به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له كومیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژی دووشه‌م هه‌ژده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئاب، جه‌ختی كرده‌وه كه 502 قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌كه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه كه‌می ڕووكردن له بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران كه‌می قه‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناگه‌یه‌نێت.
قاسم عه‌بودی گوتی، "502 قه‌واره‌ی سیاسی که نماینده‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق، به‌هه‌موو توێژ و لایه‌نه‌كانی ده‌که‌ن، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی داهاتوو داده‌پۆشن"، پێشی وابوو، "ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا".
عه‌بودی ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "كه‌می سه‌ردانی ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان، ڕه‌گدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ناگه‌یه‌نێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆمیسۆینی باڵا به‌رده‌وام بوو و گوتی، "له‌گه‌ڵ كه‌می سه‌ردانی خه‌ڵك بۆ ئه‌و بنكانه، تاوه‌کو ئێستا ملیۆنێك و 250 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و بنكانه‌ی كردووه، زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان كردووه"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، "هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی ئه‌و بنكانه بكات سه‌روسۆراغی لیستی هه‌موو تاكه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌پرسێت، له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
عه‌بودی سه‌رنجیشی كێشا بۆ، "تۆماركردنی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێویستی به پشتیوانی 500 كه‌س هه‌یه بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه، و به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی ژمێریاری ساده، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بینین دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ته‌واوه‌تیان هه‌یه بۆ ده‌نگدان له‌و هه‌ڵبژاردنه".
پێشتریش كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له‌كاتێكی ڕابردوودا داوای له‌هه‌موو خاوه‌ن مافه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كردبوو سه‌ردانی بنكه‌كانی لیستی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ناوه‌كه‌یان و ئاگاداركردنه‌وه‌ش له‌حاڵه‌تی هه‌ر گۆڕانێك له‌خانه‌واده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆندا دووپاتی كرده‌وه كه، "دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیار بوو له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجام بدرێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه، "هیوادارین به‌ر له كۆتایی ساڵ هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌مانگی ئه‌یلۆلی داهاتوودا، واته به‌ر له‌كۆتایی ساڵ ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان درا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا".
عه‌بودی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه، "ناوی 100 هه‌زار عه‌ره‌بی غه‌یره عێراقی لادراوه له‌وانه‌ی ناویان له لیستی ده‌نگده‌رندا هه‌بووه"، گوتیشی، "هۆی بوونی ئه‌و ناوانه له لیسته‌كاندا بۆ وه‌رگرتنی بلیتی خۆراك بووه كه بۆ دیاریكردنی ناوی ده‌نگده‌ران پشتی پێ به‌ستراوه"، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه، "كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵنیا نیه كه ئه‌و كه‌سانه ده‌نگیان داوه یان نا"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، "كێشه‌كه سیاسی نیه و هیچ مه‌به‌ستێكی له‌دواوه نیه".
شایه‌نی باشه كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ زیاتر له‌جارێك دواخرا، به‌هۆی نه‌توانینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو خاڵه ناكۆكه‌كان كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، كه جیاوازیه‌ك و ڕاڕایه‌کی زۆر تیژی نایه‌وه له‌نێوان سێ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌لایه‌ك و كوردیش له‌لایه‌كی تردا".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





من یه‌کێکم له کارمه‌ندانی کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان و له رۆشی 1/1/2004 دا فه‌رمان ده‌رکراوه به کۆتاییهێنانی خزمه‌تم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم 63 ساڵه له کاتێکدا له کوردستان و نوسینگه‌ی نیشتمانی خۆی که‌سانی هاوته‌مه‌نی من هه‌ن، تکایه چاوێک بخشێننه‌وه به کێشه‌که‌مدا و بڵاوکردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وی په‌ڕی رێز و سوپاسدا.