وه‌زیری ژنان د. نه‌وال سامه‌ڕائی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و به‌جیددی هه‌وڵ ده‌دات له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ باشكردنی واقیعی ژنانی عێراق و داوا له حكومه‌ت کرد پشتیوانی دارایی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی زیاد بكات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی باش، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن خواسته‌كانیان بهێننه دی.
سامه‌ڕائی له‌یه‌كه‌م دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی ئه‌كادیمی و چالاكڤانی بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دوای وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ حكومه‌ت، سه‌رنجی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دڵنیا كراوه‌ته‌وه و به‌ڵێنی پێدراوه پشتیوانی ته‌واوی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بكرێت له‌پێناو كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانانه‌ی كه دایڕشتوون بۆ كاراكردنی ڕۆڵی ژنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسته ئابووی و فیكریه‌كانی. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێویستی به پشتیوانی و کۆمه‌کی دارایی هه‌یه، پێشتریش حكومه‌ت سێ ملیۆن دیناری عێراقی ته‌رخان كردبوو، "به‌ڵام ئه‌و بڕه‌پاره‌یه تێری پێویستیه‌كانی پڕۆژه‌كان ناكات كه ده‌کرێت له ڕێگایانه‌وه توانا و وزه‌ی ژنی عێراقی پێشبخرێت".
سامه‌ڕائی له په‌ڕاوێزی ئه‌و كۆڕه‌ی كه ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ڕۆژی سێشه‌ممه دوانزه‌ی ئه‌و مه‌نگه‌ی ئاب/ ئۆگۆست له‌بینایه‌ی خۆی له‌به‌غدادا ئاماده‌ی كردبوو، له‌وته‌یه‌كیدا بۆ مه‌وتنی جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكار و پاڵنه‌رانه ده‌كات كه له‌پشت په‌نابردنی هه‌ندێك ژنه بۆ بینینی ڕۆڵی خۆكوژیی، به‌ئامانجی گه‌یشتن به دانانی بنه‌ما ڕاسته‌قینه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه و چاره‌سه‌ركردنی له‌نێوان ژنه عێراقیه‌كاندا. ئاماژه‌شی كرد به، "گرنگی كۆڕه فیكریه‌كان كه پێیوسته له‌سه‌ر ڕێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و بواریدا چالاك بن بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕاستی و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان و چالاكییه تۆقێنه‌ره‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا و بینینی ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی خۆی له پێشڕه‌وی خێزانی عێراقی هه‌ڵی بنێین".
سامه‌ڕائی به‌رده‌وام بوو و گووتی، "ئه‌و كۆبوونه‌وه و كۆنگرانه قه‌باره‌ی ئه‌و ڕكابه‌ریانه‌ی بۆ ڕوونكردمه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ژنی عێراقی ده‌بنه‌وه له‌ڕێگای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زانكۆ ئه‌كادیمیه‌كاندا خستیانه ڕوو"، داوای لێ‌كردن، "ئه‌و توێژینه‌وانه پێشكه‌ش بكه‌ن كه پێیان وایه كۆمه‌كی ژنان و وه‌زاره‌تیش ده‌كه‌ن به‌و بیروبۆچوونانه‌ی كه بۆی هه‌یه ژنان ئه‌و پله‌و پایه به‌ده‌ست بێنن كه ده‌یانه‌وێت، به‌تایبه‌تیش خوێنده‌واره‌كانیان، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان كه ڕژێمی پێشوو له‌ڕێگای ئه‌و یاسایانه‌ی كه دایڕشتبوون و تا ئێستاش ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ كاری پێده‌كه‌ن، ئازادی ژنانی سنووردار كردبوو". پێداگریشی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه و داهێنانی ئه‌و ئه‌لته‌رناتیفانه‌ش كرد كه كه‌سایه‌تی ژنان پێكده‌هێنن و له‌كۆمه‌ڵگادا دیاری ده‌خات، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه عێراق له‌و پێنج ساڵه‌ی دواییدا به‌خۆیه‌وه بینی.
وه‌زیر ئاماژه‌ی به‌و ستراتیژیه‌ته كرد كه له قۆناغی داهاتوودا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌ی دایڕشتوون، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای كاری مه‌یدانی له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌بێت له‌هه‌موو ئه‌و پانتاییانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ستنیشان کردنی كێشه‌كان و چاره‌سه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی واقیعیانه. ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گووتی، "له‌وه‌زاره‌تدا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و یاسا و ڕێگایانه ده‌كه‌ین كه له‌ڕیگایانه‌وه ده‌توانین ژنان به‌مافه یاسایی و ده‌ستوریه‌كانی خۆیان ئاشنا بكه‌ین". سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنان ئه‌نجامی دا و سووریشه له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخیان له‌ڕێگای دانانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كه بۆی هه‌یه فشار بخاته سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی واقیعی ئه‌و ژنانه.
ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌شداربوون له كۆڕه‌كه داوایان له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد كه كار بۆ چاندنی به‌هاكانی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بكه‌ن كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر و گه‌شه‌پێدانی وشیاری ژنان به‌گرنگی خێزان دامه‌زراوه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




