نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شای ئه‌رده‌ن شا عه‌بدوڵای دووه‌م، که ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی ئابی ئێستا، له‌میانی گه‌شتێکی له‌ناوکاو و چاوه‌ڕواننه‌کراودا گه‌یشته به‌غدا، ڕێگه و هۆکاره‌نی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی تاوتوێکرد، که ده‌کرێت ببێته هۆیه‌ك بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له بواره‌کانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
شای ئه‌رده‌ن شا عه‌بدوڵای دووه‌م له‌لای خۆیه‌وه پاڵپشتی و پشته‌ڤانی خۆی بۆ حکومه‌تی عێراق دووپاتکرده‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ پشتیوانیکردن له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی به‌غدا بۆ سه‌پاندنی یاسا، ئاسایش و سه‌قامگیری و دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات‌دا.
ئه‌و دوپاتکردنه‌وانه‌ی شای ئه‌رده‌ن له ماوه‌ی چاوپێکه‌وتنیدا هات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌ی بۆ پێته‌خت به‌غدادا. له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا گفتوگۆیه‌کی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ مالیکیدا ئه‌نجامدا، مالیکیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هیوای ده‌ربڕی که ئه‌و سه‌ردانه ببێته هه‌وێنی کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌جۆرێك که خزمه‌ت به هه‌ردوو گه‌لی برا بگه‌یه‌نێت، و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و گشت ناوچه‌که به‌رقه‌رار بکات.
له به‌یننامه‌یه‌کی ده‌رچوودا له ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران 'نوری مالیکی'یه‌وه، مه‌وتنیش کۆپیه‌کی لێ به‌ده‌ست گه‌یشتوه، ئه‌وه هاتووه که "سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی له‌میانی کۆبونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆ شای شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی، شا عه‌بدوڵای دووه‌م، ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌رکه‌وتنانه‌ی بواری ئاسایشی تاوتوێ کرد، له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌ره‌و پڕۆژه‌کانی بونیادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ژیان بۆ باره سروشتییه‌که‌ی و کۆتاییهێنان به چه‌ته‌کانی تێرۆریزم و لاده‌ران له یاسادا".
مالیکی "ئاره‌زوو و خواستی عێراقی سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌نی دراوسێ و برادا، هاوکات له‌گه‌ڵ گشت وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا" دووپاتکرده‌وه. هه‌روه‌ها و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، مالکی سوپاسی هه‌ڵوێسته‌کانی خاوه‌نشکۆی ئه‌رده‌نی کرد که هه‌رده‌م پاڵپشت بوون بۆ عێراق و حکومه‌ته نیشتمانییه هه‌ڵبژێردراوه‌که‌ی.
مالیکی هیوای خواست که "ئه‌و سه‌ردانه ببێته هۆی کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به جۆرێك که خزمه‌ت به هه‌ردوو گه‌لی برا بگه‌یه‌نێت و ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌دا به‌رقه‌رار بکات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، خاوه‌ن شکۆ، شا عه‌بدوڵای دووه‌م، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه "پاڵپشتی و پشته‌ڤانی خۆی بۆ حکومه‌تی عێراق دووپاتکرده‌وه، له‌گه‌ڵ پشتیوانیکردن له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی به‌غدا بۆ سه‌پاندنی یاسا، ئاسایش و سه‌قامگیری و دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتناندا".
جێی باسه که هه‌ریه‌ك له میر عه‌لی بن حوسێن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رده‌ن و به‌ڕێز نادر زه‌هه‌بی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس یاوه‌ری شا عه‌بدوڵا بوون له گه‌شته‌که‌یدا.
ئه‌لبه‌ته ئه‌و سه‌ردانه‌ی شا عه‌بدوڵا، یه‌که‌م سه‌ردانی شایه‌کی ئه‌رده‌نه بۆ عێراق له‌پاش حکومڕانی ڕژێمی له‌ناوچووه‌وه که له نیسانی ساڵی 2003دا ڕووخا.
ئه‌ڵبه‌ته له کاتێکی پێشووتردا وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حکومه‌تی عێراق، عه‌لی ده‌باغ، ڕایگه‌یاندبوو که پێشبینی ده‌کرێت شای ئه‌رده‌ن سه‌ردانی به‌غدا بکات، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برادا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و سه‌ردانه هاوبه‌شیده‌کات له پاڵپێوه‌نانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی هاوکاری دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ هاندانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌نگاوی خاوه‌ن شکۆ هه‌ڵبهێن له سه‌ردانیاندا بۆ عێراق.
جێی باسه مالیکی پێشتر له 12ی ته‌مموزی ڕابردوودا سه‌ردانی عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌نی کردبوو و له‌سه‌ردانه‌که‌یدا گفتۆگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌رده‌نییه‌کان ئه‌نجامدا، ته‌وه‌رێکی باسه‌کان زیادکردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی عێراقی گرته‌وه که به نرخی هه‌رزان ده‌یبه‌خشێت به ئه‌رده‌ن، سه‌ره‌ڕای هۆکانی ڕێگه‌گرتن له توندڕه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له کاره‌کانی توندوتیژی و چه‌کداری له عێراق نه‌گلێن، هه‌روه‌ها له‌مدواییانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن ڕه‌زامه‌ندی پێشاندا بۆ ڕه‌وانه‌کردنی باڵوێزێکی نوێ بۆ عێراق دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر کێشانه‌وه‌ی نماینده‌ی دیپلۆماتی خۆیدا له به‌غدا دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی که باره‌گای باڵوێزخانه‌که‌ی له به‌غدا به ئامانج گرت.
