یانه‌ی دهۆك به‌رده‌وامه له‌پێشڕه‌وی گروپی دووه‌مدا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كسان بوو له‌گه‌ڵ كه‌ربه‌لا به‌ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیف له جه‌وله‌ی (کایه‌ی) پێنجه‌می خولی بژارده‌ی عێراقدا.
یانه‌ی خاوه‌ن زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش خۆیان پیشاندا، به‌ڵام بوێری و ئازایه‌تی گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی عێراقی نور سه‌بری بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆڕی گۆڵی پارێزگای دهۆك به‌خاوێنی بمنێته‌وه.
كاره‌باش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌زاڵبوونی به‌سه‌ر نه‌وتی باشوور (3 – 1) له هه‌مان گروپدا.
گۆڵه‌كانی لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو هه‌ر یه‌ك له سه‌لام سه‌عید له خوله‌كی 14 و ئه‌سعه‌د عه‌بد‌ولنه‌بی له هه‌ردوو خوله‌كی 55 و 81دا یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تۆماریان كردن. گۆڵه‌كه‌ی لایه‌نی دۆڕاویش له خوله‌كی 54دا ناسر ته‌للاع تۆماری كرد.
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی) فه‌رموون له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندی گروپی دووه‌م:
1 ـ دهۆك 11 خاڵ له 5 یاریدا.
2 ـ كه‌ربه‌لا 9 خاڵ له 5 یاریدا.
3 ـ نه‌وتی باشوور 6 خاڵ له 5 یاریدا.
4 ـ ته‌ڵه‌به 4 خاڵ له 4 یاریدا.
5 ـ كاره‌با 3 خاڵ له 5 یاریدا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




