ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری ڕایگه‌یاند كه توانستی سوپای عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتوون و له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا توانیویه‌تی چه‌ند پازدانێكی گه‌وره به‌خۆوه ببینێت. ئه‌مه‌شی له دیدارێكی تایبه‌ت به مه‌وتنی ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له تواناكانی سوپادا به‌ده‌ست هاتووه، جێبه‌جێكردنی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه بوو كه وه‌زاره‌تی به‌رگری له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی ڕابردوودا دایڕشتبوو. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی یه‌كه‌م خانه‌ی سوپا له‌ڕێگای بیناكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك به‌ناوی چاودێری نیشتمانی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2003 و چڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ئه‌و یه‌كانه له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ركێكی زۆر ساده، كه به پێكهێنانی چه‌ندین فیرقه و لیوای سه‌ربازی به‌پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه له بیناكردنی سوپاكاندا ده‌گیرێته به‌ر ده‌ستی پێكرد، تا ده‌گاته به‌شداری پێكردنیان له كرده‌ی پاراستنی ئاسایش و هه‌روه‌ها گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سپێشخه‌ری و پێشڕه‌وی كردن له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌رفراوان دژی گروپه چه‌كداره‌كان و لاده‌ران له یاسا له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن و ڕاپه‌ڕاندندا، كه هێزه‌كانی عێراق ڕۆڵێكی تایبه‌تیان تێدا گێڕا له پشتبه‌ستن به تواناكانی خودی خۆیان. عه‌سكه‌ری به‌رده‌وام بوو و گووتی، "ئه‌مه‌ش زۆر به ئاشكرا له‌ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران له پارێزگای به‌سرا‌دا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌ركه‌وت، كاتێك كه سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به جوڵاندنی كه‌رته‌كانی سوپای عێراق كرد بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و پارێزگا و ده‌ستكردن به ئه‌نجامدان وه‌شاندنی زه‌برێكی سه‌ربازی بۆ تێكشكاندنی توانای میلیشیا چه‌كداره‌كان. ئه‌مه‌ش دوای هه‌ندێك جه‌نگی دژوار كه هێزه‌كانمان له‌دژی گروپه‌كان ئه‌نجامیان دا، به‌ده‌ست هات".
به‌پێی قسه‌ی عه‌سكه‌ری، سه‌ركه‌وتنی سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی به‌سرا‌دا، بووه هۆی هاندانێكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و دروستبوونی متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی به‌یه‌ك ئاست، هه‌روه‌ها دروستبوونی متمانه به تواناكانی ده‌زگای سه‌ربازی عێراق. ئه‌مه‌ش به پۆزه‌تیف شكایه‌وه به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه به‌دوای هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواراندا هات له شاری سه‌دری به‌غدادا و ئۆپه‌راسیۆنی ئوم ڕه‌بیعه‌ین له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه ڕێخكراوی قاعیده له‌عێراق و چه‌كدارانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی به‌ئامانج گرت. پاشان ئۆپه‌راسیۆنی "مژده‌گه‌لی خێر" كه ئێستا هێزه‌كانی عێراق له پارێزگای دیالا له‌دژی ڕێكخراوی قاعیده و ئه‌و چه‌ته چه‌كدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان دان، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كاندا، له دوا ئۆپه‌راسیۆندا تێبینی كراوه كه گروپه چه‌كداره‌كان له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تدا نه‌یانتوانیوه به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆ له‌خۆیان بكه‌ن. هێزه‌كانی حكومه‌تیش ڕووبه‌ڕووی به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوونه‌ته‌وه له كۆنترۆلكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو ئه‌و گروپانه كردبوویان به مۆڵگای خۆیان. ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه گروپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كان ئێستا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌ترسن، به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوودا. ئه‌و كات بۆ چه‌ند ماوه‌ی درێژ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام ده‌بوو، هه‌رچه‌ند هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه شه‌ڕه‌كه‌یان بردبایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر خێرا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌دا و گروپه له‌یاسا لاده‌ره‌كان له‌و شوێنانه ده‌ستیان به‌چالاكی خۆیان ده‌كرده‌وه، به‌هۆی سنوورداری توانای سوپا له‌و كاتدا. عه‌سكه‌ری ڕوونیشی كرده‌وه كه، "له‌توانای سوپای عێراقدا نه‌بوو پارێزگاری له چه‌ند هێزێكی نیزامی بكات بۆ پاراستنی ئاسایش له‌و شوێنانه‌ی كه له تیرۆریسته‌كان و گروپه چه‌كداره‌كان پاكماڵ ده‌كرانه‌وه، به‌هۆی كه‌می یه‌كه‌ی سه‌ربازی و نه‌بوونی ئاماده‌باشی لیواكانی سوپا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌به‌رهۆكاری كه‌می چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا. بۆیه گروپه چه‌كداره‌كان زۆر جار سودیان له‌و بارودۆخه وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌رمان هه‌ن كه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ‌وپڕ جێگای خۆیان بگرن له زیاتر له پارێزگایه‌ك، ئه‌و هێزانه ئه‌ركی دیاریكراویان هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌كۆنترۆلكردنی سه‌رزه‌وی و ده‌رفه‌تنه‌دان به‌هه‌ر گروپێكی له‌یاسا لاده‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شوێنانه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان كه‌وای له‌و گروپانه كردووه خۆیان بپارێزن له‌چوونه نێو شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان. ئه‌مه وێڕای گه‌شه‌كردنی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی كه یارمه‌تی تیمه سه‌ربازیه‌كان ده‌ده‌ن له دیاریكردنی ئامانجه‌كانیان و له‌ناوبردنیان به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و خێراتر".
عه‌سكه‌ری ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی سوپای عێراق ئێستا ده‌گاته 400 هه‌زار جه‌نگاوه‌ر، ژماره‌یه‌ك لیوای زۆر زیادكراون و ژماره‌یه‌ك فیرقه‌ی سه‌ربازیش پێكهێنراون، له پارێزگای ڕومادی و سه‌ڵاحه‌ددین و دیالا و كه‌ركوك و به‌غدادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، وێڕای پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست و باشوور، هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌پێناو سازكردنی بارودۆخێكی گوونجاو بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و ته‌ناهیدا بژین.
وا پێده‌چێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه به‌رپرسانی لایه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ ده‌یده‌ن، سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنه هه‌ستپێكراوه‌ی ئه‌دای هێزه‌كانی عێراق له‌مه‌یداندا بۆ هه‌مووان ئاشكرایه، له‌ڕێگای دابه‌زینی كۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كه چه‌كداره‌كان له‌ساڵی 2004وه تا ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ نزمترین ئاست، هه‌ڵبه‌ت به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی حكومی. ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ گه‌شبینی حكومه‌تی عێراق به تواناداربوونی له گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی دۆسیه‌ی ئاسایش به‌ته‌واوه‌تی له‌وڵات و پشت به‌ستن به‌تواناكانی خۆی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
هیوادارم ئه‌م ماڵپه‌ڕه گرنگه گه‌شه بكات تاوه‌كو ببێته بڵندگۆی هه‌موو بیرێكی بونیاتنه‌ر و ئاراسیته‌ئامێز دور له توندڕه‌وی و ده‌مارگیری و گرژی و رێزگرتنی رای به‌رامبه‌ر پێویسته یه‌كێك بێت له به‌ڵگه نه‌ویسته‌كان و هیوادارم رۆشنبیران پشتیوانی پێگه‌كه بكه‌ن به بابه‌ت و تویژینه‌وه‌ی به‌سود بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه كۆمه‌ڵگای عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، خوایه یه‌کپارچه‌یی عێراق و گه‌له‌که‌ی و هێزه‌کانی عێراق بپارێزیت، له سه‌رو هه‌موویانه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان ڕێزدار نوری مالیکی و، خوا بتانپارێزێت ئه‌ی عێراقی یه‌کێتی و ئه‌ی شه‌رافه‌تمه‌ندان و ئه‌ی ئازادیخوازان و شکۆمه‌ندان. سوپاس بۆ ئه‌م به‌رنامه جوانه و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی بۆ عێراق.
سه‌رنجتان داوه كه بایه‌ختان ته‌نها به به‌غدا و پارێزگاكانی باشوره، ئه‌ی بۆ ئاوڕێكیش له پارێزگاكانی باكور ناده‌نه‌وه.