سه‌رۆكی ڕێكخراوی سۆلیدارێتی خوێنداكاران، زانا ساڵح، داوای پیاده‌كردنی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقی كرد به‌بێ جیاوازی، چونكه سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پێكده‌هێنێت.
زانا ساڵح له په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی ئاینده‌ی دووه‌می لاوان‌دا كه ڕێكخراوه‌كه له به‌غدای پێته‌خت به‌ستی ڕوونی كرده‌وه كه، "جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقی له‌ناویشیاندا مادده‌ی 140 له ده‌ستوور كار له‌سه‌ر زیادكردنی مه‌ترسیه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌كانی تریش ده‌كات به‌هۆی نه‌بوونی هیچ گرێنتییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی تر".
ساڵح دووپاتی كرده‌وه كه، "كۆنگره‌ی ئاینده‌ی دووه‌می لاوان پێشخستنی توانا و توانسته‌كانی خوێندكاران و لاوانی عێراقی به‌ئامانج ده‌گرێت له‌ڕێگای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌شداریكردنێكی كارای ئه‌و توێژه له پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمیان، بۆ ئه‌وه‌ی وایان لێبكات بتوانن به‌رپرسیارێتیان له بیناكردن و سه‌قامگیربوونی وڵات بگرنه ئه‌ستۆ".
ساڵح گوتی، "ئه‌وه دووه‌م كۆنگره‌یه كه ڕێكخراوه‌كه پێی هه‌ڵده‌ستێت دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له‌مانگی چواره‌می ئه‌مساڵ له‌شاری سلێمانی. ڕێكخراوه‌كه پلانی به‌ستنی ئه‌و كۆنگرانه‌ی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش هه‌یه، بۆ به‌شداری پێكردنی زۆرترین توێژی لاوان له‌و كۆنگرانه‌دا".
سه‌رۆكی ڕێكخراوی سۆلیدارێتی گوتی، "ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه كۆنگره‌كه پێیده‌گات، به‌رزده‌كرێنه‌وه بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له عێراق و بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و مافی مرۆڤ و كۆی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه گرنگی به لاوان ده‌ده‌ن".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕێخه‌ری ڕێكخراوه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئه‌دیان عه‌بدولئیلا جه‌ختی كرده‌وه كه، "ئامانج له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاینده‌ی دووه‌م ڕاكێشانی زۆرترین ژماره‌ی لاوانه، به‌تایبه‌تیش لاوانی زانكۆ، بۆ كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا".
عه‌بدولئیلا ڕوونیشی كرده‌وه كه، "كۆنگره‌كه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دانیشتنه‌كانی كۆنگره ته‌رخان ده‌كرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و كاریگه‌ری ئێستای و داهاتووی له‌سه‌ر خوێندكاران و لاوان و قسه‌كردن له‌سه‌ر تیرۆر و توندوتیژی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی دراسوێ، وێڕای دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و به‌شداری پێنه‌كردنی خوێندكاران و لاوان له پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی بڕیاری سیاسی‌دا".
عه‌بدولئیلا به‌رده‌وام بوو و گوتی، "گفتوگۆكردنی ئه‌و بابه‌تانه له كۆنگره سازكردنی خوێندكاران و لاوان و ئاماده‌کردنیان به‌ئامانج ده‌گرێت بۆ ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه‌كانیان له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ئه‌و ئامرازانه‌ی كه خۆیان له خۆپیشاندان و مانگرتندا ده‌بیننه‌وه، چونكه ئه‌مانه ئامرازی فشار پێكده‌هێنن له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق بۆ گوڕینی ڕاڕه‌وی بڕیاره‌كانیان".
عه‌بدولئیلا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه، "350 خوێندكار له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا بكه‌ن، وێڕای به‌شداری كردنی نزیكه‌ی 22 ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌موو عێراقدا".
ڕێكخه‌ری ڕێكخراوه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌كاتی كۆنگره‌دا پێشنیارێكی پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌موواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژماره 16ی ساڵی 2005 كه تا ئێستاكه‌ش كاری پێده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌و یاسایه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراون، كه ده‌ڵێت، "ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت ته‌مه‌نی 30 ساڵ یا زیاتر بێت".
عه‌بدولئیلا داوای كرد كه، "ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاساکه بگۆڕدرێت له‌ڕێگای دابه‌زاندنی ته‌مه‌ن تا نزمترین ئاستی ته‌مه‌نی كه‌سی كاندیدكراو بۆ پۆستی ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بكرێته 25 ساڵ یا زیاتر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بۆ زۆرێك له ده‌رچووانی زانكۆ بدات به‌شداربن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی و پاشانیش به‌هێزكردنی ڕۆڵی لاوان له په‌رله‌مانی عێراقیدا".
عه‌بدولئیلا گوتیشی، "په‌یوه‌ندی بێ سنووری ژنان كه باره‌گایان له پارێزگای میسانه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و پڕۆژه‌یه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی له‌ڕێگای ئاماده‌كردنی پلانێكی كار سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن بۆ نزمترین ئاستی خۆ كاندیدكردن بۆ په‌رله‌مان له 30 ساڵیه‌وه بۆ 25 ساڵی، ناویشی ناوه هه‌ڵمه‌تی ژماره 25".
ئیسرا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژنانی به‌غدا كه یه‌كێكه له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێی وابوو، "به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاینده‌ی دووه‌م، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانای ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی فراوانی لاوان".
ئیسرا حه‌سه‌ن ڕۆوونیشی كرده‌وه كه، "پێویسته لاوانی عێراقی وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر به‌شداربن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له گۆڕانه‌كانی واقیعی سیاسی و ئابووری عێراق".
حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، "هه‌ندێك ڕێكخراو هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن له كۆنگره‌ی داهاتووی دووه‌می لاوان‌دا به‌شدار بن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی لاوانی عێراقی بۆ هه‌موو كێشه‌كان كه ئێستا عێراق پێیدا ده‌ڕوات و ڕۆڵیان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌هێز بكرێت".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خوایه عێراقی مه‌زن و گه‌له‌که‌ی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت، ئامین.
خوایه عێراقی مه‌زن و گه‌له‌که‌ی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت، ئامین. ڕێكخراوێكی لاوان داوای به‌شداریپێكردنی لاوانی عێراق له پڕۆسه‌ی سیاسی و په‌ره‌پێدانی توانسته ئه‌كادیمیه‌كانیان ده‌كات
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ڤیدیۆی عێراق بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وه‌ی که تیایه‌تی.