وه‌زیری نه‌وتی عێراق له پارێزگای زیقار به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وتی ده‌ست پێكرده‌وه دوای وه‌ستانێك كه دوو ده‌یه‌ی خایاند، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ئاستی ده‌رامه‌تی نه‌وت له‌پارێزگای زیقار له‌و سێ ساڵه‌ی داهاتوودا بگاته 300 به‌رمیل له یه‌ك ڕۆژدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق د. حوسێن شه‌هرستانی كه‌لوپه‌له پێشكه‌وتووه‌كانی تیمی ئه‌ردهه‌ژێنی دووه‌می وه‌گه‌ڕ خست، كه پێكهاته‌یه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی نه‌وته له كێڵگه‌ی غورافه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سوككه‌ر له باشووری پارێزگای زیقار، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانی ڕاماڵینی ئه‌ردهه‌ژێنی كێڵگه‌ی غوڕافه‌ی ڕاگه‌یاند كه سێ بیر له‌خۆ ده‌گرێت.
شه‌هرستانی سه‌ره‌تای زستانی داهاتووی دیاركرد بۆ كۆتایی هێنانی كاری تیمی ئه‌ردهه‌ژێنی دووه‌م، داوای له ڕۆڵه‌كانی عه‌شایه‌ری عێراقی كرد، پارێزگاری پێویست له‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه بكه‌ن كه لای ئه‌و تیمه‌ن، له هه‌مووشیان گرنگتر،"سیستمێكی زۆر پێشكه‌تووی كۆمپیوته‌ره كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراق به‌ركاربهێنرێت، كه ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێی سێ ڕه‌هه‌ند به‌كار ده‌هێنێت بۆ زانینی ناوه‌كییه نه‌وتیه‌كان".
گوتیشی،"ئه‌و كه‌لوپه‌لانه یه‌كه‌م جاره بهێنرێنه عێراق، كادیره‌كانیشمان بۆ چه‌ند مانگێك ڕاهێنانیان له‌سه‌ر كردووه، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش كۆششێكی زۆری داوه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و كادیرانه له‌پێناو به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، هه‌ر ده‌سكاری كردنێكی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه و زیانی گه‌وره‌ش بۆ پارێزگا و ناوچه‌كه ده‌بێت".
تیمی ئه‌ردهه‌ژێنیش به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌ت عاسیم جیهاد بۆ مه‌وتنی، یه‌كێكه له سێ تیمی تایبه‌تمه‌ند، ئه‌ندازیار و جیۆلۆجی و ته‌كنیكی له‌خۆ ده‌گرێت، كار له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای تازه و پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ن، بریتین له خانه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی تیمی ئه‌ردهه‌ژێنی تر و كار بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و دابه‌شكردنیان ده‌كرێت له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووبه‌ری عێراق بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت".
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتی گه‌وره‌ترین كێڵگه‌یه‌ك كه له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنان ده‌كات "كێڵگه‌ی ناسریه"یه، كه تا ئێستا پێنج قوڵكه‌ی لێدراو له‌خۆ ده‌گرێت، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه توانای وه‌به‌رهێنانی سه‌ره‌تایی ئه‌و كێڵگه‌یه (30) هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ده‌بێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ (100) هه‌زرا به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا. پاشان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا ده‌گاته به‌رزترین ئاستی توانای خۆی كه (300) هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له ڕۆژێكدا و له‌و ئاسته‌دا سه‌قامگیر ده‌بێت.
شه‌هرستانی به‌رده‌وام بوو و گوتی،"به‌ڵام كێڵگه‌ی دووه‌م كه كاری به‌دواداگه‌ڕانی تیادا ده‌ستپێكراوه، ئه‌ویش كێڵگه‌ی غورافه‌یه، ئه‌و كێڵگه‌یه له‌ڕووی یه‌ده‌گه‌وه به‌دووه‌م كێڵگه داده‌نرێت دوای كێڵگه‌ی ناسریه.له‌و كاته‌ی كه وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌ست پێده‌كات هیوادارین ئاستی به‌رهه‌مهێنان له پارێزگای زیقار بگاته نیو ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا".
