یانه‌ی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر به قوه جه‌ویه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ له یاریه‌كدا كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 7ی ئاب له یاریگای یانه‌ی كه‌ركوك له ناوچه‌ی عه‌ره‌فه له ناوه‌راستی شاردا ئه‌نجامدرا.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه گێمێکی هاوسه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ هه‌بوونی چه‌ند هێرشێكی مه‌ترسیداردا له‌لایه‌ن تیپی قوه جه‌ویه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌كره‌م هاشم هێرشبه‌ری جه‌ویه خه‌ریكبوو گۆڵی یه‌كه‌م بۆ جه‌ویه تۆماربكات له خوله‌كی 25دا به‌ڵام لێهاتوویی گۆڵچیه‌كه‌ی كه‌ركوك رامی محه‌مه‌د نه‌یهێشت گۆڵه‌که تۆمار بکرێت. تیپی كه‌ركوك وه‌ڵامی هێرشه‌كانی قوه جه‌ویه‌ی دایه‌وه به هێرشی خۆی له رێگه‌ی هێرشبه‌ر هه‌ردی نوره‌دین له خوله‌كی 33ی گێمی یه‌كه‌مدا به لێدانێكی به‌هێز كه به‌لای راستی عه‌لی حسێنی گۆڵچی جه‌ویه‌دا و به‌لای شیشدا رۆیشت.
له چاره‌كی كۆتایی گێمی یه‌كه‌مدا لێهاتووی هه‌ردوو تیپه‌كه به‌ره‌و دواوه ده‌چوو، و زۆربه‌ی یاریه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پاندا ده‌سوڕایه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌می لێدا که به یه‌كسانی به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی كه‌ركوك كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانیان كرد، و به شێوازێكی هێرشبه‌رانه‌ی ته‌واو یاریانكرد، تاوه‌كو یاریزانی كه‌ركوك هه‌ردی توانی گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه له خوله‌كی 15ی گێمی دووه‌مدا تۆمار بكات، پاش تۆماركردنی گۆڵه‌كه یاریزانانی كه‌ركوك كۆنترۆڵێكی ته‌واوی یاریه‌كه‌یان كرد، و له خوله‌كی 83دا و له رێگه‌ی هێرشبه‌ر ئه‌حمه‌د جاسمه‌وه گۆڵی دووه‌میان تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه پشكی كه‌ركوك بوو به 10 خاڵ، و پشكی قوه جه‌ویه‌ش كه پێشه‌نگی تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه بوو به 11 خاڵ مایه‌وه به جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر به تیپی هه‌ولێر.
سه‌رۆكی یانه‌ی قوه جه‌ویه سه‌میر كازم گووتی "تیپی كه‌ركوك یاریه‌كی جوانی كرد، و شایانی بردنه‌وه و خاڵه‌كانه،" به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "تیپی جه‌ویه پاڵێوراوه بچێته چوارگۆشه‌ی ئاڵتونیه‌وه، و خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ چوارگۆشه‌ی ئاڵتونی".
ئه‌مه‌و سكرتێری تیپی كه‌ركوك زه‌كی مه‌ردان گووتی "بردنه‌وه‌كه‌مان وه‌ك گه‌رانه‌وه‌ی وره‌بوو بۆ یاریزانه‌كانمان، كه توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌ده‌ست بێنن له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی بێ‌وچانیان،" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "تیپی جه‌ویه تیپێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئاستێكی باشترمان پێشكه‌شكرد، و ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو".
شایانی باسه یانه‌ی كه‌ركوك ئه‌مه شه‌شه‌م جاریه‌تی له خولی بژارده‌ی عێراقدا به‌شداری بكات، و دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی1948دا له‌ژێر ناوی یانه‌ی شه‌ریكه دا دامه‌زراوه و پاشان ناونراوه یانه‌ی حوزه‌یران، ئه‌وه‌تا ئێستاش به‌ناوی یانه‌ی كه‌ركوكه‌وه گیرساوه‌ته‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاوتان لێبێت، نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان ده‌خه‌مه سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی قوه جه‌وییه که له پێشه‌وه‌ی تیپه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ی یه‌که‌مدایه، من هیواداربووم وابێت، به‌ڵام له راستیدا هه‌ولێر یه‌که‌می راسته‌قینه‌یه. له‌گه‌ڵ رێزمدا. پیاوی شین، عاشقی قوه جه‌وییه.