هێشتا دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیلی ڤێرا به‌رده‌وامن بۆ پێشه‌واییکردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیمان. له‌میانی دانوستانه‌که‌دا، یه‌کێتی عێراق و حکومه‌تی عێراقی بڕی 500 هه‌زار دۆلارییان بۆ ڤێرا پێشنیارکردوه له‌گه‌ڵ موچه‌یه‌کی مانگه‌که که بڕه‌که‌ی ده‌گاته 30 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌و بڕه زیاتره که کاتێك ڤێرا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌که‌مان بوو له‌ماوه‌ی پاڵه‌وانێتی میلله‌تانی ئاسیادا پێشکه‌شی کرابوو، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وکاته بۆندێکی ساده‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که به‌ستبوو به‌رامبه‌ر به 40 هه‌زار دۆلار و بۆ ماوه‌ی ته‌نها دوو مانگ.
له‌کاتێکدا وادیاره فرناندۆی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ڕازیلی، یاریده‌ده‌ری ڤێرا، که پسپۆڕه له بواری شیاندنی جه‌سته‌ییدا، قایلبێت به ئه‌و موچه‌ی بۆی ده‌ستنیشان کراوه و که بڕه‌که‌ی 10 هه‌زار دۆلاره له مانگێکدا.
به‌ڵام له حاڵه‌تی شکستهێنانی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ ڤێرادا و سه‌رنه‌که‌وتنی له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا، نیازی یه‌کێتی عێراقی به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردن و دامه‌زراندنی یه‌کێك له ڕاهێنه‌ره خۆماڵییه‌کان هه‌نگاوده‌نێت بۆ پێشه‌واییکردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیمان، له‌و ناوانه‌ش:
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد (ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف)، ڕازی شنێشل (ڕاهێنه‌ری یانه‌ی زه‌ورا)، دکتۆر ساڵح ڕازی (ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ولێر)، باسم قاسم (دهۆك)، بێگومان ئه‌و چوار ڕاهێنه‌ره هه‌مان ئه‌وانه‌ن که پێشه‌وایی یانه‌کانیان کرد بۆ هه‌ڵکشان بۆ گۆشه‌ی زێڕین له خولی بژارده‌ی عێراقیدا.
هه‌روه‌ها چه‌ند ناوێك کاندیدکراون بۆ ڕاهێنانی گۆڵپارێزانی هه‌ڵبژارده‌که‌مان، له‌و ناوانه:
عه‌بدولکه‌ریم ناعم (ڕاهێنه‌ری پێشووی گۆڵپارێزانی فه‌یسه‌ڵی ئه‌رده‌نی)، له‌گه‌ڵ عامر عه‌بدولوه‌هاب (ڕاهێنه‌ری پێشووی گۆڵپارێزانی ئه‌بۆلۆ لیماسۆلی قوبروسی).
سه‌رنجی خوێنه‌ران
یه‌كه‌م شت سڵاوتان لێبێت برایان دووه‌م شت، كه حكومه‌ته‌كه‌مان دانوسان ده‌كات له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر ڤێرادا له‌سه‌ر بڕه پاره تا ئه‌م راده‌یه حكومه‌ته‌كه‌مان بێپاره‌یه و عێراق هیچ پاره‌ی تیا نه‌ماوه به‌س نیه بڕین و ره‌سیدی ده‌ره‌كی دڵی میله‌تی بریندار خۆش بكه‌ن چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بده‌ن به ڤێرا كه خۆشی له‌سه‌ر روخسارمان نه‌خشاند و ئێمه ئاواره‌ین به‌خوا گوناحتان ده‌گات و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌زوترین كات راهێنه‌ر ڤێرا دابمه‌زرێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانمان هه‌یه بۆ جامی كه‌نداو 19 و جامی كیشوه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانه‌وێت ئه‌و پاڵاوتنانه‌مان له‌كیس ده‌چێت؟ په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت ئوم جاسم، به یه‌كێكه‌وه هاتیت و بویته دوان به‌سه ئێمه‌تان كوشت ده به‌سه تۆزێك دڵی ئه‌و میله‌ته خۆش كه‌ن یان حه‌رامه.
هیوادارم كه ڤیێرا رازی بێت له‌سه‌ر راهێنانی هه‌ڵبژارده و ئینشائه‌ڵا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پاڵاوتنه‌كان پاش په‌سه‌ندكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ی عێراق تاوه‌كو كات ماوه، له‌گه‌ڵ سڵاودا، ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری، قه‌ڵاكه‌ی ساڵح.
