ڕێوڕه‌سمی زیاره‌تی شه‌عبانی به‌بۆنه‌ی له‌دایکبونی ئیمام مه‌هدیه‌وه له پارێزگای که‌ربه‌لا، 90 کم باشووری به‌غدا، کۆتایی هات به‌بێ ڕوودانی هیچ کێشه‌یه‌ك که ببێته هۆی تێکدانی که‌شوهه‌وای ئاهه‌نگی میوانه‌کان که به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕوویان له‌شاره‌که کرد. وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆلانی له لێدوانێکیدا بۆ مه‌وتنی باشبونی ئاسایشی له پارێزگاکه‌دا بۆ سروشتی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه گێڕایه‌وه که هێزه‌کانی حکومه‌ت پێش ده‌ستپێکردنی سه‌ردانه‌که گرتبویانه‌به‌ر، که تیایدا چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی له ناو شار و ده‌وروبه‌ری مه‌زارگه‌کانی دوو ئیمامی حوسێن و عه‌باسدا بڵاوکرابونه‌وه، سه‌ره‌ڕای گرتنی ئه‌و رێگایانه‌ی که ده‌چن بۆ که‌ربه‌لا و ئه‌و رێگایانه‌ی که ده‌یبه‌ستێته‌وه به سه‌رجه‌م پارێزگاکانی تره‌وه.
بۆلانی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زیادکرد که "پلانی ئه‌مساڵ به‌شداریکردنی سێ فه‌وجی هێزه تایبه‌ته‌کان و ده‌ستپێشخه‌ری خێرای له خۆگرت و سێ فه‌وج له مغاویری ناوخۆ بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی پشتگیری و پێشکه‌شکرنی هاوکاری بۆ ده‌زگاکانی ئاسایش که له ناو شاره‌که‌دا بڵاوببونه‌وه و پێکهاتبوون له دوو فه‌وجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوه‌ڕاستی شاردا و بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان قه‌ناس له‌سه‌ر سه‌ربانی بینا به‌رزه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شه‌قامه‌کان و چاودێریکردنی هه‌ر جموجوڵێکی گومان‌لێکراو، هه‌روه‌ها چوار فه‌وج له 10 پێگه‌ی جیاجیادا دانرابوون بۆ سودلێوه‌رگرتنیان له حاڵه‌تی پێویستی زۆردا و دانانی ده‌یان تاوه‌ری چاودێریکردن و کامێرای ته‌له‌فیزیۆنی له گۆڕه‌پان و چواڕیانه سه‌ره‌کیه‌کاندا و به‌مه‌ش کۆی گشتی هێزه به‌شداربووه‌کان گه‌یشتبوونه نزیکه‌ی چل هه‌زار کارمه‌ندی پاراستنی ئاسایش له وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگریدا".
پلانه‌که‌ی ئاسایش بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو هه‌زار پۆلیسیشی له‌خۆگرتبوو له پارێزگای که‌ربه‌لادا که پرۆسه‌ی پشکنینی میوانه‌کان و چاودێریکردنی جموجۆڵی گومانلێکراویان گرتبووه ئه‌ستۆی خۆیان بۆ رێگه‌گرتن له به‌کارهێنانی ژنان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌کانه‌وه له ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی‌دا ئاماده‌کردبوو، سه‌رکه‌وتنی پلانه‌که‌ش، به‌پێی لێدوانه‌کانی وه‌زیر بۆلانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سته‌کردنی هێزه به‌رپرسه‌کان له پاراستنی شاره‌که بۆ راهێنانی چڕ‌وپڕ و ئاستێکی باڵا سه‌ره‌ڕای به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی سه‌ربازی له پرۆسه‌ی چاودێریکردندا که به‌درێژایی ماوه‌ی سه‌ردانه‌که ئاسمانی شاره‌که‌ی داپۆشیبوو.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری که‌ربه‌لا عه‌قیل خه‌زعه‌لی، له په‌یوه‌ندیه‌کیدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه ده‌ربڕی که وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ناوخۆ به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا گرتبویانه‌به‌ر، ئه‌وه‌شی ڕوونیکرده‌وه که "ژماره‌ی میوانه‌کانی ئه‌مساڵ له سێ ملیۆن میوان تێپه‌ڕی کرد که له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا هاتبوون بۆ شاره‌که و له نێویاندا حه‌وسه‌د و په‌نجا هه‌زار میوان له وڵاته عه‌ره‌بی و بیانیه جیاوه‌زه‌کانه‌وه هاتبوون و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌و متمانه به‌رزه‌یه که میوانه‌کان هه‌یانه به توانای پارێزگاکه له فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه‌کانی ئاسایش و خزمه‌تگوزاریه‌کاندا و ئه‌مه‌ش رێگه‌ی به ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمه‌کدا به شێوه‌یه‌کی سروشتی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رێوشوێنگرتنه‌به‌ره ئه‌منیه‌کان له هه‌ندێك کاتدا ببونه زیادکردنی باری سه‌رشانی میوانه‌کان، کاتێك که ده‌بوایه ده‌یان جار به خاڵه‌کانی پشکنیندا تێبپه‌ڕینایه پێش چونه‌ژوره‌وه‌یان بۆ مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن، به‌ڵام