چاودێرگای ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی له عێراق ڕایگه‌یاند که ئه‌و نامه‌یه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌ی 'ده‌ستوور'ی به‌غدایی ناردووه "پێشلکاریی یاساکانی عێراق و پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه"، هه‌روه‌ها گووتی ئه‌وه "ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی خه‌ته‌رناکه و کۆسپێکه له به‌رده‌م ئازادیی ڕاده‌برین و بڵاوکردنه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی عێراق، که به پێی ده‌ستوور ئه‌وه مافێکی ڕه‌وای خۆیانه".
به گوێره‌ی چاودێرگای ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی، باڵوێزخانه‌ی ئێران "په‌نای نه‌بردۆته به‌ر ئه‌و ڕێگه یاسایی و دیپلۆماسیانه‌ی که که‌سان و ده‌زگا و حکومه‌ته بیانییه‌کان وه‌کو ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بابه‌تی بڵاوکراوه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکه‌ن".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، باڵوێزخانه‌ی ئێران ڕاسته‌وخۆ نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌ستوور، که له به‌غدا ده‌رده‌چێت، کردبوو و تێیدا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنا‌مه‌که‌ی تۆمه‌تبار کردبوو به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و وێنه و ڕێکلام که به گوێره‌ی نامه‌که ئه‌وانه بریتین له "درۆ و سووکایه‌تیکردن به کۆماری ئیسلامیی ئێران".
چاودێرگای ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی له به‌یاننامه‌یه‌کدا که به ئه‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه بڵاویکردۆته‌وه و 'مه‌وتنی' کۆپییه‌کی به‌ده‌ست که‌وتووه، داوای له باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌غدا کردووه که "په‌یڕه‌ویی ڕێسا و ڕێوشوێنه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه کارپێکراوه‌کان بکه‌ن و نامه و گازه‌نده‌کانیان له دژی داموده‌زگا عێراقییه جۆراوجۆره‌کان، به گوێره‌ی یاسا دیپلۆماسییه‌کان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکه‌ن".
چاودێرگای ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانی خۆی ڕاگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به نامه‌که‌ی که باڵوێزخانه‌ی ئێران ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی 'ده‌ستوور'ی کردووه و تێیدا چه‌ندین تۆمه‌تی خستۆته پاڵ ڕۆژنامه‌که.
ئه‌ڵبه‌ته سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌ستوور باسم ئه‌لشێخ له په‌یوه‌ندییه‌کدا به 'مه‌وتنی' ڕایگه‌یاند که نامه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێران "پێشێلکردنی هه‌موو پرۆتۆکۆله‌کانه". هه‌روه‌ها به ده‌ستێوه‌ردانێکی ناپه‌سه‌ندی له کاروباری ڕۆژنامه‌که له قه‌ڵه‌م دا، چونکه ئه‌م له ناو عێراق کار ده‌کات نه‌ك له ئێران هه‌تا لایه‌نێکی ئێرانی به ئه‌و شێوه‌یه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی پێوه بکات.
به‌رده‌وام بوو و گووتی که له ناو نامه‌که‌دا ده‌سته‌واژه‌ی ناڕه‌زایی زۆر تووند نووسراوه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌ی ده‌ستوور و ژماره‌یه‌کی تر له ڕۆژنامه عێراقییه‌کان ڕێکلامی پاره‌یان بڵاوکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها گووتی ئه‌و بابه‌تانه له ژێر گۆشه‌ی ڕێکلام یان گۆشه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا بڵاوکراونه‌ته‌وه، که به‌و پێیه ئه‌مان هیچ به‌رپرسیارییه‌کی یاسایی یان ئه‌خلاقییان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه له ئه‌ستۆدا نیه و، ئه‌و کاره‌یان له چوارچێوه‌ی به‌ڵێننامه پیشه‌ییه‌کانی بواری ڕاگه‌یاندندایه که سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون.