به بۆچونی من ڤیێرا تاكه چاره‌سه‌ره هه‌تا عه‌دنان حه‌مدیش به‌ڵام كێشه‌كه یونس عار و عیماده به‌ڵام ئه‌م یاریزانه فشه‌ڵانه كه به‌رتیلیان وه‌رگرتوه به‌ڵام هاوار و باسم و جاسم و نور و چه‌ندین یاریزانی تر خه‌می وڵاته‌كه‌ی خۆیانه بۆ دۆڕان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا دووجار و له ئوستورالیامان برده‌وه كاری هێرشبه‌ره‌كانه من ده‌بینم كه عه‌دنان حه‌مه‌د هه‌لی نه‌دا به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی وه‌ك مسته‌فا كه‌ریم و عه‌لا عه‌بدول زه‌هره و عه‌لی عه‌باس و خه‌لدون ئیبراهیم.
سڵاوتان لێبێت... داوا له خودا ده‌كه‌م كه ڤیێرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌و خاوه‌نی شێوازێكه كه ده‌توانێت له رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی یاریزانانی عێراقیدا بكات له روی مه‌عنه‌وی و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیانه‌وه به پێچه‌وانه‌ی راهێنه‌ره عێراقیه‌كان و شێوازه له‌رزۆكه‌كانیان له ساته ناسكه‌كاندا كاتێك كه گه‌ل هیوا و شادی خۆی پیادا هه‌ڵواسیون... من زۆر دڵنیام كه له‌گه‌ڵ ڤیێرادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ببێته ژماره‌یه‌كی قورس له‌به‌رده‌م هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كاندا له رێگه‌ی توانا و خه‌ونی یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانمانه‌وه... سوپاس بۆ ئاماده‌كارانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه. جاسم.
سڵاوتان لێبێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ڤیێرا چاکترینه و هیچ ڕاهێنه‌رێکی کارامه‌ی وه‌کو ئه‌و بوونی نیه، به تایبه‌تی عه‌دنان حه‌مه‌د که هه‌ڵبژارده‌ی له‌ناوبرد، به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك.
به بڕوای من ڕاهێنه‌ر ڤیێرا مه‌سه‌له‌که‌ی زۆر دوور و درێژ کرده‌وه و ئێمه به زووترین کات پێویستمان به مه‌شقپێکردنی هه‌ڵبژارده‌ی خۆشه‌ویستمانه، شێره‌کانی ڕافیده‌ین و شێره‌کانی ئاسیای 2007 و، به باوه‌ڕی من ئێمه به هۆیه‌وه ڕیسووا بووین. هه‌ر بۆیه تکا ده‌که‌م واز له ئه‌و بهێنن و ڕاهێنه‌ری خۆماڵیی کارامه له جیاتی ئه‌و دابنێن. ئێمه شانازی به هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی عێراقی ده‌که‌ین که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونکه ئه‌و کاته بردنه‌وه‌که سه‌د له سه‌د عێراقی ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت به ڤیێرا بڵێین که ئیتر چاوچنۆکی به‌سه، دوێنی ئاواته‌خوازبوویت که ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌ربگریت و نه‌خشه‌ی عێراقت ده‌کرد به سنگته‌وه که‌چی ئه‌مڕ هاتوویت گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ واژۆ بکه‌یت و نامانناسیت و ئیتر ئه‌وه به‌سه. سوپاس بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دوا هه‌واڵه‌کانی هه‌ڵبژارده. ئێمه‌ی سوننه و شیعه براین ئه‌م وڵاته نافرۆشین.
من نازانم بۆچی پاش جامی ئاسیا ڤیێرایان به‌جێهێشت، ئه‌مه سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و یه‌کێکه له چاکترین ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی که به درێژایی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مه‌شقی به هه‌ڵبژارده‌مان کردووه؟
ئای خوایه که ماڵپه‌ڕێکی نایابه.
داوا ده‌که‌ین که ڕاهێنه‌رێکی خۆماڵی دانه‌مه‌زرێنن چونکه ناتوانێت هیچ شتێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی بکات و ڕاهێنه‌رێکی بیانیی کارامه‌م ده‌وێت و، زۆر سوپاس.
من پشتگیریی له هاتنی ڤیێرا ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌شقکردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ست به دڵنیایی بکه‌ین و ئه‌مه بۆچوونی هه‌موو عێراقییه‌کی دلێره، چونکه نه‌نگی نیه که ڕاهێنه‌ری بیانی بهێنین و ئه‌وه کارێکه ته‌نانه‌ت تیپه به‌هێزه‌کانیش ده‌یکه‌ن و ته‌نانه‌ت تیپه‌کان پڕکراون له یاریزانی بیانی ئیتر ئاسایییه که ڕاهێنه‌ر بیانی بێت. کرۆکی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو کاره‌کان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیماندا بێت. سوپاستان ده‌که‌م بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م بواره بۆ ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونه‌کانمان و هه‌ر به‌رده‌وامن. خوشکتان غسون. پاس.