پارێزگاری که‌ربه‌لا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌و کاره تێده‌گه‌ن که ده‌زگاکانی ئاسایش پێیهه‌ڵده‌ستن که ئامانجی کۆتایی لێی پاراستنی گیانیانه له هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پارێزگا به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیدا زیاتر له سه‌د شاحینه‌ی دابینکردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی میوانه‌کان له ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌وه بۆ ناو شاره‌که بۆ ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمه‌کانی سه‌ردانه‌که و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌یان بۆ سنووری شاره‌که له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگایانی دراوسێدا بۆ ئاسانکردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی که‌ربه‌لا ره‌حمان مه‌شاوی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕوونیکرده‌وه که راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له شاره‌که‌دا رۆژی دوو شه‌ممه‌ی پاش کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌کانی سه‌ردانه‌که له چوارچێوه‌ی رێوشوێنگرتنه‌به‌ره خۆپارێزیه‌کاندایه که پارێزگا پێی هه‌ستاوه پاش ده‌ستکه‌وتنی زانیاری هه‌واڵگیری که ئاماژه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ره‌گه‌زه چه‌کداره‌کان ده‌که‌ن بۆ شاری که‌ربه‌لا بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستی.
قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی دوو شه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌کات و هه‌تا سێی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت که تیایدا ده‌زگاکانی ئاسایش جموجۆڵی پیاده و ئۆتۆمبێل له هاتنه ژوره و چوونه ده‌ره‌وه بۆ شاره‌که قه‌ده‌غه ده‌که‌ن.
ره‌حمان مه‌شاوی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا به‌رامبه‌ر به پابه‌ندبوونی میوانه‌کان به ئه‌و رێنماییانه‌ی که فه‌رمانده‌یی پۆلیسی که‌ربه‌لا به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ریکردبوون که رێزگرتنی پیرۆزیی شوێنه‌که و ره‌چاوکردنی سروته ئاینیه‌کانی له‌خۆ گرتبوو له‌گه‌ڵ وابه‌سته‌کردنی هه‌مووان به‌بێ جیاوازی بۆ پشکنین و به‌رزنه‌کردنه‌وه‌ی دروشم که ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵایسانی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری و هه‌ڵنه‌گرتنی وێنه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك و ئامێری ته‌له‌فۆنی ده‌ستی و جانتا و پۆشینی کفن و دابه‌ش نه‌کردنی سی دی هانده‌ری توندوتیژی.
شایه‌نی باسه که هه‌ندێك فه‌رمان له سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوون بۆ هه‌موو پارێزگاکانی سنووری که‌ربه‌لا بۆ کۆنترۆڵکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی که ده‌چنه‌وه سه‌ر پارێزگاکه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی وردبینی ئه‌و هاوئاهه‌نگیه ئه‌منیه گه‌وره‌یه‌یه که له نێوان پارێزگاکاندا هه‌یه و بۆته هۆی سه‌رکه‌وتنی پلانی ئاسایش له که‌ربه‌لادا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من له ئه‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌و چاکترین خانمه یاریزانه له ئه‌و پێشبڕکێیه‌دا و هه‌میشه هیوای ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
خوا سه‌رفرازتان بکات و سوپاس بۆ ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه ده‌رباره‌ی وڵاتی عێراقی دۆست و خۆشه‌ویستی خاوه‌ن میلله‌تی میهره‌بان. براتان له به‌حره‌ینه‌وه.
له‌دایکبوونی ئیماتان لێموباره‌ک بێت و خوا ده‌رگای فه‌رجمان بۆ بکاته‌وه له دوژمنانی ماڵی پێغه‌مبه‌ر به‌دوورمان بکات و پیرۆزبایی له به‌ڕێز مالیکی ده‌که‌ین و هه‌وڵه‌کانی موباره‌ك بێت بۆ بنیاتنانی عێراقێکی نوێ... له‌گه‌ڵ سلاو و ڕێزم.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





جوانترین پیرۆزبایی و هه‌میشه خۆشی ئاڕاسته‌ی خۆشه‌ویستانی نه‌وه‌ی موحه‌مه‌د ده‌که‌ین و، سوپاس بۆ خوا بۆ سه‌لامه‌تیی گه‌شتیارانی زیاره‌تی شه‌عبانیه‌ی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) و خوا ڕزقمان بدات و ده‌بێت له ئه‌م جیهانه‌دا سه‌ردانی بکه‌ن و له ئه‌و دنیادا لێی بپاڕێنه‌وه.