زه‌ورا ده‌بێته یه‌که‌م پاڵێوراوی سه‌رکه‌وتوو بۆ گۆشه‌ی زێڕین له خولی بژارده‌ی عێراقیدا دوای بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر شورته‌دا به ئه‌نجامی 3-1 له‌و یارییه‌ی له میانی کایه‌ی شه‌شه‌می گروپی دووه‌م ئه‌نجامدرا (قۆناغی کۆتایی).
کاپت ڕازی شنێشل (ڕاهێنه‌ری زه‌ورا) له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی وه‌رزشی 'ئه‌لڕیازیه' گووتی "زه‌ورا باشترین یانه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌یه".
ئه‌ڵبه‌ته دیمه‌نی ستادیۆمی شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌نێكی یه‌جگار جوان و دڵڕفێن بوو به بوونی 15 هه‌زار ته‌ماشاڤان له‌سه‌ر سه‌کۆکانی که بۆ بینینی ئه‌و یارییه جه‌ماوه‌رییه ئاماده‌بوون، کاتێك شورته به پێشه‌وایی پێشه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌یسیر عه‌بدولحسێن له خوله‌کی (42)دا یه‌که‌م گۆڵی یارییه‌که‌ی تۆمارکرد، به‌ڵام زۆری نه‌برد زه‌ورا باڵی هاوتابوونی به‌سه‌ر یاریه‌که‌دا کێشا کاتێك یاریزان عه‌بدولسه‌لام عه‌بود له خوله‌کی (45)دا به لێدانێکی سه‌ری نایاب یه‌که‌م گۆڵی زه‌ورای تۆمارکرد، و دواتر حوسام سه‌عیدی هاورێی گۆڵی دووه‌می تۆمارکرد له خوله‌کی (52)دا به‌ر له‌وه‌ی موسته‌فا ئه‌حمه‌د کۆتایی یاریه‌که به گۆڵێکی تۆمارکراو له خوله‌کی (86)دا، بێنی.
شنێشل، یه‌کێك له یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه پێشووه‌کان، گووتی "سوپاسی یاریزانه‌کان ده‌که‌م، ئاستیان زۆر به‌ره‌و پێش چووه و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یان به هه‌موو پێوه‌ره‌کان بۆ هه‌موارده‌کرێت و لێهاتوویی خۆمان بۆ هه‌ڵکشان دووباره کرده‌وه".
سه‌باره‌ت به ئاوات و خواسته‌کانی دواڕۆژی، ڕازی گووتی "ده‌بێت ڕیالیتی و واقیعی بین، ئێستا گرنگ له‌لامان ته‌نانه‌ت گه‌یشتنه به یاری کۆتایی".
شایه‌نی باسه که هه‌ڵکشانی زه‌ورا به یارمه‌تی یانه‌ی پێرس هات که له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌فی میوانداری به بێ گۆڵ هاوتا بوو (0-0) له‌و یارییه‌ی له‌هه‌مان کات و له‌میانی هه‌مان کایه‌دا ئه‌نجامدرا.
به‌مشیوه‌یه نه‌جه‌ف ده‌رفه‌تی هه‌ڵکشانی ڕاسته‌وخۆی له‌ده‌ستدا به‌ڵام هیشتا ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵکشان هه‌رماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووه‌می گروپی یه‌که‌م و دووه‌م له دوو یاریی پاشکۆدا به‌یه‌کده‌گه‌ن که له‌سه‌ر زه‌وی ستادیۆمی شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا ئه‌نجامده‌درێن.
فه‌رموون خوێنه‌ره به‌ڕیزه‌کانی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی، ئێوه و ڕیزبه‌ندی گروپی یه‌که‌م:
1- زه‌ورا 13 خاڵ له 6 یاریدا.
2- نه‌جه‌ف 11 خاڵ له 6 یاریدا.
3- شورته 5 خاڵ له 6 یاریدا.
4- پێرس 3 خاڵ له 6 یاریدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوتان لێ بێ تکایه هه‌واڵی هه‌ڵبژارده‌کانی گشت وه‌رزشه‌کانی عێراق بڵاوبکه‌نه‌وه سوپاس
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هیوادارم یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌بوونێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت بۆ هاندانی گروپه به‌شداربووه‌کانی چوارینه‌ی ئاڵتونی و جه‌ماوه‌ی وه‌رزشی خاوه‌نی ئه‌خلاقی وه‌رزشی به‌رزبن و به‌دوور بن له زمانی خراپ و کاری ناشرین.
کاپتن ڕازی شنێشل یاریزانێکی گه‌وره‌بو ئه‌مڕۆیش ئینشاألله ئه‌بێ به ڕاهێنه‌رێکی گه‌وره. سه‌رکه‌وتن بۆ زه‌ورا (نه‌وره‌سه سپیه‌کان)
مازن
مازن