له چوارچێوه‌ی رکابه‌رییه‌کانی خولی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپی جیهانی 2008دا، که له یاریگای (هێلانه‌ی چۆله‌که)دا له په‌کینی پایته‌ختی چین ئه‌نجامدرا، یاریزانی عێراقی دانه حسێن له‌نێوان هه‌شت پێشبڕکێکه‌ری پاڵاوتنی یه‌که‌می پێشبڕکێی 100 مه‌تردا بۆ ئافره‌تان، پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ریه‌ك له 'کریستین ئارون'ی فه‌ره‌نسی که له بڕینی ماوه‌که‌دا یه‌که‌م بوو به 11.37 چرکه، پاش ئه‌ویش پێشبڕکێکه‌ری ئه‌مه‌ریکی لۆرین که به جیاوازی له‌سه‌دا یه‌کی چرکه‌یه‌ك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، و تاهیسا له دورگه‌کانی فیجی که ماوه‌که‌ی به 11.46 چرکه بڕی، بۆ قۆناغی داهاتوو پاڵێوران.
به‌مه‌ش پێشبڕکێکه‌ر دانه حسێن هه‌لی سه‌رکه‌وتنی له‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی به‌بڕی 12.36 چرکه بڕی، واته به جیاوازی چرکه‌یه‌ك و 99%ی چرکه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ کریستین ئارونی فه‌ره‌نسی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م.
له چالاکی هه‌ڵدانی قورسیشدا، حه‌یده‌ر ناسڕی عێراقی پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌می به‌ده‌ستهێنا و له یه‌که‌م هه‌و‌ڵدانیدا ماوه‌ی 54.19 مه‌تری تۆمار کرد، له هه‌وڵی دووه‌م و سێهه‌میشیدا هه‌ڵه‌ی کرد.
بڕیاره حه‌یده‌ر ناسڕ له کێبڕکێیه‌کی تردا به‌شداری بکات که تایبه‌ته به‌و وه‌رزشکارانه‌ی قورسه‌کانیان له 62 مه‌تر زیاتر بۆ هه‌ڵنادرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوایه عێراق له هه‌موو بوارێک‌دا سه‌ربخه‌یت. موحه‌مه‌د له میسره‌وه.