یانه‌ی نه‌جه‌ف سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ختی به‌سه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لادا به‌ده‌ستهێنا به ته‌نیا گۆڵێك له‌و یارییه‌دا كه له نێوان دوو تیپه‌كه‌دا له ستادیۆمی شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراقدا، ئه‌نجامدرا.
گه‌رموگوڕی یارییه‌كه له خوله‌كی (2)ه‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك كه هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێشوو ساحیب عه‌باس (سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌ربه‌لا) شوتێكی چه‌پی لێدا به‌ڵام گۆڵچی كه‌ربه‌لا عه‌لا قاتیع تۆپه‌كه‌ی گرته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ش یارییه‌كه له ناوه‌ڕاستی یاریگاكه‌دا گیریخوارد هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له خوله‌كی (33)دا یاریزانی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌كه‌مان نه‌بیل عه‌باس تۆپێكی سه‌ری هاویشت و تۆپه‌كه به‌سه‌ر شیشی گۆڵی كه‌ربه‌لادا تێپه‌ڕی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن عه‌قیل محه‌مه‌ده‌وه بۆی دروستكرابوو.
پێش سه‌ره‌تای جێمی دووه‌م، راهێنه‌ری نه‌جه‌ف كاپتن عه‌بدولغه‌نی دوو جێگۆڕكێی ئه‌نجامدا به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عوده‌ی عومران و سو‌هه‌یل نه‌عیم و هێنانه ناوه‌وه‌ی حاتم ساحیب و حسێن كه‌ریم كه بووه هۆی زیادكردنی هێرشه‌كانی نه‌جه‌ف بۆ سه‌ر گۆڵچی كه‌ربه‌لا جاسم محه‌مه‌د.
له خوله‌كی (53)شدا دروستكه‌ری یارییه‌كان یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌عید موحسین لێدانێكی كۆرناڵی بۆ نه‌جه‌ف دروستكرد كه به‌رگری كه‌ربه‌لا نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی راست دووری بخاته‌وه تا گه‌یشته سه‌ری فه‌رید مه‌جید و ئه‌ویش خستیه ناو شه‌ش یارده‌وه و له‌وێش هێرشبه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د تۆپه‌كه‌ی به‌سه‌ر لێدا بۆ لای چه‌پی گۆڵچی و گۆڵی بردنه‌وه‌ی نه‌جه‌فی تۆماركرد.
شایه‌نی باسه كه یاریگای شه‌عب (بۆ یه‌كه‌م جار) یاری نێوان یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فی له‌خۆگرت، پێشتر دوو تیپه‌كه له 20 یاریدا به‌یه‌كگه‌یشتوون و تیایدا نه‌جه‌ف 13 جار بردوێتیه‌وه و كه‌ربه‌لا 3 جار و 4 جاریش یه‌كسان بوون.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئای خوایه که وه‌رزش خۆشه، من شه‌یدای وه‌رزشم.
هه‌موو شتێك ده‌توانرێت له بواری وه‌رزشدا به‌دیبهێنرێت ئه‌گه‌ر توانای ماڵی و مه‌عنه‌ویی بۆ دابین بکرێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





یانه‌ی نه‌جه‌ف یه‌کێکه له یانه عێراقیه به‌هێزه‌کان و شایه‌نی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یه به‌سه‌ر یانه‌ی که‌ربه‌لادا و ئه‌م یانه‌یه مایه‌ی شانازیی هه‌موو نه‌جه‌فییه‌ك و عێراقییه‌که‌یه و، بێگومان ئه‌م بردنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریزانه کارامه‌کانی و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م یانه‌یه و یاریزانه‌کانی ده‌خوازین و سڵاوتان لێبێت، مه‌حمود ئه‌لڕاوی.