بێگومان ڕۆژنامه‌کانی عێراق جاروبار وتار و ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به تایبه‌تی له پاش دۆزینه‌وه‌ی چه‌کی ئێرانیی نوێ که به تاقم و میلیشیا چه‌کداره یاساشکێنه‌کان دراون، و له ئاکامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه که هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له دژی ئه‌و چه‌کدارانه له شاره‌کانی به‌غدا و به‌سرا و عه‌ماره پیاده‌یان کردووه.
ئه‌ڵبه‌ته داموده‌زگاکانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له عێراق ڕه‌خنه‌ی تووندیان ئاڕاسته‌ی باڵوێزی ئێران له به‌غدا حه‌سه‌ن کازمی قومی کردبوو سه‌باره‌ت به گێڕانی کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی و په‌یوه‌ندییکردنی ڕاسته‌وخۆ به ڕۆژنامه‌کانه‌وه و ئه‌و کارانه‌یان به ده‌ستێوه‌ردانێکی ڕاسته‌وخۆ له کاروباری ناوخۆی عێراقدا له قه‌ڵه‌م داوه، به ڕاده‌یه‌ك که ئه‌ندامی په‌رله‌مان میسال ئالوسی داوای کردووه که باڵوێزی ئێران له عێراق ده‌ربکرێت، چونکه ئه‌و به ئاشکرا ڕه‌خنه‌ی له ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی حکومه‌تی عێراق گرتووه که حکومه‌ت له دژی تاقمه چه‌کداره‌کان گرتونیه‌ته‌به‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌و، واته باڵوێزی ئێران، کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌ستووه و بێ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاوێژ به حکومه‌تی عێراق یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکات له ئه‌و کۆنفرانسانه‌دا ناڕه‌زایی و دژایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕاگه‌یاندوه، که بێگومان ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق به‌ده‌ستهاتووه به‌رهه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، باڵوێزی عێراق له تاران محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌لشێخ دووپاتی کردۆته‌وه که "کاتێك داوای چاوپێکه‌وتنی هه‌ر وه‌زیرێکی ئێرانی ده‌که‌م، پێمی ڕاده‌گه‌یه‌نن که ده‌بێت داواکارییه‌که‌م له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشکه‌ش بکه‌م و من ناتوانم هیچ دیدارێك به بێ ئه‌وان ڕێکبخه‌م و من ڕێز له دیپلۆماسیه‌تی ئێرانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ده‌گرم چونکه ئه‌وه ڕێڕه‌وی ئاسایی کارکردنی باڵوێزه‌کانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی ئێرانی که ئه‌وانیش هه‌مان ڕێگه و شێواز په‌یڕه‌و بکه‌ن، و باڵوێز ناتوانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕێز له یاساکانی ئه‌و وڵاته نه‌گرێت. من هه‌میشه که قسه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئێرانی ده‌که‌م پێیان ده‌ڵێم که باڵوێزی ئێران ده‌توانێت مه‌وعید له‌گه‌ڵ هه‌ر لێپرسراواێکی عێراقی دروست بکات، ئیتر هۆی چیه که ئه‌وان به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئێمه ناکه‌ن و ده‌ڵێن یاسای ئێمه وه‌هایه، من ڕێز له یاسای ئێران ده‌گرم و پێویسته له‌سه‌ر باڵوێزی ئه‌وانیش که پابه‌ندی یاساکانی ده‌وڵه‌تی ئێمه ببێت".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات زۆر به ڕوونی ئه‌وه‌یه که باڵوێزی ئێران پێشێلکاریی ڕێسا دیپلۆماسییه‌کان ده‌کات و باڵوێزخانه‌ی ئێران وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی عێراق ده‌کات وه‌کو ئه‌وه‌ی که باڵوێزخانه‌ی ئێران ده‌زگایه‌کی عێراقیی باڵاده‌ست بێت، ئه‌وان هه‌رگیز گوێ ناده‌نه هیچ ڕێسا و ڕێوشوێنێکی دیپلۆماسی و هیچ یاسا و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی، له ڕاستیدا ته‌نانه‌ت ئه‌وان گه‌وره‌تر له قه‌واره‌ی خۆیان ڕه‌فتار ده‌که‌ن!
