سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی وشكانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ریق روكن عه‌لی غێدان گووتی پلانی "مژده‌گه‌لی خێر" كه ئێستا له دیاله پیاده ده‌كرێت ده‌ستگیركردنی 600 كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو هه‌زار خێزانی كۆچپێكراو بۆ سه‌ر ماڵی خۆیان و تێكدانی 36 په‌ناگه‌ی چه‌ك.
عه‌قید فه‌ریق غێدان ئه‌وه هه‌واڵه‌ی ڕۆژی شه‌ممه 16 ئه‌و مانگه‌ی ئاب له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی "مژده‌گه‌لی خێر" له سه‌ربازگه‌ی سه‌عد (7 كم باكووری باقوبه)، ڕاگه‌یاند.
غێدان گووتی، "له ناحیه‌ی به‌هرۆز (12 كم باشووری باقوبه) و ناحیه‌ی كه‌نعان (21 كم ڕۆژهه‌ڵاتی باقوبه) چه‌ند خانوێكی بۆمبڕێژكراومان دۆزیوه‌ته‌وه. زیاتر له 37 خانووی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه گروپه چه‌كداره‌كان له دیاله (55 كم باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) به‌كاریان ده‌هێنا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه".
فه‌ریق غێدان ڕوونی كرده‌وه كه، "سه‌ركردایه‌تی، میكانیزمی كاری بۆ تێكڕای ناوچه‌كانی دیاله داناوه. دوای ئه‌وه‌ی كه‌رته سه‌ربازیه‌كان پڕۆسه‌ی پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان كۆتایی پێ دێنن، ئۆپه‌راسیۆنێكی تر ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌ویه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌كانه‌وه، ئه‌و كاره‌ش گرنگه بۆ سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان".
گووتیشی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ته‌واوی ناوچه‌كانی دیاله وه‌ستێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بده‌ینه ئه‌وانه‌ی كه به 'سه‌رلێشێواو' ناوزه‌دی كردن، "بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان دابنێن و سوود له بڕیاری لێبووردن وه‌ربگرن كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ریكردووه". ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی كه، "75 داواكراو خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه كردۆته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی پلانی مژده‌گه‌لی خێر پێكی هێناوه".
گووتیشی، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، ده‌بێت شێخی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بێت و به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، كه ئه‌و داواكراوه جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كاری چه‌كدارانه و كاركردن له دژی ده‌وڵه‌ت و یاسادا، شێخی عه‌شیره‌تیش ده‌بێ كه‌فاله‌تی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هات و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ كاری چه‌كداری"، گووتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ڕاده‌ست كردووه ده‌بێت ئه‌ویش به‌ڵێننامه‌یه‌كی هاوپێچ له‌گه‌ڵ واژۆ و په‌نجه‌مۆری شێخی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات".
فه‌ریق غێدان ڕوونیشی كرده‌وه كه، "ئێستا له 8ی ئه‌و مانگه‌ی ئابه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ترمان له باشووری به‌هرۆز ده‌ست پێكردووه، تا ده‌گاته ڕێگای گه‌شتیاری له دیوی باشووری كه‌نعان و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "زۆر ده‌ره‌نجام به‌ده‌ست هاتوون، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆری خانووی بۆمبڕێژكراو و مینی چێنراوی ژێر زه‌وی له‌سه‌ر ڕێگایه‌كان بووینه‌وه، هه‌ڵبه‌ت كه‌رته سه‌ربازیه‌كانمان له باشووری به‌هرۆز گه‌یشتوونه‌ته ئامانجه‌كانی خۆیان و گه‌یشتوون به سنووری دابڕ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدادا".
گووتیشی، "به‌ڵام هێزه‌كانی سه‌ربازی له باڵی چه‌پ له‌سه‌ر ڕێگای گه‌شتیاری درێژبووه‌وه بۆ ناوچه‌ی باشووری كه‌نعان، زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی ته‌واو كردوون و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتووه، كه زۆربه‌یان چۆڵكراون. به‌ڵام چه‌كداره‌كان زۆریان بۆمبڕێژ كردوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش په‌ناگه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و ته‌قێنراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدار له‌و لادێیانه كوژراون و نزیكه‌ی 20 داواكراویش ده‌ستگیر كراون".
فه‌ریق غێدان جه‌ختی كرده‌وه كه "كه‌رته سه‌ربازیه‌كان ئێستا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیاله ئاماده‌ن، و هیچ شوێنێك نیه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كاندا مابێته‌وه"، ڕوونیشی كرده‌وه كه "میكانیزمی ده‌ستگرتن به‌ناوچه ئازادكراوه‌كانه‌وه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ربازیدا ده‌بێت له‌پۆلیس و سوپا و ڕۆڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان پێسپێردراوه بۆ پشتیوانیكردن له پلانه‌كه و پڕۆسه‌ی سه‌پاندنی ئاسایش و كاریگه‌ریشی له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و به‌شداربوون له پشتیوانی هێزه‌كانی ئاسایش".
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له دیاله، فه‌ریق غێدان گووتی، "لیوای 34ی پاسه‌وانانی هه‌رێمی كوردی له‌ناوچه‌ی حه‌وزی حه‌مرین جێگرن که زیاتر له 8 مانگه له‌وێن، ئه‌وان له‌كاتێكدا هاتوون كه پێویستمان به هێزێكی سه‌ربازی هه‌بوو"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "ئێستا ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌رته‌كانی لیوای چواری فیرقه‌ی یه‌كه و ڕێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لیوای 34 بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردی، دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌رته سه‌ربازیه‌كانی لیوای چوار جێگایان ده‌گرنه‌وه، كه ئێستا خه‌ریكی كاری پشكنین و به‌سه‌ردادانن له‌ناوچه‌كانی سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی داواكراوان".
فه‌ریق غێدان باسی له‌وه كرد كه، "له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له نێوان سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی مژده‌گه‌لی خێر و فیرقه‌ی چوار و دوو و سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدادا، ئێستا هه‌موو ده‌روازه‌كان داخراون، چونكه زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه هه‌بوو كه كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌ره‌و پردی سندیه (34 كم باشووری ڕۆژئاوای باقوبه) هه‌ڵده‌هاتن.
گووتیشی، "ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه ده‌ستگیر كراون، ژماره‌یه‌كی تریش به‌ره‌و ناوچه‌ی باشووری به‌له‌دروز (30 كم ڕۆژهه‌ڵاتی باقوبه) به‌ئاڕاسته‌ی سوێره و عه‌زیزیه هه‌ڵاتوون".
جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی بیست و نۆی ته‌مموزی ڕابردووه‌وه پارێزگای دیاله ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌ناوی "مژده‌گه‌لی خێر" به‌خۆ‌وه ده‌بینێت كه مه‌به‌ست لێی ڕاونانی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارانه‌یه كه چالاكیه‌كانیان گواستبوونه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار وه‌ده‌رنران".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
باوه‌ڕ مه‌که‌ن، سه‌رکه‌وتنه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیپی یه‌که‌م و پرسیار له شایه‌تحاڵێکی ڕاسته‌قینه بکه‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





بابه خاوه‌ن تێکڕای 62 له کۆلێژ وه‌رتناگرن و که‌مترین تێکڕا ده‌بێت 65 بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوه‌رته‌ت هه‌بێت ئه‌وا وه‌رده‌گیرێیت.