هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری كردن له كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیایی لاوان، كه له هه‌ردوو شاری خوبه‌ر و ڕیازی سعودی له تشرینی دوه‌م (نۆڤێمبه‌ر)ی داهاتوودا به‌ڕێوه د‌ه‌چن.
له‌یه‌كه‌م یاری ئه‌زموونیدا، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان سه‌ركه‌وتنێكی به‌سه‌ر تیپی نه‌وت به‌یه‌ك گۆڵ بێ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هێنا له‌و یاریانه‌ی كه یاریگای (نه‌وت) میوانداری لێ‌كردن له به‌غدادی پێته‌ختی عێراق، هه‌ڵبژارده‌ی لاوان گۆڵی سه‌ركه‌وتنیان له‌ڕێگای جابر شاكر له خ (65)دا تۆمار كرد.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان حه‌كیم شاكر هه‌وڵ ده‌دات پله‌كانی ئاماده‌باشی به‌رز بكاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ڕوو له ئه‌نجامدانی دوو یاری دۆستانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌رده‌ن ڕۆژی 18 و 20 ی ئه‌و مانگه له عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری حه‌كیم شاكر داوای 14 یاریزانی تری كردووه بۆ چوونه‌ڕیزی تیپه‌كه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له، "حوسام سه‌عید له زه‌ورا، محه‌مه‌د حه‌نون له جه‌ویه، ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید له ته‌ڵه‌به، ئه‌حمه‌د فازڵ له شورته، وه‌عد سه‌عدی له كه‌ربه‌لا، حازم حه‌مید و حوسێن حه‌مید له حدود، فه‌یسه‌ڵ كازم، عومه‌ر عه‌لا، سه‌لام موحسین و ئه‌حمه‌د عه‌لا له مینا، عیماد خه‌له‌ف له‌گه‌ڵ سیروان و مه‌روان عه‌باس له تاجی. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانانی تر كه پێشتر داواكرابوون بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌مان له پاڵاوته‌كانی ئاسیایی ڕابردوودا بۆ چون بۆ خێو‌ه‌تگاكانی ڕاهێنانی پێشوو.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سه‌لام موحسین که یاریزانی یانه‌ی مینای وه‌رزشییه خسڵه‌ته‌کانی یاریزانی مودێرنی تیدایه، له ڕووی هۆش و کارامه‌یی و خێرایی و گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمانه‌کانی ڕاهێنه‌ر، هه‌ر بۆیه هیوادارم که به ئومێدی خوا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانمان سه‌رکه‌وتوو بێت.