پارێزگاری که‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند که زانیاریگه‌لێکی به‌ده‌ستگه‌یشتوو به‌ر له ده‌ستپێکردنی زیاره‌تی شه‌عبانیدا په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ندێك پیلان لاداوه که مه‌به‌ست لێیان سه‌ردانکه‌ران و سه‌رکرده‌کانی شاری که‌ربه‌لا بوو، به‌ڵام عه‌قیل خه‌زعه‌لی سه‌رچاوه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه له که‌ربه‌لا داڕشتوه ئاشکرا نه‌کرد، به‌ڵام گووتی "هاوئاهه‌نگی و یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانی ده‌زگاکانی ئاسایش و هاوڵاتیان و سه‌ردانکه‌ران ئه‌و پیلانانه‌ی، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیان بۆ ئه‌نجامدانی ده‌دا، ئاشکرا کرد که مه‌به‌ستیان له‌قکردنی ئاسایش بوو له پارێزگاکه له‌ماوه‌ی سه‌ردانی شه‌عبانیدا".
خه‌زعه‌لی له میانی لێدوانه‌کانیدا له په‌راوێزی ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌دا که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا عه‌بدولعال یاسری و فه‌رمانده‌ی پۆلیس لیوا ڕائید شاکر جه‌وده‌ت به‌ستی، سه‌باره‌ت به زیاره‌تی شه‌عبانی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌مساڵ ژماره‌ی سه‌ردانکه‌ران له چوار ملیۆن سه‌ردانکه‌ری عێراقی تێپه‌ڕی کرد له‌کاتێکدا زیاتر له ده هه‌زار سه‌ردانکه‌ر له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه ڕوویان له که‌ربه‌لا کرد له نێوانیاندا سعودیه، به‌حرێن و وڵاتی کوێت، ئه‌مه جگه له سه‌ردانکه‌ره ئێرانیه‌کان.
خه‌زعه‌لی هه‌روه‌ها گووتی که ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌مساڵ له کاتی سه‌ردانی شه‌عبانیدا به‌ده‌ستهات و که به "سه‌رکه‌وتن" ناوی برد، هه‌روه‌ها ڕوونه‌دانی هیچ جۆره پێشێلکارییه‌کی ئاسایش، هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ئاست به‌رزه‌ی له نێوان ده‌زگاکانی ئاسایش و لا‌یه‌نه جیاجیاکان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاری و کارگێڕیه‌کان له پارێزگاکه‌دا به‌دیکرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سه‌رکه‌وتنه‌کان له پاراستنی ئاسایش و ژیانی سه‌ردانکه‌ران له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا "به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر توانستی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی و ناوخۆ بۆ به‌دیهێنانی سه‌رکه‌وتن له‌گشت ئاسته جۆراوجۆره‌کاندا".
به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا عه‌بدولعال یاسری، زیاره‌تی شه‌عبانی ئه‌م ساڵی وا شێوه‌ناسکرد که جیاواز بوو له‌گه‌ڵ زیاره‌ته‌کانی پێشوو و توانی لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵداته‌وه، و ده‌زگاکانی ئاسایش له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌دا توانستی خۆیان بۆ گشت لایه‌ك دووباره‌کرده‌وه و سه‌لماندیان که ئه‌وان له ئاستی ئه‌و جۆره ئه‌رکه سه‌ختانه‌دان. یاسری هه‌روه‌ها گووتی که "فه‌رمانده‌ی پلانی ئاسایش له ماوه‌ی زیاره‌ته‌که‌دا فه‌رمانده‌یه‌کی خۆجێی ته‌واوه‌تی بوو، به پێچه‌وانه‌ی سه‌ردانه‌کانی پێشووتر که ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌ستی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ك ده‌کرا که له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کران".
یاسری به‌ردوام بوو، "ئه‌مساڵ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان زۆر باشبوو"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سه‌ردانکه‌ران به ئه‌و ئۆتۆمبیلانه گوازرانه‌وه که به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاماده‌کرابوون، له‌کاتێکدا له‌ساڵه‌کانی پێشووتر ماوه‌ی دوور و درێژیان به پیاده ده‌بڕی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فه‌رماده‌ی پۆلیس لیوا ڕائید شاکر جه‌وده‌ت، ده‌ستگیرکردنی 99 داواکراوی ڕاگه‌یاند که به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوار له یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر له ده‌روازه‌کانی شاردا ده‌ستگیرکراون، هه‌روه‌ها گووتی که داواکراوه‌کان له ناوچه‌ی تره‌وه هاتبوون و پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنیان به یارمه‌تی ده‌زگای سکانکردنی ئۆتۆماتیکی بوو که بۆ سکانکردنی ناوی داواکراوه‌کان و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و سه‌ردانکه‌رانه‌ی ده‌هاتنه نێو شاره‌که دانراوه.
شایه‌نی باسه که ئه‌مساڵ زیاره‌تی شه‌عبانی هیچ جۆره پروپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێك و پارتێکی سیاسییه‌وه به‌کارنه‌هێنرا به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ڕیکلامکاری، و واپێده‌چێت که ئه‌م کاره به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواکاری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌ربه‌لا بووبێت که داوای کرد هیچ جۆره ده‌سته‌واژه و دروشمێکی سیاسی به‌کارنه‌هێنرێت، هه‌روه‌ها هیچ جۆره وێنه و لافیته‌یه‌ك به‌رزنه‌کرێته‌وه و ڕێوڕه‌سمی زیاره‌ته‌که ته‌نها لایه‌نی ئاینی بگرێته‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاو، تواناکانی ئه‌م شاره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گه‌شتیاره که‌مه، ده‌بێت به گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رامه‌ته‌ی هه‌تانه توانای چاکتر دابین بکه‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوا سه‌رفرازتان بکات و به ئومێدی خوا هه‌موو تێرۆریستان له عێراقی خۆشه‌ویستمان ده‌ستگیر ده‌که‌ن.