له‌ده‌سپێشخه‌ریه‌كدا كه یه‌كه‌م جاره ڕووبدات، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆششانه‌ی كه حكومه‌ت هه‌وڵی بۆ ده‌دات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچپێكراوه عێراقیه‌كانی دانیشتووی ده‌ره‌وه، بۆ به‌شداربوون له‌و پڕۆسه‌ی بیناكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه ئێستا له عێراق به‌ڕێوه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌لماندنی ڕاستی سه‌قامگیری ئاسایش له وڵات، ڕۆژی یانزه‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب/ ئۆگۆست، نزیكه‌ی 200 خێزانی عێراقی له‌قاهیره‌ی پێته‌ختی میسره‌وه له‌سه‌ر پشتی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌ۆرك وه‌زیران نوری مالیكی گه‌ڕانه‌وه عێراق، كه پێشتر به‌ڵێنی دابوو یارمه‌تی ئه‌و عێراقیانه بدات كه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
خێزانه عێراقیه‌كان كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد دابه‌زین خۆشی بێسنووری خۆیان له‌ناو هه‌لهه‌له‌ی ژناندا له‌بوكی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌رده‌بڕی، ئاڵای عێراقیان هه‌ڵگرتبوو كه‌له‌سه‌ر سه‌ریاندا ده‌شه‌كایه‌وه، سوپاسگوزاری خۆیان ڕاده‌گه‌یاند بۆ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتیان كرده‌وه كه به‌پیره‌وه هاتنی ئه‌و بڕیاره زۆر خێرا بوو.
هه‌ندێك له گه‌ڕاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه دۆسیه‌كانی خۆیان كه پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی سامی كاروباری په‌نابه‌ران كردبوو له قاهیره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری بۆ وڵاتانی تر، كێشایانه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د ڕازی، خاوه‌ن خێزان و سێ منداڵه، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره كه‌شتی ڕزگاری بوو بۆخۆی و بۆ منداڵه‌كانی، چونكه له‌ده‌ست بارودۆخێكی ئابووری سه‌ختدا ده‌یناڵاند، گوتیشی، "زۆر بیرم له گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق ده‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئاسایش له‌وڵاتدا زۆر خراپ بوو، به‌ڵام بارودۆخی دارایییم هه‌میشه ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌مدا". ڕازی له وته‌یه‌كیدا بۆ مه‌وتنی به‌رده‌وام بوو و گوتی، "ئه‌مڕۆ دوای بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران دونیا جێگای نه‌ده‌بۆوه له دڵخۆشی ئێمه، خۆمان پێچایه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆمان كه خۆشمان ده‌وێت و سه‌ر به‌ئه‌ویشین، ده‌خوازین ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی ئاسایش به‌رده‌وان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین عێراق بینا بكه‌ینه‌وه".
ئوم ڕامی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به سه‌ر زه‌وی فڕۆكه‌خانه خۆی بۆ نه‌گیرا و جڵه‌وی بۆ ئه‌سرینه‌كانی شل ده‌كرد و هه‌ڵده‌وه‌ران و ده‌یگوت، "بێده‌ریم كردبووی، له وڵاتی نامۆییدا سۆزم بۆتۆ بوو، تۆ نیشتمانیت و خۆشه‌ویستیش".
ڕه‌ونه‌ق نه‌بیل، منداڵێكی 12 ساڵییه، ئاڵایه‌كی عێراقی به‌ده‌سته‌كانی هه‌ڵگرتبوو و ئاڵایه‌كی تریشی له‌سه‌ری پێچابوو گوتی،"ئه‌وه چوار ساڵه ئێمه له قاهیره‌ین، زۆر شت ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌م عێراق ده‌زانم، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێت تیایدا بژیم".
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسیه عێراقیه‌كان له‌پێشوازی گه‌ڕاوه‌كاندا بوون، له‌وانه‌ش وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان عه‌بدولسه‌مه‌د سوڵتان، وێڕای سه‌ركرده‌كانی ئاسایش كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌سپێشخه‌ری یه‌كه‌مه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندان بۆ وڵات، ئه‌و كاروانانه به‌و نزیكانه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه عێراقیه‌كان له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی. بۆیشی هه‌یه كه ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌پارێزگای دیالا ده‌كرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مژده‌كانی خێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه بێته جێ كه ده‌ڵێت عێراق بۆ عێراقیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وانی تر له تیرۆریسته‌كان و ته‌كفیریه‌كان شوێنیان له‌سه‌ر زه‌وی ڕافیده‌ین نابێته‌وه.
