پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی چواری ئه‌م مانگه‌ی ئاب، شاندێك له لێپرسراوان و پیاوماقوڵانی گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، که زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی سوننه مه‌زهه‌بن، سه‌ردانی شاری که‌ربه‌لایان کرد بۆ جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عێراق له 'قۆناغی ترسناك' تێپه‌ڕیوه، و هۆشیاریی عێراقییه‌کان و په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوانیان شکستی به هه‌موو ئه‌و پیلانانه هێناوه که بۆ تێکدانی یه‌کڕیزیی ئه‌وان داڕژرابوون، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش بریتیه له‌وه‌ی که بارودۆخی عێراق ئێستا به‌ره‌و "ئارامیی و نه‌فره‌تکردن له تایه‌فه‌گه‌ریی به‌ره‌وپێش ده‌چێت".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند که ئاڵوگۆڕی سه‌ردانی نێوان سوننه و شیعه بووه‌ته مایه‌ی تێکشکانی ئه‌و "به‌ربه‌سته ده‌روونییه‌ی که لایه‌نی ده‌ره‌کی به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی ناکۆکیی له نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقدا ویستیان دروستی بکه‌ن".
به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئه‌عزه‌میه قاسم ئه‌حمه‌د گووتی "عێراق له قۆناغی ترسناك تێپه‌ڕیوه" و ئێستا به‌ره‌و برایه‌تی و ئاشته‌وایی نیشتمانیی هه‌نگاو ده‌نێت و دووپاتی کرده‌وه که "هیچ کاتێك ناکۆکیی تایه‌فه‌گه‌ریی له نێوان عێراقییه‌کاندا بوونی نه‌بووه".
له دیداره‌که‌ی نێوان شانده‌که‌ی ئه‌عزه‌میه، له‌گه‌ڵ لێپرسراوان و پیاوماقوڵانی که‌ربه‌لا به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا عه‌بدولعال یاسری و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئه‌عزه‌میه گووتی "ئه‌عزه‌میه و چه‌ندین ناوچه و شاری عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕکێفی تاقمی سه‌یر و نامۆدا بوون که تووندوتیژییان له دژی عێراقییه‌کان پیاده ده‌کرد".
قاسم ئه‌حمه‌د ڕوونی کرده‌وه و گووتی "ئه‌و تاقمانه له پێناوی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌ره‌کییدا، هه‌روه‌کو چۆن له دژی شیعه‌کان بوون هه‌روه‌ها له دژی ئه‌و سوننه میانڕه‌وانه‌ش بوون که خوازیاری یه‌کڕیزیی گه‌ل بوون". قاسم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وام بوو و گووتی "به‌ڵام هۆشیاریی عێراقییه‌کان و په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوانیان شکستی به هه‌موو ئه‌و پیلانانه هێنا که بۆ تێکدانی یه‌کڕیزیی ئه‌وان بوون"، و به گووته‌ی ئه‌و "بارودۆخی عێراق ئێستا به‌ره‌و ئارامیی و نه‌فره‌تکردن له تایه‌فه‌گه‌ریی به‌ره‌وپێش ده‌چێت".
به‌ڵام سه‌باح عوبه‌یدی، که یه‌کێکه له پیاوماقوڵانی ئه‌عزه‌میه، گووتی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا ده‌ستپێشخه‌ربوون له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌عزه‌میه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که "سه‌ردانی ئه‌مڕۆی شاندی ئه‌عزه‌میه له وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا عه‌بدولعال یاسری بوو که پێشتر بۆ ئه‌عزه‌میه ئه‌نجامی دابوو".
سه‌باح عوبه‌یدی دووپاتی کرده‌وه که ئاڵوگۆڕی سه‌ردانه‌کانی نێوان شانده‌کانی هه‌ردوولا ده‌شێت "ببنه مایه‌ی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و زیاتر نه‌هێشتنی ته‌نگژه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و شکستهێنان به‌و پیلانانه‌ی که ئامانجیانه دووبه‌ره‌کایه‌تی و ناکۆکی له نێوان عێراقییه‌کاندا به‌رپا بکه‌ن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا عه‌بدولعال یاسری سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی شاندی ئه‌عزه‌میه‌ی گووتی که "هه‌نگاوێکی چاکه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی برایه‌تی و هاوسۆزیی نێوان عێراقییه‌کانه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه و مه‌به‌ستیان بوو که یه‌کێتی و برایه‌تییان تێکبشکێنێت". یاسری به‌رده‌وام بوو و گووتی "چه‌ندین سه‌ده‌یه که عێراقییه‌کان ئاسووده پێکه‌وه ده‌ژین و ئاڵوگۆڕی سه‌ردانی نێوان سوننه و شیعه ئه‌و 'به‌ربه‌سته ده‌روونییه‌ی' که لایه‌نی ده‌ره‌کی به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی ناکۆکیی له نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقدا ویستیان دروستی بکه‌ن، تێکشکاند".
عه‌بدولعال یاسری ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "پێویسته سامانه‌کانی عێراق به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌کاندا، سوننه و شیعه و کورد و تورکمان و ئێزیدی و کریستیان و گشت پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی تر، به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووان دابه‌ش بکرێت و نابێت جیاوازی له نێوان هیچ لایه‌نێکدا بکرێت"، به‌رده‌وام بوو و به گووته‌ی ئه‌و "سه‌رده‌می کوده‌تا سه‌ربازییه‌کان به‌سه‌رچوو و چیتر ناگه‌ڕێته‌وه، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌شتن به فه‌رمانڕه‌وایی بریتیه له ئاڵۆگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات".
شایه‌نی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی سه‌ردان له نێوان شاندی که‌ربه‌لا و شاندی ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عێراقدا ڕوویداوه، دیارترینیان بریتی‌بوو له سه‌ردانی سه‌رۆکی دیوانی وه‌قفی سوننه ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور سامه‌ڕایی بۆ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به هاوشانی شاندێکی پێکهاتوو له هه‌ندێك له سه‌رکرده‌کانی حیزبی ئیسلامی و سه‌رۆکی دیوانی وه‌قفی شیعه ساڵح حه‌یده‌ری.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
نه سونه و نه شیعه، ئیسلام یه‌كه نا یفرۆشین نه سونه و نه شیعه، ئه‌م وڵاته نافرۆشین
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه به‌ڕێز قاسم سه‌ید پیاوێکی له‌خواترسه‌و له وه‌چه‌ی حوسه‌ینییه ده‌ستپێشخه‌رن له‌م جۆره کاره جوانانه بۆ دروست کردنی گرێبه‌ندی نێوان رۆڵه‌کانی یه‌ك نیشتمان یه‌ك ئایین جێی سه‌رسوڕمان نییه که ئه‌و له وه‌چه‌ی ئیمام عه‌لییه (خ،ڕ) وه هه‌روه‌ها هه‌ردوکیان ڕۆڵه‌ی عێراقن خوا ته‌مه‌نی عومه‌ر حاجی قاسم سه‌ید باوکی ئه‌عزه‌مییه درێژ کات