له چوارچێوه‌ی خۆئاماده‌کارییه‌کانی بۆ کۆتاییه‌کانی جامی لاوانی ئاسیا، که بڕیاره ئه‌مساڵ له هه‌ردوو شاری جه‌ده و ده‌مامی سعودیه ساز بکرێت، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تۆپی پێی عێراق له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دوو یاریی دۆستانه له به‌یروت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی لوبنان ئه‌نجامده‌دات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه گروپی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان له هه‌مان ئه‌و گروپه‌دایه که پێکهاتووه له هه‌ڵبژارده‌کانی کۆریای باشوور و سوریا و ئیمارات.
دوو یارییه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان له 28 و له 31ی ئه‌م مانگه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌کرێن.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو یارییه له چوارچێوه‌ی خۆئاماده‌کارییه‌کانی تیپه‌که‌دایه و به‌ر له دوو یارییه‌که ماوه‌یه‌ك له مه‌شقگایه‌ك له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌سه‌ر ده‌بات.
شایه‌نی باسه، حه‌کیم شاکر ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمانه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که یه‌کێك له چوار ئاستی یه‌که‌م به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگاته مۆندیالی لاوانی ساڵی داهاتوو.
بێگومان عێراق له بواری هه‌ڵبژارده‌ی لاوان‌دا مێژوویه‌کی پرشنگداری هه‌یه، چونکه دووه‌م تیپه له کۆی ژماره‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئاستی یه‌که‌می، که 5 جار پاڵه‌وانێتییه‌که‌ی بردۆته‌وه و له دوای هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی کۆریای باشووره که ئه‌وان 9 جار ئاستی یه‌که‌میی پاڵه‌وانێتییه‌که‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌ڵبه‌ته دوا جار که هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان پاڵه‌وانێتییه‌که‌ی بردۆته‌وه له ساڵی 2000دا بوو، کاتێك به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕاهێنه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌د توانییان له تارانی پایته‌ختی ئێران به ئه‌نجامی 2-1 به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆندا سه‌ربکه‌ون.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوایه عێراق و عێراقییه‌کان سه‌ربخه‌یت و له پێناوی دڵخۆشکردنی گه‌له‌که‌یاندا سه‌رفرازیان بکه‌یت، چاوه‌ڕوانی شادیین له لایه‌ن شێره‌کانه‌وه.
سڵاوتان لێبێت، داوا له خوای مه‌زن و به‌خشنده ده‌که‌م که هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانمان و هه‌موو هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌کانمان سه‌ربخات و، هه‌وڵ و ماندووبوونی کارمه‌ندان و به‌رپرسیارانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه نایه‌به سه‌رکه‌وتوو بکات. خوا سه‌رفرازتان بکات.
سوپاستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه که هه‌واڵی عێراقمان پێشکه‌ش ده‌کات و ئێمه مه‌ممنوونی ئێوه‌ین و ئه‌وه به‌ڕاستی به‌رنامه‌یه‌کی نایابه له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ئومێده‌وارین له خوای گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتدار که هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان سه‌ربخات له‌م گه‌شته‌یدا (جامی ئاسیا) تاوه‌کوو هه‌موو یادگاره تاڵه‌کانمان بۆ بسڕێته‌وه که له پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانیدا دوچاری گه‌لی عێراق بوو، و راهێنه‌ر حه‌کیم شاکیر له موجامه‌لات و په‌یوه‌ندیه‌کانی دوور بکه‌وێته‌وه و له قوڵایی دڵه‌کانه‌وه هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین بۆ به‌رزراگرتنی ئاڵای خودای گه‌وره له نێوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
هیوادارم که هه‌ڵبژارده‌ی لاوان سود له یارییه دۆستانه‌کان وه‌ربگرن و له ئاستی ئومێده‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی عێراقیدا بن که تینوی سه‌رکه‌وتنه.