بڕیاریش وایه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆژی چوارشه‌م بگه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی 25 عێراقی تر كه ئاره‌زوویانه بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران مافی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كه هه‌یان بوو پێیبه‌خشین، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیل ئه‌گه‌ر هه‌یان بووبێت بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ر پێویستیه‌كی تر، هه‌روه‌ها هه‌ر خێزانه و كرێی شه‌ش مانگ وه‌رده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیسیۆنه‌كه‌ی ده‌یانبه‌ست بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌رانی عێراق له‌ساڵانی ڕابردوودا، به‌ڵام به‌هیچ ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر نه‌ده‌گه‌یشتن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه‌كانی ئه‌و خێزانانه‌ی كه له‌هه‌موو سه‌رزه‌ویدا بڵاوببوونه‌وه.
عێراقیه‌كان له تاراوگه‌دا تاڵییه‌كی زۆریان چه‌شت، له حاڵه‌تی پێویستیه‌كانی ئابووری و ناسه‌قامگیری به‌هۆی ئه‌و قانونانه‌ی كه له‌و وڵاتانه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه له باشترین حاڵه‌تدا حه‌ز له چاره‌ی بوونی "بێگانه" ناكه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش ناوێكه به هه‌موو یه‌كێكی ده‌ڵێن كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی یا وڵاتێكی تری هه‌ڵنه‌گرتووه، دوور له تێرمی عروبه و هاوبه‌شییه ئاینیه‌كان و ئه‌نترۆپۆلۆژیا كه له‌كۆنگره و دیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داوا ده‌كرێت.
عێراقیه‌كان له میسر و له‌شاره‌كانیدا گازانده‌یان له‌و بلیته زه‌رده هه‌بوو كه كۆمیسیۆنی سامی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌یدا، مافی سه‌فه‌ریان پێ نه‌ده‌درا بڕۆن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قاهیره، ته‌نها به وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی میسر، هه‌روه‌ها مافی كاركردن و خوێندن و مافه‌كانی ته‌ندروستیان به‌كه‌س نه‌ده‌دا.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵی حكومه‌تیش بۆ باشكردنی بارودۆخی په‌نابه‌ران له ئه‌رده‌ن و سوریا و لوبنان له ڕێگای به‌خشینی هه‌ندێك پاره به‌و وڵاتانه یاخود به‌خشینی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌هاوردنی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه له‌و باره گرانه‌ی كه‌م نه‌كردۆته‌وه كه عێراقیه‌كان له ئاواره‌ییدا هه‌ڵیان گرتووه و پێویستیان به‌و وڵاته ئارامه بوو كه ڕێز له بوونیان و ڕه‌گه‌زنامه‌یان ده‌گرێت چونكه عێراقین.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌داخه‌وه میسرییه‌کان به‌ده‌ست بێ‌کاری و نزمی ئاستی فێرکاری و نه‌بوونی خزمه‌تی ته‌ندروستی و گرانیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕێگرنه‌بووه له‌وه‌ی به پێی تواناوه یارمه‌تی برا و که‌سوکاره عێراقییه‌کانمان بده‌ین، تکایه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌کی و کێشه‌کان و ناته‌بایی هه‌نگاو هه‌ڵینن، و به‌سه ساده‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه له‌ناوبه‌رن که چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت قۆرخ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گشت ئه‌و که‌سانه‌ی کۆچیان بۆ ده‌ره‌وه کردوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتیمانی خۆیان و کۆتایی به کێشه و نه‌هامه‌تیه‌کانیان بێت. زۆر شه‌رمه‌زارییه عێراقی ده‌ستی به خوێنی عێراقیه‌کی تر سووربکات و زۆر شه‌رمه هاوڕا نه‌بن و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و سوریا و تورکیا به‌سه‌رتانه‌وه زاڵ بێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و عێراقه زاڵ نه‌بێت که له ساڵی 1984 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له باوه‌شیدا مامه‌وه و ئه‌وسا بڕیارم دا نه‌گه‌رێمه‌وه بۆی تاوه‌کو ئه‌و ڕژێمه سته‌مکاره له‌سه‌ر حکوم بێت، جا ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی و ئازادی گه‌ڕاوه‌ته‌وه تکاتان لێده‌که‌م واز له تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بیه‌ت بێنن، واز له قسه‌ی شێخه‌کان بێنن که هه‌رده‌م بانگهێشت بۆ ڕق و کینه ده‌که‌ن و هه‌رگیز بانگه‌وازی بۆ لێبوردن و یه‌کڕیزی ناکه‌ن، تکاتان لێده‌که‌ن واز له گشت ئه‌و شتانه بێنن و هه‌وڵبده‌ن عێراق به‌رز ڕاگرن و سه‌ریبخه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق پێویستی به گشت عێراقیه‌کی وه‌فادار هه‌یه... براتان جه‌مال حه‌ماده... میسریه‌کی خۆشه‌ویست بۆ عێراق.