له وتارێکی دا له ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌دا که له ناسریه گێڕا شه‌هرستانی ئومێدی خواست که"پاڵاوگه‌ی دیوانییه ئه‌مساڵ بکرێته‌وه"
گوتیشی،"هیوادارین له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دیوانیه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕین، هه‌روه‌كو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زیقاردا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین به‌به‌كارهێنانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه و هیوادارین پێش كۆتایی ساڵ بیكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌یه‌كی تری نوێ له پاڵاوگه‌ی دۆره‌دا كه توانایه‌كه‌ی 70 به‌رمیله، ئاهه‌نگ ده‌گێڕین".
هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تیشی ئاشكرا كرد بۆ ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی (شكاندن به هایدرۆجین)، كه هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینی نه‌وتی ڕه‌شی زیاد كه له‌عێراق هه‌مانه بۆ گازئۆیل، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئه‌م ساڵ ده‌توانین واز له هێنانی گائۆیل بێنین له‌ده‌ره‌وه.
گوتیشی وه‌زاره‌ت شه‌و و ڕۆژ له‌یه‌كتری گرێ ده‌دات و هه‌وڵێكی زۆر ده‌ددات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، ئه‌گه‌ر ئاستی دۆزینه‌وه بێت یا ئاستی به‌رنامه‌ی چاڵ لێدان یاخود ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ئاستی پاڵاوتن یا له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌به‌ركردنی پێكهاته‌كانی نه‌وت بۆ هاوڵاتیان.
عاسم جیهاد وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وت به مه‌وتنی گوت،"وه‌زاره‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندنی بۆ جیۆلۆجیا و جیۆفیزیا دروست كردووه، به ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ركردن و توێژینه‌وه‌ی زانیاریه كێڵگه‌ییه ئه‌ردهه‌ژێنه‌كان، هه‌روه‌ها دروستكردنی نمونه‌ی جیۆفیزیاوی و ناوه‌كی له‌پێناو لێكۆڵینه‌وه دۆزه‌ره‌وه‌كان. ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه به‌نكێكی زانیاری دۆزه‌ره‌وه جێبه‌جێكراوه، كه به‌یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ژمێردرێت له كه‌رتی نه‌وتی عێراقیدا".
ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی عێراق بۆ ئاماده‌كردنی ستراتیژیه‌تێكه بۆ داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقی پێشبخه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی سامانی هیدرۆكاربۆنی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مباركراوی جیۆلۆجییه له‌عێراق، پاشان گۆڕینی بۆ یه‌ده‌گ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا. ئه‌مه‌ش ڕووگه‌یه‌كی جیددیه بۆ پێگه‌یاندنی پیشه‌سازی نه‌وت و به‌ره‌وپێشبردنی بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگاته پله‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له‌جیهاندا له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا، به‌مه‌ش چه‌ند داهاتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ده‌توانێت ئابووری عێراقی به‌رزبكاته‌وه. چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیۆلۆجی له عێراق ڕوونیان كردۆته‌وه كه عێراق (540) پێكهاته‌ی جیۆلۆجی له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌گه‌ری نه‌وتی باش و مژده‌به‌خشی هه‌ن، له‌وانه‌ش ته‌نها (115) پێكهاته پڕۆسه‌ی چالاكی و به‌رهه‌مهێنانی به‌خۆوه بینیوه، له‌كاتێكدا (415) ملیار به‌رمیل هێشتا پێویستی به‌دۆزینه‌وه هه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وت عاسیم جیهاد، گومان له‌وه‌دانیه كه نه‌بوونی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوودا بووه هۆی زیادنه‌بوونی یه‌ده‌گی دڵنیا بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق زیاتر له دووقاته له یه‌ده‌گی كاتی و ئێستای ڕاگه‌یێنراوی، كه ده‌گاته (115) ملیار به‌رمیل.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هیواخوازم عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری جاران کاتێك نموونه‌ی پێده‌هێنرایه‌وه، هیوادام به‌هێزبێته‌وه بۆ سودگه‌یاند به موسوڵمان و عه‌ره‌ب به گشتی، خوایه دوعا و نیزامان قبوڵ که‌یت.
خوای عێراق به سوننه و شیعه بپارێزیت، و مالیکی پاڵه‌وانیش هه‌رده‌م بپارێزێت.
ئه‌وه‌ی له‌لای گشت عێراقیه‌کان ئاشکرایه، وه‌زیری نه‌وت هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وت و خواردنی نه‌وته به‌یارمه‌تی پیاوه‌کانی، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه براکه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا و قسه‌که‌ر به‌ناویه‌وه عاسم جیهاد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نن درۆ و ده‌له‌سه‌ن.