له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی (360 كم له باشووری به‌غدا) ده‌یان دایك له‌گه‌ڵ کۆرپه و منداڵه‌كانیان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی دووی ئابی ئێستا، ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شیردانی سروشتیه‌وه گێڕا، كه هه‌موو ساڵێك جیهان له یه‌كی ئابدا ئاهه‌نگی پێ ده‌گێڕێت.
ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له سلێمانی و به‌سه‌دان دایك و منداڵه‌كانیان كه گۆرانی و سروودیان بۆ دایكان و ڕۆڵیان له‌ژیاندا ده‌چڕین، به‌شداریان له ئاهه‌نگه‌که‌دا كرد.
ئاهه‌نگه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی كه ژنانی جیهان له‌ڕۆژی شیردانی سروشتی به‌شداربن و هوشیاركردنه‌وه‌ی ژنی كورد سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و شیردانه و سووده ته‌ندروستیه‌كانی بۆ منداڵان.
به‌رپرسی به‌شی خۆراك و گه‌شه‌كردنی منداڵ له ته‌ندروستی سلێمانی د. ئاواز كه‌مال مه‌ولود گوتی، "ساڵانێكه ته‌ندروستی سلێمانی هانی دایكان ده‌دات واز له شیردانی سروشتی نه‌هێنن، ئه‌و جۆره شیردانه ده‌رفه‌تی کۆرپه و منداڵی تازه له‌دایك بوو بۆ مانه‌وه له ژیان سێ جار زیاتر ده‌كات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیری خۆڕسكیان پێ نادرێت".
د. ئاواز به‌رده‌وام بوو و گوتی، "به‌ڵام به‌هۆی بێهێزی هوشیاری ته‌ندروستی به‌هه‌زاران دایك په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شیری پیشه‌سازی وشك، كه هه‌رگیز نابێته ئه‌لته‌رناتیفی شیری دایكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامینه‌کان".
د. ئاواز ڕوونیشی كرده‌وه كه، "شیری خۆڕسك منداڵان له نه‌خۆشی بكوژی وه‌كو هه‌وكردنی بۆڕیه‌كانی هه‌ناسه دوورده‌خاته‌وه، گه‌شه‌كردن و جوڵانه‌وه‌یان به‌هێز ده‌كات و منداڵان له ڕه‌وانبوون و ئاره‌قكردن دوور ده‌خاته‌وه".
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی كه، "باشترین و نموونه‌یی ترین ڕێگا بۆ خۆراكی منداڵان وه‌رگرتنی شیری دایكیه‌تی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، پاشان خۆراكی منداڵ ده‌ست پێده‌كات به شه‌ربه‌ت و ئاو، به‌ڵام دایكه‌كانی ئێمه ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو منداڵه‌كانیان به‌شیر و نان و میوه تێر د‌ه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی ته‌ندروست نیه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه هه‌ڵاڵه به‌هائه‌دینی 25 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه به‌شدار بوو گوتی، "کۆرپه‌یه‌کم هه‌یه سێ مانگانه‌یه تا ئێستا شیری سروشتیم لێ نه‌بڕیوه و ته‌ندروستیشی زۆر باشه".