ڤیێرا ڕاهێنه‌ری سه‌رکه‌وتووه بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی پاڵه‌وانانی ئاسیا و هیوادارین که یاریزانه‌کان ئاستێکی چاك پێشکه‌ش بکه‌ن، سوپاس.
براکانم سڵاوتان لێبێت و به ئومێدی خوا سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیمان، به‌ڵام یان ڤیێرا وه یاخود عه‌دنان حه‌مه‌د بۆ مه‌شقکردن به هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی چونکه ئه‌وان چاکترین ڕاهێنه‌رن که مه‌شقیان به هه‌ڵبژارده کردووه و جامیان به ده‌ستهێناوه.
سڵاوتان لێبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا بۆ ڕاهێنه‌ره خۆماڵییه‌کان، به‌ڵام من هیچ ڕاهێنه‌رێك ناناسم که تیپه‌که‌ی خۆی گه‌یاندبێته چوارگۆشه‌ی زێڕین و شایه‌نی ئه‌وه‌بێت که ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی بکات؟؟؟؟
ڤێراماننننننننننننننننن ده‌وێتتتتتتتتتتتتتتتتت.
سڵاوتان لێبێت، به بۆچونی من راهێنه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌د باشتره به‌ڵام هۆکاره‌که یاریزانه‌کانن، فرسه‌تی پێویستیش نه‌هاتووه تاوه‌کو راهێنه‌ره‌که راهێنان ئه‌نجام بدات. سوپاس.
له راستیدا من خۆشحاڵ بووم به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر ڤیێرا، له راستیدا ئه‌م بڕه پاره یه که‌مه بۆ راهێنه‌رێکی باشی وه‌ك ڤیێرا و هیواخوازیشین شتێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بکات.
تکایه هه‌رکه‌سێك عێراقی خۆش ده‌وێت داوای ڕاهێنه‌ری خۆماڵی نه‌کات چونکه هه‌ڵبژارده موڵکی هه‌موو عێراقه و ناو و ئاڵای عێراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌رز ده‌کاته‌وه و، هه‌روه‌کو ده‌بینن هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان سوورن له‌سه‌ر هاوردنی چاکترین ڕاهێنه‌ر بۆ وڵاته‌کانیان، چونکه له تۆپی پێدا چه‌ندین جۆر ڕاهینه‌ر هه‌ن، خۆماڵی بۆ یارییه خۆماڵییه‌کان و هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری ئاسیایی و جیهانی. سوپاس بۆ خوا وڵاته‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌نده و خۆشی و شادیی عێراقییه‌کانتان بینی کاتێك که عێراق پاڵه‌وانێتیی ئاسیای برده‌وه. تکایه تێبگه‌ن که من نامه‌وێت له پله و ئاستی ڕاهێنه‌ری عێراقی که‌م بکه‌مه‌وه به‌ڵام هه‌موو مرۆڤێك توانا و کارامه‌یی دیاریکراوی هه‌یه و، فێری ته‌کنیکه پێشکه‌وتووه‌کان ببن و ببینن که چۆن پاڵه‌وانانی جیهان چه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن و پاره سه‌رف ده‌که‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌کانیان و، له هه‌موو گرنگتریش شادی و کامه‌رانیی سه‌ر ڕووخساری هاوڵاتیان. ئه‌مه ئامۆژگارییه‌که بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ند که عێراقی ئازیزی خۆش ده‌وێت.
ڤیێرا ته‌نها چار‌ه‌یه‌که.
له خوا داواکارم که هه‌موو عێراقییه‌کان سه‌ربخات و داوا له ڕاهێنه‌ر ڤێیرا ده‌که‌م که مه‌شق به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بکات به‌ڵام عیماد موحه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌که‌دا دانه‌نێت. به ئومێدی خوا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو یاریزانه عێراقییه‌کان ده‌خوازم و سوپاس، عه‌مار ئه‌لعانی.
سڵاوتان لێبێت به‌ڕێزان، عێراق به‌رپرسیارییه‌که له ئه‌ستۆی ئێوه‌دا، ڕاهێنه‌رێکی بیانییمان ده‌وێت. من ڤیێراااااای عێراقییم ده‌وێت و، عه‌دنان حه‌مه‌دی ڕیسووامان ناوێت که عێراقی فرۆشت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لێبێت. ڕاهێنه‌ر ڤیێرا ده‌توانێت ده‌ستکه‌وتی چاك به‌ده‌ستبهێنێت و گرنگ پاڵه‌وانێتیی که‌ندوای 19یه و، به ئومێدی خوا وه‌زاره‌تی لاوان مافه‌کانی ڤیێرا دابین ده‌کات.