ئێستا نه‌جه‌ف به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی کارتی هه‌ڵكشان بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین دوای ئه‌وه‌ی چووه نێو هێڵی ڕکابه‌ری به بردنه‌وه به‌نرخ و جوانه‌که‌ی له زه‌ورای ڕکابه‌ری هه‌میشه‌یی (1-0) له کایه‌ی حه‌فته‌می پاڵاوتنه‌کانی گروپی سێ له میانی خولی بژارده‌ی عێراقیدا.
له‌سه‌ر زه‌وی ستادیۆمی 'شه‌عب'ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 10 هه‌زار ته‌ماشاڤان، نه‌جه‌ف سه‌رکه‌وتنێکی به‌نرخی به‌ده‌ستهێنا کاتێك دروستکه‌ری یارییه‌کان و یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌عید موحسن ته‌نها گۆڵی یاریه‌که‌ی له خوله‌کی 82دا تۆمارکرد له ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه.
جێی باسه، ناوبژیوانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سه‌باح قاسم که یاریی نه‌جه‌ف و زه‌ورای به‌ڕێوه برد دوای ته‌وابوونی یارییه‌که دانی به‌وه‌دانا که به‌هه‌ڵه‌چووبوو له خه‌مڵاندنی لێدانی سزاکه‌دا، کاتێك له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵێ وه‌رزشی عێراقی گووتی "داوای لێبوردن له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی زه‌ورا و ڕاهێنه‌ره‌که‌ی ڕازی شنێشه‌ل و یاریزانانی یانه و گشت هانده‌ر و جه‌ماوه‌ری یانه‌که ده‌که‌م، ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌که‌م له‌سه‌ر ڕووی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان بینی، به‌کورتی ده‌ڵێم ئه‌و لێدانی سزایه به هیچ جۆرێك له جێی خۆیدا نه‌بوو".
هه‌روه‌ها گووتی "من به‌رامبه‌ر به ئه‌و کاره‌م شایانی سزام له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانانی یه‌کێتی عێراقی".
هه‌ربۆیه و له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یدا، یه‌کێتی ناوه‌ندی عێراق بۆ تۆپی پێ بڕیاری له‌کار وه‌ستاندنی ناوبژیوانی ده‌رکرد تا کاتێکی دیاری نه‌کراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕیاری ده‌رکرد که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی زه‌ورا هه‌بوو که خاوه‌نی فراوانترین جه‌ماوه‌ره له عێراق، و به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی نابژیوانه‌وه، یانه‌ی ناوبراو دووچاری یه‌که‌م دۆڕان بۆوه له خولی بژارده‌ی عێراقیدا.
له یاریه‌کی تردا که له میانی یاریه‌کانی هه‌مان گروپدا و له سه‌ر زه‌وی یاریگای 'قوه جه‌ویه' ئه‌نجامدرا، شورته گشت باره‌کانی گۆڕی و شپرزه‌یی خسته نێو ڕێزی پێرسی میوان که له پارێزگای دهۆکه‌وه و له باکووری عێراقه‌وه ڕووی کردبووه یانه‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی (2-1) به‌سه‌ریدا سه‌رکه‌وت و ته‌رازووی یاریه‌که‌ی به‌لای خۆیدا وه‌رگێڕا.
گۆڵی تیپی دۆڕاو له لایه‌ن حوسێن عه‌بدوڵا له خوله‌کی (16)دا تۆمارکرا، له‌کاتێکدا گۆڵی براوه له‌لایه‌ن یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی عه‌بد حوسێن و هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتومان قه‌یس تاریق له خوله‌که‌کانی (60 و 71)ی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تۆمار کران.
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی) فه‌رموون له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندی گروپی سێهه‌م له کایه‌ی به‌ر له کۆتاییدا:
1- زه‌ورا 10 خاڵ له 5 یاریدا. (جیاوازی گۆڵه‌کانی 4 گۆڵ).
2- نه‌جه‌ف 10 خاڵ له 5 یاریدا. (جیاوازی گۆڵه‌کانی 3 گۆڵ).
3- شورته 5 خاڵ له 5 یاریدا.
4- پێرس 2 خاڵ له 5 یاریدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ماڵپه‌ڕه‌که یه‌که‌مه، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ستکاریی ده‌وێت، واته ڕێکخستن، و سوپاس.