له‌نێو وڕوژانێكی زۆری جه‌ماوه‌ر له هۆتێلی "لۆڕۆیال" زه‌بیه، ئه‌ستێره‌ی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی چووه سه‌ر شانۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگێی ڕازاوه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌زڵ شاكر پێشكه‌ش بكات. په‌یامنێری به‌رنامه‌ی دوا هه‌واڵ – ڕۆتانا، "پێشکه‌شکار غینا ئه‌میۆنی"، ئاهه‌نگه‌كه‌ی پێشکه‌ش کرد.
هه‌یفا زۆر به‌خته‌وه‌ر دیاربوو به‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی كه هۆڵه‌كه‌ی پڕ كردبوو و كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌وه وڕوژان و ئاوڵه‌ی ئاهه‌نگه‌که بوون. دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆرانی گوت، هه‌یفا به‌خێرهاتنی له ئاماده‌بووان كرد، كه هونه‌رمه‌ند ئه‌لیزیان له‌نێواندا بوو و ئه‌و به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تی لێ‌كرد.
هه‌یفا ئازایه‌تی و لێهاتوویی خۆی به‌كار هێنا له وڕوژاندنی جه‌ماوه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و كاریزمایه‌ی كه پێی ده‌ناسرێته‌وه و له‌زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا به‌كاری هێناوه. بۆنموونه له گۆرانی "حه‌بیبی یا عینی- خۆشه‌ویستم چاوه‌كه‌م" هۆڵه‌كه‌ی كرده سێ به‌ش و پێشبڕكێیه‌كی له‌نێوانیاندا دروست كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێك به‌جیا گۆرانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڵێنه‌وه به‌ده‌نگێكی به‌رزتر له به‌شه‌كه‌ی تره‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌گڕهێنانیان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گیانی خۆشی له‌نێوان ئاماده‌بوواندا.
دواتر هه‌یفا بڕیاریدا هه‌نگاوی مه‌ترسیدار هه‌ڵێنێت و دابه‌زێته ناو ئاماده‌بووان له‌كاتی سترینی گۆرانی "ئه‌قول ئه‌هواك- ده‌ڵێم خولیاتم" به‌ڵام پێشتر داوای لێ‌كردن كه گه‌ڕه‌لاوژێ له هۆڵه‌كه‌دا دروست نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك گۆرانی خۆی بڵێت، له‌وانه‌ش "بوس ئه‌لواوا" و "یا حیات قه‌لبی"، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی سترین وڕوژان و سه‌رنجڕاكێشانێكی باشی به‌خۆوه بینی، له‌وانه‌ش "حه‌بیبی ئه‌نا" كه ده‌ستپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوو.
له‌كۆتاییدا به‌سترینی گۆرانی "م‌ش ئادره ئه‌سته‌نا- ناتوانم و چاوه‌ڕێم بكه" شانۆی به‌جێهێشت، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاماده‌بووان و چه‌ند ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌ش له‌وانه‌ی هه‌واداری بوون به‌دوای كه‌وتن، به‌ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌ك یا واژۆیه‌ك.
له‌ڕێی ته‌له‌فۆندا ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه گفتوگۆیه‌كی خێرایان له‌گه‌ڵ هه‌یفا ئه‌نجام دا، كه به‌خته‌وه‌ری خۆی ڕاگه‌یاند به سه‌ركه‌وتنی ئاهه‌نگه‌كه، هه‌روه‌ها خۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه. گوتیشی ئه‌و گۆرانی به‌شێوازی زیندوو و ڕاسته‌وخۆ پێخۆشه، زیاتر له گۆرانی ناو ستۆدیۆ یا پله‌ی باك، چونكه زیاتر خۆی تێدا ده‌بینیته‌وه و له میانیدا زیاتر هه‌ست به مۆزیك ده‌كات كاتێك هه‌ست به وڕوژانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌كات".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سه‌ره‌تا من له هه‌وادارانی هونه‌ری ره‌سه‌نم نه‌وه‌کو ئه‌و هونه‌ره‌ی که که‌مه‌ر بۆی ئه‌له‌رزێ، به‌ڵام له‌سه‌رمانه رێزی زه‌وقی خه‌ڵکانی تریش بگرین له‌م باره‌یه‌وه، پێم وایه هه‌یفا تائه‌ندازیه‌کی زۆر له پێکێك عه‌ره‌ق ده‌چێت هه‌ردوکیان عه‌قڵ ده‌به‌ن هه‌ر بۆیه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی هه‌یفا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت شتێکی ئاساییه و پێشم وایه هۆکای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانی و کچێنی و ئه‌و کاریزمایه‌ی له ده‌رکه‌وتنیه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ خواستی جه‌ماوه‌ره.
ئێجگار جوانه بۆی شه‌یدا ده‌بیت، ماڵپه‌ڕێکی چاکه سوپاستان ده‌که‌م.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سووووووپاس