له‌و پێودانگه‌شدا، به‌یاننامه‌یه‌کی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر زاری جێگری سه‌رۆكی عێراق عادیل عه‌بدولمه‌هدی، پێزانینی حکومه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی شای ئه‌رده‌ن گواسته‌وه له‌مه‌ڕ عێراق و په‌رۆشی بۆ یه‌کگرتوویی گه‌لی عێراق به گشت پێکهاته‌کانیه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا، که دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوان هه‌ردوولادا هات، به‌بۆنه‌ی سه‌ردانه کتوپڕه‌که‌ی شای ئه‌رده‌ن بۆ عێراق، هه‌روه‌ها هاتووه که شا عه‌بدوڵای دووه‌م له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاڵپشتی وڵاته‌که‌ی بۆ حکومه‌ت و گه‌لی عێراق دووپاتکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشڤه‌چوونه‌ی ڕه‌وشی ئاسایش که عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ده‌ربڕیوه.
جێ باسه شاندێکی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن به سه‌رۆکایه‌تی باڵوێز عومه‌ر ئه‌لعه‌مد، پشکنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن و عه‌بدولکه‌ریم ئه‌بو هه‌یجا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری کارگێڕی له وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تر ئه‌و سه‌ردانه‌یا‌ن ڕێکخست بوو دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردبوو له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بریکاری وه‌زاره‌ت له‌بید عه‌باوی، که ئاماژه‌ی کرد که کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌رده‌نی له به‌غدا له کاتێکی گونجاو و گرنگدا هات، و گووتی که باڵوێزی تازه هاوبه‌شیده‌کات له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌ره‌پێدانیان.
له‌ڕاستیدا ئه‌و سه‌ردانه گرنگیه‌کی زۆر له‌خۆده‌گرێ بۆ فه‌رمانده‌یی سیاسیی عێراق به‌و پێیه‌ی سه‌ردانی یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌به له‌ساڵی 2003وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێته هه‌وێنی بره‌وپێدانی ئه‌و جموجۆڵه دیپلۆماسییانه‌ی که عێراق به‌مدواییانه‌دا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌بنه هۆکارێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره عه‌ره‌بیه‌که‌ی به تایبه‌تی، و گشت وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به شیوه‌یه‌کی گشتی له ڕێگای بانگهێشت کردنی سه‌رکرده و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه بۆ سه‌ردانکردنی عێراق و بانگهێشت کردنیان بۆ گێرانه‌وه‌ی نماینده‌ی دیپلۆماتی وڵاته‌کانیان بۆ به‌غدا.
بێگومان ئه‌و سه‌ردانه، و به‌ر له‌وه جموجۆڵی دیپلۆماسیه‌تی عێراق، ئه‌و دیواره به‌فرینه‌ی که وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان له نێوان وڵاته‌کانیان و عێراق دروستیان کردوه ده‌توێنێته‌وه، و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق نه‌وه‌ك دوور که‌وتنه‌وه‌یان لێی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌و سه‌ردانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ئوردنه و هیچ سودێکی بۆ گه‌لی عێراق نیه و ئه‌گه‌ر سودێکی بۆ گه‌لی عێراق تێدایه لانی که‌م با بوار بده‌ن عێراقیه‌کانی نیشته‌جێی سعودیه به‌رێگه‌ی خاکه‌کایاندا تێبپه‌ڕن به چه‌ند کاتژمێرێك بۆ عێراق ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن.
به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم نا نا بۆ عه‌ره‌به‌كان، ئه‌و ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماددی هاتووه، ئه‌مه‌شه حاڵی عورابه‌كان، من و ژماره‌یه‌ك له عێراقیه‌كان كه زوڵمی عه‌ره‌به‌كانیان بینیوه نامانه‌وێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌و عورابانه‌وه هه‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر ببنه كۆیله یا سه‌گی ڕاومان.
قسه‌ی نێوانمان بێت ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی چی پلانی ئاسایشی چی با سکی هه‌تییوو ڕۆڵه‌ی شه‌هیده‌کان تێر که‌ین پاشان پڕوپاگه‌نده بگه‌ڕێنن شه‌رم که‌ن له خوا له کوڕه‌شه‌هیده‌کان کوا مافه‌کانیان ئه‌ی مالیکی تۆ گشت داگیرکه‌ران دزی ده‌که‌ن به په‌یمانی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر تیرۆرستاندا ئیوه تیرۆریستانتان له عێراق چاند باخه‌به‌ربن به‌یانی مردن ئه‌تانگاتێ چی وه‌ڵامی یه‌زدان ئه‌ده‌نه‌وه