شایه‌نی باسه، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی باڵوێزخانه‌ی ئێران له عێراق، مه‌نوشه‌هر ته‌سلیمی، ڕۆژنامه‌ی 'ده‌ستوور'ی تۆمه‌تبار کردبوو که ڕۆژنامه‌که "وێنه‌ی باخچه‌ی جوانی بڵاوکردۆته‌وه و له ژێریدا نووسراوه 'ئاگاداری باخچه‌کانتانبن له ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران!!!'"، ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرتووه که گوایه ئه‌و قسانه "درۆ و بوهتانن به مه‌به‌ستی تێکدانی په‌یوه‌ندیی نێوان عێراق و ئێران".
ئه‌ڵبه‌ته پێده‌چێت که گووشارخستنه سه‌ر ڕۆژنامه‌کانی عێراق گۆشه‌یه‌کی نوێی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بێت له کاروباری ناوخۆی عێراقدا، چونکه ئێران هه‌ستی به قورسایی و توانای ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ کردووه له خستنه‌ڕووی ئه‌و ڕاستیانه‌ی که سه‌باره‌ت به تێکدانی ئاسایش و ئارامیی عێراق په‌نجه بۆ ئێران درێژ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ڕوون و ئاشکرای باڵوێزی ئێران له به‌غدا حه‌سه‌ن کازمی قومی له کاروباری ناوخۆی عێراقدا. بێگومان لێدوانه ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کانی ئه‌و که تێیدا ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌گرێت، که دواترینیان بریتیه له هێرشکردنه سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون (سه‌حوه) و سووکایه‌تیکردن به ئه‌و ئاکامه چاکانه‌ی که ئه‌وان به‌ده‌ستیانهێناوه، بابه‌تی داهاتوومان ده‌بێت له زنجیره باسه‌کانمان ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌ر خوا و به ته‌نها هه‌ر خوا، کێشه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی هه‌موو جیهانیش به هۆی وه‌هابییه‌کانه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر وه‌هابییه‌کان یارمه‌تی تێرۆریسته تاوانکاره‌کان نه‌ده‌ن ئه‌وا عێراق و جیهان به ئاسووده‌یی ده‌ژین.
گشت لایه‌کمان ده‌زانین که هۆی سه‌ره‌کی 90%ی کێشه‌کانی عێراق ئێرانه ئه‌مه‌ش دوایین شێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه و داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه ڕابگرێت ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌تا ئه‌گه‌ر...
خوا پیرۆزیتان پێ ببه‌خشێت برا عێراقیه‌كان، دووبه‌ره‌كیتان تێ نه‌كه‌وێت. فورسه ئاگرپه‌رسته‌كان و جووه‌كان گه‌وره‌ترین دوژمنی ئیسلام بوون به‌درێژایی مێژوو. نێوان خۆتا باش بكه‌ن و ئه‌و تائیفیه‌ته‌ی كه ئێران چاندویه‌تی له‌بیری بكه‌ن. ئه‌وان نامۆن به ئاینی ئیسلامیمان و له‌ترسی سه‌رانه هاتوون، ئه‌وانه دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌ن و مێژوو سه‌لماندوویه‌تی. خوا پشتتان بگرێت و به‌سه‌ر دوژمنتان سه‌رتان بخات هه‌ر كێ بێت. ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ن هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه هۆیه‌كه‌ی فارسه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كان و جووه تاوانكاره‌كانن. له‌بیرتان نه‌چێت ئێوه به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌ن له نیشتمانی عه‌ره‌بی، ئێوه پارسه‌نگی عه‌ره‌بن، خوا به‌رده‌وامی به‌ئێوه و به برا عه‌ره‌به‌كانتان ببه‌خشێت.
سه‌یره كه سه‌فاره‌تی ئیران ده‌ستوه‌ردان ده‌كات، ئه‌و هه‌رگیز ده‌ست له‌شتێكی عێراق وه‌رنادات، برایان ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ته‌نها ڕۆژنامه بێت دیاره ئایه‌توڵا پێویستی به چانسێكی گه‌وره‌یه