له خولی 32ی پاڵه‌وانێتی یانه عه‌ره‌بیه‌کاندا به کۆپی شه‌شه‌میه‌وه، تیروپشکی خولی پاڵه‌وانانی عه‌ره‌بی، نوێنه‌ری عێراقیمانی خسته بازنه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی سه‌خت به‌رامبه‌ر یانه‌ی 'حسنیه ئه‌غادیر'ی مه‌غریبیدا.
ئه‌مه‌و تیروپشکی پاڵه‌وانێتییه‌که له شاری ئه‌غادیری مه‌غریبدا ئه‌نجامدرا، و نوێنه‌رایه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌یه‌وه ده‌بێت که ئاستی سێهه‌م له کێبڕکێکانی خولی بژارده‌ی عێراقیدا به‌ده‌ست دێنێت.
هه‌ڵبه‌ته هیچ کام له یانه‌کانی پاڵه‌وان و دووه‌می عێراق له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شدار نابن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووکییان له پاڵه‌وانێتی جامی یه‌کێتی ئاسیا بۆ وه‌رزی داهاتووی 2008-2009 به‌شداریی ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه، یاری چوون له عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن له ڕۆژانی 27، 28 و 29 ئه‌کتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجامده‌درێن، له‌کاتێکدا یارییه‌کان هاتن ڕۆژانی 24، 25 و 26ی نۆڤه‌مبه‌ر/ تشرینی دووه‌م له شاری ئه‌غادیری مه‌غریبیدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن.
فه‌رموون خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی ئێوه و ته‌واوی ئه‌نجامه‌کانی تیروپشکه‌که:
کوێتی کوێتی – هیلالی یه‌مه‌نی.
ڕه‌جای مه‌غریبی – ته‌ڵیعه‌ی سوری.
ته‌رجی تونسی – ئه‌هلی لیبی.
سه‌فاقسی تونسی – نه‌سری مۆریتانی.
دیدادی مه‌غریبی – شه‌بابی ئه‌رده‌ن.
ئیتیحاد ئه‌لعاسیمه ئه‌لجه‌زائیری – وه‌حده‌ی سعودی.
قادسیه‌ی کوێتی – حه‌زمی سعودی.
ویفاق سته‌یف – ئه‌نساری لیبی.
نوێنه‌ری عێراق – حسنیه ئه‌غادیری مه‌غریبی.
هیلالی سودانی – عه‌ره‌بی کوێتی.
فه‌یسه‌ڵی ئه‌رده‌نی – نوێنه‌ری جیبۆتی.
وه‌حداتی ئه‌رده‌نی – زه‌فاری عومانی.
ئیتیحادی لیبی – ئیتیحادی تونسی.
ئیتیحادی سوری – ئیتیحاد عه‌نابه‌ی جه‌زائیری.
ئیسماعیلی میسری – بیسیتینی به‌حرێنی.
شه‌عبی ئیماراتی – مه‌ریخی سودانی.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