گوتیشی، "به‌رده‌وام شیری سروشتی پێ ده‌ده‌م تا ته‌مه‌نی ده‌بێته شه‌ش مانگ،" ئاماژه‌شی به‌و شیره وشكه كرد به نرخێكی زۆر به‌رز له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
شایه‌نی باسه ڕێکخراوی یونیسێف، هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ كاركردن له‌پێناو شیردانی سروشتی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی جیهانی بۆ شیردانی سروشتی له‌زیاتر له 120 ده‌وڵه‌ت گێڕا، له‌و ئاهه‌نگانه‌شدا چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری ئه‌نجام دران بۆ هاندانی شیردانی سروشتی و ڕوونكردنه‌وه‌ی سووده ته‌ندروستیه‌كانی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌یانیتان باش، ناوم نه‌سرینه،زۆر دڵم خۆشه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌رباره‌ی شیری سروشتی و من پێم وایه زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئه‌وه قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو دایكێك بكرێت. زۆر باشه له‌عێراق هه‌موو تاكێك ئه‌و شته بزانێت چونكه شیری سروشتی زۆر باشه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی مێشك، جۆره‌كانی شیری تریش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئاژه‌ڵان دروستكراوه نه‌ك بۆ مرۆڤ. بۆیه ئومێده‌وارم هه‌موو تاكێك ئه‌وه بزانێت و هه‌وڵ بده‌ن شیری سروشتی بده‌نه منداڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها بابه‌تێكم خوێنده‌وه ده‌ڵێت ئه‌و منداڵانه‌ی شیری سروستیان پێ ده‌درێت مێشكیان 8 جار به‌هێزتر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێیان نه‌دراوه. بۆیه ده‌مانه‌وێت منداڵه عێراقیه‌كانمان مێشكێكی به‌هێز وداهاتوێكی پڕشنگداریان هه‌بێت. هه‌روه‌ها شیری سروشتی گرنگه بۆ ئه‌ندامی به‌رگری، به‌تایبه‌تیش بۆ سكچوون و جۆره‌كانی تری نه‌خۆشی. زۆر سوودی تریش هه‌ن كه ده‌مه‌وێت هه‌ندێك له‌وانه‌تان بۆ بخه‌مه ڕوو. زۆر ئامۆژگاری باش هه‌ن بۆ دایكان بۆ چۆنیه‌تی پێدانی شیری سروشتی: هه‌وڵ ده نه‌ترسی ئه‌گه‌ر هاتوو زراسكه‌كه وا ده‌ربكه‌وێت كه كێشه‌یه‌كی هه‌یه یاخود ده‌م له چیچكه‌ی مه‌مك به‌رنه‌دات. شیری سروشتی جۆرێكه له جۆره‌كانی هونه‌ر پێویستی بۆ ئارامگرتن و خۆ ڕاهێنان هه‌یه. كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه له‌تۆ ناكات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ببیه پسپۆر له‌و بواره‌وه، بۆیه ڕاڕا مه‌به له پرسیاركردن له نێرس بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێت چی بكه‌ی كاتێك كه‌له نه‌خۆشخانه‌یت. (ئه‌گه‌ر تۆ زراسكه‌كه‌ت زووتر له‌دایك بوو، بۆی هه‌یه نه‌توانێت شیره‌كه‌ی بمژێت، به‌ڵكو ده‌بێت شیره‌كه‌ت به‌رده‌وام په‌مپ بكه‌ی، ئینجا به مه‌مه یا به بوتڵێك بیده به منداڵه‌كه تا منداڵه‌كه به‌هێز ده‌بێت و بۆخۆی مه‌مك بمژێت). كاتێك كه ده‌ستت پێكرد له‌بیرت نه‌چێت كه سه‌رپه‌رشتیه‌كه به‌ئێش و ئازار نه‌بێت، وریا به داخۆ چۆن هه‌ست به مه‌مكت ده‌كه‌یت كاتێك كه زراسكه‌كه مه‌مكت ده‌مژێت. ده‌بێت ده‌می منداڵه‌كه به‌شێكی گه‌وره‌ی مه‌مكت دابپۆشێت له‌خوار چیچكه‌ی مه‌مكه‌وه، ده‌بێت چیچكه‌ی مه‌مكت به‌ته‌واوه‌تی بچێته ناو ده‌می. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی مژینی مه‌مك منداڵه‌كه ئازاری پێگه‌یاندی په‌نجه‌ی خۆت بخه نێوان چیچكه‌ی مه‌مكت و لێوی منداڵه‌كه و دووباره هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌وه. ئینجا كه منداڵه‌كه به‌ته‌واوه‌تی مه‌مكی گرت وازی لێ بێنه‌و بۆخۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.