌ن، که ئه‌وان مانگی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان له ناوه‌ندی بازاڕێکی میللی‌دا له ناوچه‌ی حوڕییه‌ی باکووری به‌غدا ته‌قانده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشتمانیی لیوا ڕوکن حسێن عه‌وادی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا به 'مه‌وتنی' ڕاگه‌یاند که چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له هێزه‌کانی سه‌ر به پۆلیسی نیشتمانیی ئه‌و شانه تێرۆریستییه‌یان له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر کردووه پاش هه‌ڵمه‌تبردنه سه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك که گومانی ئه‌وه هه‌بووه مۆڵگه‌ی تێرۆریستان بێت و له‌هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا هێزه حکومییه‌کان توانیویانه بارمته‌یه‌ك ڕزگار بکه‌ن که پێشتر له لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه ڕفێندرابوو.
حسێن عه‌وادی ڕوونی کرده‌وه که له ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیاندا، یه‌کێك له ئه‌ندامانی بانده‌که دانی ناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تێرۆریستیی، له‌وانه ڕووداوه‌که‌ی ناوچه‌ی حوڕییه که بریتی‌بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی بازاڕێکی میللی قه‌ره‌باڵغدا، گووتی ئه‌وان عه‌سریان بۆ کاتی ته‌قینه‌وه‌که هه‌ڵبژاردبوو چونکه له‌و کاته‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له خێزانه‌کان بۆ کڕینی شتومه‌ك و که‌لوپه‌ل دێنه بازاڕ و هه‌ر بۆیه له ته‌قینه‌وه‌که زیاتر له شه‌ست هاوڵاتی کوژران و نزیکه‌ی سه‌د و بیستیش بریندار بوو.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشتمانیی هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه که گیراوه‌کان بریتین له چوار که‌س و ناوی دوو که‌سی تریشیان داوه له ناوچه‌ی سه‌یدیه که سه‌ر به هه‌مان ئه‌و شانه تێرۆریستییه‌ن و گووتی "ده‌ستبه‌جێ فه‌رمان ده‌رکرا بۆ ناردنی هێزێکی پۆلیس بۆ گه‌مارۆدانی ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه و بۆ ڕێگرتن له ده‌ربازبوونی گومانلێکراوه‌کان، دواتر هێزه‌کانمان هه‌ڵمه‌تێکی چڕ‌وپڕیان برد و له ئه‌نجامدا دوو که‌سه داواکراوه‌که ده‌ستگیر کران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌که‌کانیاندا گیرا، له‌وانه 25 کیلۆگرام ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی C4 و وایه‌ری ته‌قاندنه‌وه و ئامێری کۆنترۆڵی ته‌قاندنه‌وه له دووره‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆر نارنجۆك و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر گوله‌پرژێنی (ڕه‌شاشی) جۆراوجۆر".
لیوا ڕوکن حسێن عه‌وادی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له هه‌مان کاتدا هێزێکی تری پۆلیسی نیشتمانیی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی ئه‌نجام داوه بۆ گه‌ڕان به دوای که‌سانی داواکراو له که‌رتی ڕه‌شید له باکووری به‌غدا و له ئه‌نجامدا پێنج که‌س ده‌ستگیر کراون، کاتێك هێزێکی سه‌ربازیی توانیویه‌تی دوو گومان‌لێکراو له ناوچه‌ی حه‌ی شورته ده‌ستگیر بکات که پێده‌چێت ئه‌ندامی تاقمێکی تاوانکاریی بن و ئه‌وان دانیان به کۆمه‌ڵیك تاوانی کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیاندا ناوه، هه‌روه‌ها ناوی که‌سێکی سێیه‌میان داوه که ئه‌ندامی هه‌مان شانه‌یه و پاشتر هێزێکی تری پۆلیسی نیشتمانیی توانیویانه له ماڵێك له گه‌ڕه‌کی سه‌یدیه ده‌ستگیری بکه‌ن.
حسێن عه‌وادی ڕوونی کرده‌وه هێزه‌کانی که له ناوچه‌ی که‌رتی ڕه‌شید جێگیرن توانیویانه دوو ئه‌ندامی ڕێکخراوی قاعیده له ناوچه‌ی حه‌ی زوبێده ده‌ستگیر بکه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌واڵیان سه‌باره‌ت به شوێنی ئه‌و دوو که‌سه داوه که له ناو خانووبه‌ره‌ی که‌سێکی ڕاگوێزراودا بوون و ئه‌و دوو که‌سه هه‌ستاون به تۆقاندنی هاوڵاتیان و کوشتنی خێزا‌نه ئاواره‌کانی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌که.
