کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیرانی عێراق هۆشیاریی دا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی له کاروباری پارێزگای دیاله، پاش ده‌ستپێکردنی پلانی سه‌پاندنی یاسا له کۆتایی مانگی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی پاکسازیی شاره‌که له یاساشکێنه‌ران و چه‌کدارانی تێرۆریست.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕاگه‌یاندراوه، که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ست که‌وتووه و، ئاماژه به‌وه ده‌کات که دانیشتووانی پارێزگاکه به گه‌رمی پێشوازییان له ئۆپه‌راسیۆنی 'به‌شائیر ئه‌لخه‌یر – مژده‌گه‌لی خێر' کردووه، چونکه ڕایگه‌یاندوه که ئامانجه‌کانی بریتین له نه‌هێشتنی تاوانکاریی پلانداڕێژراو و بنبڕکردنی بنکه و مۆڵگه‌ی تێرۆریستان و ده‌روازه‌کانی دزه‌کردنی چه‌ك له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی دیاله، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ی خستۆته ناو دڵی تیمه‌کانی مه‌رگ و کوشتن که له پشت سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه کۆمه‌ك و یارمه‌تییان بۆ دابین ده‌کرێت.
به‌یاننامه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیرانی عێراق پێشتر له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕایگه‌یاندوه که "هۆکاری سه‌ره‌کیی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، له‌وانه له پارێزگای دیاله، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی تاوانکاریانه‌ی فراوانی ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وایی له ئێران و چاکترین به‌ڵگه‌ش ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕاستییه بریتیه له ئاشکراکردنی دزه‌کردن و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو عێراق و ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تاقمه تێرۆریستییه تایبه‌تانه‌ی که له لایه‌ن ئێرانه‌وه کۆمه‌ك و یارمه‌تی ده‌درێن".
به‌یاننامه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت که ڕژێمی ئێران و فه‌یله‌قی قودس، که له ناوچه سنوورییه‌کانی عێراق کار ده‌کات، هه‌موو هه‌وڵیان خستۆته گه‌ڕ بۆ تۆمه‌تبارکردنی لایه‌نه‌کانی تر به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تۆڕه تێرۆریستییه‌کانی خۆیان له پارێزگای دیاله ڕزگار و ده‌رباز بکه‌ن و ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت شکست به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی هێزه‌کانی عێراق له ناوچه‌که‌دا بهێنن.
له کۆتاییدا به‌یاننامه‌که داوا له لێپرسراوانی حکومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی 'به‌شائیر ئه‌لخه‌یر' و بزووتنه‌وه و گروپه سیاسییه‌کان و ڕۆڵه‌کانی دیاله ده‌کات، که پێویسته به‌ره‌نگاری تۆڕه تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ئێرانی له دیاله ببنه‌وه له پێناوی سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ی که ئێستا له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی پارێزگاکه له ئارادایه، هه‌روه‌ها جه‌ختکردن له‌سه‌ر گرنگیی ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت 'فه‌یله‌قی قودس' و تۆڕه‌کانی که سه‌ر به ئه‌و فه‌یله‌قه‌ن، له‌وانه فه‌رمانده‌کانی تیمه‌کانی مه‌رگ و تۆڕه تێرۆریستیه‌کانی هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران و هه‌روه‌ها گه‌ڕان به دوای داواکراوان و ڕاپێچکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنیان به سزای ڕه‌وای خۆیان.
کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که ڕێگه به داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئێران نه‌درێت که بیروڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕۆڵه ئاژاوه‌گێڕ و پیلانداڕشتنه‌ی که ئه‌وان له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کانیان و هه‌ندێك له ڕێکخراوه‌کان له وڵاته‌که‌ماندا له دژی که‌سایه‌تی و هێزه نیشتمانپه‌روه‌ر و جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌یگێڕن.
شایه‌نی باسه که ڕاستیی ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له ناوچه سنووره‌ییه‌کانی عێراق، بۆ نموونه به‌سرا و دیاله، به‌دیبکرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش کاتێك که پلانی سه‌پاندنی یاسایان له به‌سرا پیاده کرد به ته‌واویی ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوون، هه‌ربۆیه ئێستا هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ تێکدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌ت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قیننه‌ن له‌سه‌ر پلانی ئاسایشی مژده‌گه‌لی خێردا، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری بگێڕێته‌وه بۆ عێراق ده‌بێت هه‌وڵبدات گشت میلیشیا چه‌کداره‌کان له‌ناوبه‌رێت ئه‌مڕۆش ده‌بێت ده‌ستپێك به پێشمه‌رگه بێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌ره‌بسه‌نێت و ترس له نێو هاوڵاتیاندا بڵاو بکاته‌وه.... هه‌روه‌ها ده‌بێت ناوچه سنوورییه‌کان کۆنتڕۆڵ بکرێن به بیانووی ترس له ڕژێمی ئێران‌دا... ئیتر من پێمڕاگه‌یاند و گله‌ییم له‌سه‌ر خۆم لادا.