له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی 'مژده‌كانی خۆشی'دا كه حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات، هێزه‌كانی عێراق گورزێکی گه‌وره‌یان له ڕێكخراوی قاعیده و كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان له پارێزگای دیاله وه‌شاند. له به‌یاننامه‌ێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا "مه‌وتنیش كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه" ڕایگه‌یێنراوه، كه هێزێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ناوخۆ و ئاسایش توانیویه‌تی له‌یه‌كێك له دارستانه‌کانی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌نعان له باكووری شاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگا، هێرشێك ئه‌نجام بدات. هێزه‌كه توانی ده‌ست به‌سه‌ر دوو تانكی جۆری 55ی ده‌ستكردی ڕوسی و زرێپۆشێكدا بگرێت، كه هه‌موویان به‌كه‌ڵكی به‌كار هێنان ده‌هاتن و ئاماده‌كرابوون بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده‌وه. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕه‌غیف به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ و ئاسایش ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مژده‌كانی خۆشی‌دا له‌بواری ده‌سگیركردنی داواكراو و تاوانكاران به‌ده‌ستیان هێناوه، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك، به‌ده‌ست نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر به هاوكاری خه‌ڵكی دیاله نه‌بوایه، كه به‌رده‌وام سه‌ردانی باره‌گایان ده‌كرد و زانیاری هه‌واڵگریان پێشكه‌ش ده‌كرد ده‌رباره‌ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی ئه‌وان و ڕاڕه‌وی جموجۆڵ و شوێنی مانه‌وه‌یان.
له هه‌مان ڕاڕه‌ودا، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له هه‌مان به‌یاننامه‌دا ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك به‌ناوی (خوێن‌ڕێژ) كه به‌ئه‌میری ڕێخراوی قاعیده له‌پارێزگای دیاله ناوی ده‌به‌ن، به‌رپرسیاریه‌تی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌گرێت له جێبه‌جێكردنی تاوانی كوشتنی ده هاوڵاتی و فڕاندنی شه‌ش ئافره‌ت و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان و هه‌تك كردنیان، هه‌روه‌ها فڕاندنی ده‌یان هاوڵاتی و پاشان داواكردن له‌كه‌سوكاریان بۆ كڕینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك. به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئێستا هێزه‌كانی پۆلیس هه‌موو هاوكارانی (خوێن‌ڕێژ)یان له‌دیاله ده‌ستگیر كردوون، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵدا كراوه و پاشان ڕه‌وانه‌ی دادگای عێراقی ده‌كرێن.
له ڕاڕه‌وێكی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌ێكی تردا كه مه‌وتنیش كۆپیه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، ڕایگه‌یاند كه شه‌ست تیرۆریست له قه‌زای خاڵیس، باكووری باقوبه ده‌ستگیر كراون، گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه سه‌ر به میلیشیا چه‌كداره‌كان بن، هه‌روه‌ها توانی له خاڵی پشكنینی غالیبییه‌دا ژنێك ده‌سگیر بكات، گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه زانیاری هه‌واڵگری بگوازێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به كه‌رته سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر به سوپا كراوه كه به‌ره‌و زنجیره چیاكانی حه‌مرینی سه‌ر به پارێزگای دیاله به‌ڕێكه‌وتوون، له‌پێناو ڕاوه‌دوونانی كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان، كه ئه‌و ناوچه سه‌ختانه‌یان كردوون به مۆڵگه‌ی خویان.
واپێده‌چێت كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له پارێزگای دیاله به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی (مژده‌كانی خۆشی) پلانی بۆ دانا بوو، له‌پێناو ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی قاعیده و ملیشیاته‌كان و له‌ناو بردنیان. ئاستی به‌رگری ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش زۆر له‌وه نزمتر بوو كه هێزه‌كانی حكومه‌ت ئاماده‌باشیان بۆ كردبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و یارمه‌تیه زۆره‌ی كه خه‌ڵكی پارێزگا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كان پیشانیان ده‌دا، ئه‌مه‌ش وای له كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان كرد هه‌ڵوێستیان لاواز بێت و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی كه به‌پشتیوانی جه‌ماوه‌ر له‌وێن گه‌مارۆ بدرێن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوتان لێبێت، خوا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی کارمه‌ندانی وه‌زارتی ناوخۆ و به‌رگریی له پێناوی خزمه‌تکردنی عێراقی زامداردا سه‌رکه‌وتوو بکات. ئیبراهیم/ دیاله.
به‌ڕاستی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئێستاکه له دیاله به‌ڕێوه ده‌چن ئاماژه‌ن بۆ کاری خێر ئینشائه‌ڵا! من فه‌رمانبه‌رم له به‌غدا و به پاڵپشتی خودا و ماڵی پێغه‌مبه‌ر، به‌ر له ئێستا هه‌ر دوو هه‌فته جارێك ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ دیاله، و هه‌رده‌م له کاتی ڕۆژدا و به ترس و له‌رزێکی زۆره‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێمه‌وه و به هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌توانم ته‌نانه‌ت له دوای ده‌وامی فه‌رمیم که کارتژمێر پێنجی ئێواره ته‌واو ده‌بێت به‌ڕێ بکه‌وم، خوا شاهێدی ڕاستی قسه‌کانمه. ئیتر سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





گرنگترین شت ده‌رکردنی قاعیده‌یه له عێراق.