لیوا حسێن عه‌وادی له کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که پۆلیسی نیشتمانیی سووره له‌سه‌ر پاراستنی که‌رتی ڕه‌شید به ته‌واویی، بۆ ئه‌وه‌ی خێزا‌نه ئاواره و ڕاگوێزراوه‌کان بتوانن به سه‌لامه‌تی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌روه‌ها پاکسازیکردنی ناوچه‌که له تاقمه یاساشکێنه‌کان که ده‌یانه‌وێت ترس و دوودڵی بخه‌نه ناو دڵی هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به توانای هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له سه‌قامگیرکردنی ئاسایش و سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی یاسا له ناوچه‌که‌دا.
هه‌ر له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه، پۆلیسی نیشتمانیی ئێستاکه خه‌ریکی داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌کی نوێیه بۆ زیادکردنی کارامه‌یی پیشه‌یی ئه‌ندامه‌کانی و به گوێره‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیشتمانیی ئێستا فه‌رمان ده‌رکراوه بۆ به‌شداریپێکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی پۆلیس له خولی مه‌شق و ڕاهێنانی چڕوپڕدا، به مه‌به‌ستی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌یان و زیادکردنی کارامه‌یی هێزی پۆلیسی نیشتمانیی له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست.
ئه‌ڵبه‌ته خوله‌کانی ڕاهێنان که له لایه‌ن پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن، پێکدێن له کڵاس و وانه‌ی تێۆریی و هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌عات کردار به پراکتیس که تێیدا مامۆستاکان بایه‌خ ده‌ده‌ن به مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی کارمه‌نده‌که له‌گه‌ڵ چه‌که‌که‌ی، جا چه‌که‌که‌ی ده‌مانچه بێت یاخود تفه‌نگی گوله‌پرژێن، هاوکات له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی به‌ڕێکه‌وتنی مه‌فره‌زه‌ی پیاده و ئاشناکردنیان به شێوازه ته‌کنیکی و پیشه‌ییه‌کانی چۆنیه‌تی دانانی زاڵگه و خاڵی پشکنینی کاتی و هه‌میشه‌یی، هه‌روه‌ها وانه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێڕه‌وکردنی چاکترین شێوه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هه‌ڵمه‌تبردن و پشکنین و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌تکردن له‌گه‌ڵ بۆمبڕێژ و ناسینه‌وه‌یان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تترین ڕێگه و له پێناوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و کارمه‌ندانی پۆلیس.
هه‌روه‌ها له خوله‌که‌دا، که ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌خایه‌نێت، وانه‌ی تیۆری ده‌گووترێنه‌وه بۆ ئاشناکردنی کارمه‌نده‌کان به یاساکانی عێراق و ئه‌و مافانه‌ی هه‌یانه و ئه‌و به‌رپرسیارییانه‌ی که له ئه‌ستۆیاندایه، هه‌روه‌ها ڕۆشنبیرکردنیان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ شوێنی ڕووداوی تاوانکاریی و دۆزینه‌وه و پاراستنی به‌ڵگه‌کانی تاوانه‌که، ئه‌مه جگه له وانه‌ی تایبه‌ت به کاروباره‌کانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی بۆ زانینی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته کت‌وپڕ و ئیمێرژنسییه‌کاندا و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و ڕزگارکردنیان له مردن هه‌تا گه‌شتنی تیمه پزیشکییه‌کان، که له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسیارییه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاس بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناو به‌رده‌وامیی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌درێت، هیوادام گشت ڕا و بۆچون و بیرۆکه‌کان به‌هه‌ند وه‌رگیرێن بۆ ڕۆشنبیرکردنی خه‌ڵکی.
سوپاس بۆ ئه‌م روماڵه جوان و به‌سوده به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌واڵی زیاتر به‌سود وه‌ک ئه‌وه‌ی که له که‌ناڵی جه‌زیره هه‌یه.
تکا له رۆژنامه به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌م که هه‌میشه هاوڵاتی عێراقی بخاته ناو وێنه‌کانه‌وه و ئاگاداری بکه‌نه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی به‌لایه‌وه گرنگن و سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئاستی به‌رزی پیشه‌یی سه‌رپه‌رشتیارانی پێگه‌ی مه‌وتنی بۆته هۆی ده‌رچوونی به‌م شێوه بێ نموونه‌یه وای کردووه ئه‌م پێگه‌یه بۆته هاوڕێیه‌کی هاوڵاتی عێراقی به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی و هاوڵاتی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌کی گشتی-ئومێدی پێشکه‌وتن و به‌رده‌وام به‌ره‌و باشتر بچێت